وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌گۆڕانكاری له‌پلانی دابه‌شكردنی كاره‌با ده‌كات له‌هه‌رێمی كوردستان.
ئومێد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه:» سەرەڕای بەرزی پلەكانی گەرما لە مانگی تەمموزدا، وەزارەتی كارەبا توانیویەتی بە تێكڕا 16 سەعات كارەبا بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دابن بكات، پێدانی كارەبایش تا 15ی ئاب بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت، دوای ئەو بەروارە وەزارەتی كارەبا كۆدەبێتەوە و گۆڕانكاری لە پلانی دابەشكردنی كارەبا دەكات».
ئاشكرایكردوه: »لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما خواستی بەكارهێنانی كارەبا لەلایەن هاووڵاتیانەوە زیادی كردووە بۆ نزیكەی 5 هەزار مێگاوات، لەكاتێكدا وەزارەتی كارەبا لە توانایدایە تەنها 3 هەزار و 500 مێگاوات كارەبا بەرهەم بهێنێت».
رونیشكردوه‌ته‌وه:»بەپێی پلانەكانی حكومەت لە كابینەی نوێ‌دا چەند بەنداوێك دروست دەكرێت و بەرهەم هێنانی كارەبا زیاددەكات بەوەش كێشەی كەمی سەعاتەكانی كارەبا چارەسەر دەكرێت».
