سەرەکی » وەرزش » ھەڵبژاردەی کوردستان چی کرد؟

پاڵەوانێتی نۆڕوەی کەپ

ھەڵبژاردەی کوردستان چی کرد؟

کرمانج عومەر

هەڵبژارده‌ی‌ لاوانی‌ كوردستان پاش بەشداریییکردنیان لە پاڵەوانێتی نۆروەی کەپ، لەـ قۆناغی (١٦) -ە دا تیپی ماڵئاوی کرد پاش ئەوەی بەگۆڵێکی بێ بەرامبەر بە تیپی خارس ئەکادیمی غانی دۆڕا.
پاڵه‌وانێتی‌ نۆروەی‌ كه‌پ ساڵانه‌ له‌ مانگی‌ ته‌موزدا ئه‌نجامده‌درێت، زیاتر له‌(60) وڵات بە تیپی‌ ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كانی کوڕان و کچان به‌شداریی ده‌كه‌ن، یاریزانانی بەشداریش دەبێت تەمەنیان لە ٢٠ ساڵ کەمتر بێت، هەروەها به‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانێتیی گه‌نجان ده‌ناسرێت، له‌ ساڵی‌ 1972 -ەوە تا ئه‌مساڵ بەبه‌رده‌وامی‌ هه‌یه.

ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ كوردستان
هه‌ڵبژارده‌ی‌ لاوانی‌ كوردستان ساڵه‌كانی‌(2012، 2013، 2014 و 2015) به‌شداریی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌ی كردووه‌، به‌ هۆی‌ خراپی‌ باری‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و شه‌ڕی‌ داعشەوە، ساڵه‌كانی‌(2016، 2017 و 2018) به‌شداریی‌ نه‌كردووه‌، وا ئه‌مساڵ بۆ پێنجه‌مین جار به‌شداریی کرد، لە سەرجەم بەشداریی کردنەکانیدا ده‌ستكه‌وته‌كانی به‌مشێوه‌یه‌ی‌ خواره‌وه‌ بوون‌:
* ساڵی‌ 2012 له‌ قۆناغی‌ (32) تیپی ماڵئاوایی كردووه‌.
* ساڵی‌ 2013 پله‌ی‌ سێیه‌می‌ به‌ ده‌ستهێناوه‌.
* ساڵی‌ 2014 پله‌ی‌ دووه‌می‌ به‌ ده‌ستهێناوه‌.
* ساڵی‌ 2015 پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ به‌ ده‌ستهێناوه‌.
ئەمساڵیش لە قۆناغی(16) تیپی ماڵئاوایی کرد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

وه‌رزشی جیهانیی له‌ مانگی ئابدا

ئه‌م مانگی ئابه‌ی ساڵی 2019 وه‌رزشی جیهانی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه‌، ...