ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی
من له‌وه دڵنیام خه‌یاڵ له‌ده‌ست ده‌ده‌م،
وێنای چ عیشقیك لهپایپی شه‌وێكا بكێشم،
كهدهبینم ئاسمانی دڵی زاخاوه به‌دره‌خت
كه‌چی لهسیمایا بیابان په‌تپه‌تێن ده‌كات..
ده‌مه‌وێ به‌ردێكی تێگرم،
كه‌چی په‌نجه‌كانم تووشی په‌تای شكان ده‌كات..
تۆ سوارچاكێكی بلورینی ،نه‌ك خه‌ونه‌كانی من
هه‌ركاتێك سیمات ده‌كێشم بهئاوێزهی خه‌یاڵ
نوقم ده‌بم تاسپێدهی چاوه‌كانم،
تالوتكهی تاریكی هه‌ر سیزیفی ته‌پاوتلم..
چ كافرستانێكه ئه‌م جه‌نجاڵییه‌ی من،
كهدڵنیایم لێژ ده‌كاته‌وه…
چ قیامه‌تێكه ئه‌م ناسینه‌ی تۆ
شوناسم به‌رده‌بێته‌وه شكان شكان ڕۆده‌چم..
نامه‌وێ تووشی په‌تای تۆ بم،
ته‌نها موسافیری ڕۆحتم ،
گه‌مه‌ی پیاوانه لهئهندێشهما ده‌ڕوێنی..
هه‌ندێ جار كافر كافری
ئاڕاسته‌ی باكان چۆن به،
دڵی كه‌شتییه‌كان ده‌فڕن..!!!
بۆیه ههربهردێكت تێگرم ،
دهستو په‌نجه‌م به‌شكان ده‌چێت ،
ڕۆحم به‌گریان ئه‌ی شوشهترین پیاو…
من نامه‌وێ یارییهكت له‌گه‌ڵ بكه‌م،
ده‌ست له‌دیوار ده‌ست بدا له‌كاره‌سات،
من نامه‌وێ شپرزه‌ی شیعرم،
بلوری ڕۆحت ههراسانكات..
من موسافیری ئه‌و شه‌مه‌نه‌فه‌رانه نیم ،
جه‌نگ بار ده‌كه‌ن و
شه‌و ده‌به‌ستنه‌وه ،
ئه‌ستێره ده‌خه‌ڵه‌تێنن،فیكه له‌سپێده ده‌كه‌ن
من ته‌نها موسافیری ڕۆحتم ڕۆح ئه‌ی ڕۆحترین ڕۆحم..!!
& & &
له‌چ حه‌رفێكی وه‌سێته‌وه وێنات كه‌م،
كهسترین تۆ….چ شوناسێك بكه‌م بۆ تۆ،
كه‌هیچ پێناسه‌یه‌ك ناچێته‌وه سه‌ر تۆ..
ئه‌گه‌ر له‌تاڵی بارانا وێناتكهم،
ئه‌وه بزانه باران ده‌چێته‌وه سه‌ر نه‌سلی مردن،
ته‌پوتۆزی كاولاشهكان به‌پۆزه‌وه ده‌یشارنه‌وه،
جریوه‌ی دره‌خته‌كان به‌رده‌بنه شینی شنیان،
گوڵی ئینجانه‌كان به‌ته‌رمی پێده‌كه‌نن…
من ناوێرم به‌سه‌ر بلوری حهوسهڵهتا ،
باز بده‌م و درزێك بكه‌مه بێتاقه‌تیت،
ئیتر چۆن وێناتكهم به‌تاڵی باران..!!!
من ته‌نها موسافێرێكم له‌ڕۆح،
نامه‌وێ ببمه ئێواره‌یه‌كی مه‌ست و
هه‌رچی ئه‌و بێدارییانهی ههڵمگرتون،
له‌خه‌وێكی تۆراوا،به‌ده‌ستڕێژی گلله‌ی
كوچه‌ی دڵت كون كونكهم…!!
چ مهنفایهكه ئه‌م ژینه
كه‌سێك نه‌بوو گه‌ڕیده‌یه‌كی ڕۆحم بێت و
پریاسكه‌یه‌ك له‌متمانه ،
بخه‌مه ناو ژووری ده‌سته‌كانییه‌وه ،
متمانه كۆشكێكه له‌هه‌تاو
هه‌تا بریقه‌ی دروستده‌كرێ،
ئاوا بوون لهپیریا هه‌ڵدێ…
كهڕووخا جگه لهجیلوهی تاریكی
چی شك ده‌بات؟؟؟
له‌سوچی چ سه‌راحه‌تێكه‌وه قسه‌كانم ،
بده‌م لهبێژنگی به‌سه‌رهات..
له‌به‌رده‌م هیچ ئادهمییهكدا
ئه‌وه‌نده ده‌سته‌پاچه نه‌بووم،
كه‌چی له‌ئاستی تۆدا ،
قفڵ قفڵ زمانم كلیلهو
كلیل كلیل ڕۆحم داخراو…
ئه‌ڵقه ئهڵقهجهستهم زنجیر‌و
دێڕ دێڕ ڕسته‌م په‌ناهه‌نده…
تۆ چیت ئه‌ی ڕۆحی ڕۆحم،
په‌رجۆی ئه‌و په‌یامبه‌رانه‌ی،
كه‌هه‌موو نابینا‌كان فڕین ،
له‌شه‌پۆلی ڕووناكیا…
یان ئه‌فسانه‌ی ئه‌و عهندهلیبانهی ،
چههچهههیان هه‌ڵقوڵا لهفیراقا،
تۆ چیت تۆ …ئه‌ی كهسترین تۆ؟؟؟
& & &
لهعهرافهی چ عاتیفهیهكهوه لێت بڕوانم؟؟
نامه‌وێ عیشق بهرپاكهم،ته‌مه‌نم به‌شی ئه‌وه ناكا،
جه‌نگێكی سارد بچێنم له‌زه‌نگی زهمههریرا..
ڕۆحم به‌شی ئه‌وه ناكات دۆڕانێك ڕاگرم ،
له‌گه‌رمه‌ی گریانا…..
خه‌یاڵم به‌شی ئه‌وه ناكا خه‌می تهفسیرێك
هه‌ڵكه‌م له‌عه‌زابی عیشقا..!!!
من دهوهرانێكی ترش و شیرینم ،
به‌ڵام له‌حه‌قیقه‌تا تاڵ
مه‌حاڵه بگه‌مه مه‌داری تۆ…
سهربهخێڵی فڕینم به‌ڵام ،
له‌حه‌قیقه‌تا بێ باڵ
مه‌حاڵه بگه‌مه ئاسمانی تۆ…
هه‌موو ڕێگاكانم گۆڕیوه ناڕۆنه‌وه بۆ بانه ،
ئه‌مێستا هه‌ر ڕیگایه رێده‌كا ،
له‌قاچی كوێستانه‌وه ،
بۆ قهوسقوزهحی گه‌رمیان..
كه‌چی مه‌حاڵه ڕێچكه‌یه‌كی خه‌یاڵت ،
بگاته چاوه‌ڕوانی من…
هه‌موو ڕووناكییه‌كان ده‌گه‌نه ئه‌وسه‌ری تاریكی ،
كه‌چی مه‌حاڵه تریفه‌یه‌كی قسه‌ی تۆ،
بگاته په‌ژمورده‌یی من..!!
ئه‌ی رۆحی ڕۆحم من له‌خه‌می خۆمه‌وه ئاوا ده‌بم
نامپه‌رژێ نامه‌یه‌ك پڕكه‌م ،
له‌دێڕه عاجزهكانی عاتیفه…
من مه‌ستم به‌خه‌تی خامۆشی،
له‌پێكی عاریفێكهوه تائهزهلییهتی هه‌للاج،
له‌ڕێسای قاسدێكهوه تامهنههجی هه‌ڵه‌بجه..
به‌ڵام كهتهماشام نوقمه بێ له‌تۆ،
مردن له‌خودی خۆما ده‌ڕوێنم،
ته‌ریقه‌تی ته‌ریق بوونه‌وه‌یه‌ك تهرحهكهم…
له‌دڵی چاوه‌ڕوانییه‌كی هه‌لا ههلادا ،
ده‌ڵێم هیچم نییه بۆ ووتن ئه‌ی رۆحی ڕۆحم،
به‌ڵام كهمردم بڵێ كچێك هه‌بوو ،
سهربهتهنزیمی به‌فر لێی نه‌گه‌شتم،
سه‌رێك بده‌م له‌ترپه چۆله‌كانی دڵی …
كچێك هه‌بوو لهدهلاقهكانی ووشكه ساڵییا،
ئینجانه‌كانی مردنی به‌پێكه‌نین ئاوئه‌دا،
به‌ڕوانینی په‌نجه‌ره‌كانی ده‌ووت: هیچم نییه بۆ ووتن،
كه‌ئێوه داخستن موتاڵا ده‌كه‌ن..!!
& & &
ئه‌ی ڕۆحی ڕۆحم …چ وهفایهكت بۆ تهفسییركهم..
كه‌شتییه‌كان ئه‌وه‌یان له‌بیرچوو ،
زه‌مه‌نێك به‌ئاڕاسته‌ی باكان ده‌ڕۆشتن ،
كه‌چی ئێستا (با) لێده‌خوڕن..
نوكته‌كان ئه‌وه‌یان له‌بیرچوو ،
ئه‌گه‌ر قاقای پێكه‌نین نه‌بوایه
بهگرهوی گریان ده‌كرانه‌وه…
باخه‌كان ئه‌وه‌یان له‌بیرچوو ،
ئه‌گه‌ر گڕوگاڵی نه‌مامه‌كان نه‌ده‌بوو ،
دره‌خته‌كان به‌شه‌پۆلی لق و چڵه‌وه
نه‌ده‌گه‌شتنه ئاستانه‌ی ئاسمان…
منیش له‌وه ده‌ترسم بیر له‌زه‌مه‌نی وه‌فا نه‌كه‌یته‌وه ،
ده‌سته‌كانت پڕكه‌یت لهمهوسمی جه‌فا ،
خه‌یاڵت قاچاخكهیت ،
له‌بیره‌وه‌ری قه‌له‌مێكی شێتا…
گللهییهكانم سهرهكا…ئه‌ندێشه‌كانم سه‌راپا سه‌ره‌وخوار
ئاخر من چه‌ند نامه‌یه‌كم ته‌ڕكرد به‌عه‌تری عاتیفه،
تۆهاتی سه‌رپێیانه سه‌یرت كردن و حهرفێكت ڕه‌نگ نه‌كرد،
لهڕهنگاڵهی نووسینه‌وه …
قامه‌تی نامه‌كانم پڕكرد له‌نوێژی مه‌حه‌به‌ت و
پرسه وهلڵامێكت نه‌خسته سێبه‌رێكی سه‌رابه‌وه…!!
لۆمه‌ت ناكه‌م …ژیان شوناسێكه لهسهخاوهتی بێ ئه‌مه‌كی،
پێڵاوه‌كانی پیت پیت له‌لمی جێهێشتن سهردهكاو
ده‌سته‌كانیشی برین برین لهنهزیفی زینده‌گی…!
ژیان هه‌موو حیكایه‌ته‌كانی سه‌ربورده‌ی عیشقه ،
كه‌چی تژی تژی له‌كوشتنی عاشقه‌كانی..
ئه‌ی ڕۆحی ڕۆحم گرێی ئه‌م هه‌موو قابیله ،
بهمن و تۆ ئه‌زبه‌ر ناكرێ…
ژیان كه‌خۆی شمشێرێكی قابیله،
به‌ڵام تكا ده‌كه‌م ئه‌م یاداشته ،
لهبیرهوهریتا بلاوێنه
كه‌تۆ پارچه‌یه‌ك بووی له‌ڕۆحم
ته‌نها تۆ ڕۆحیت و ڕۆح ..ئه‌ی موسافیری ڕۆحم..!!!
سلێمانی 15/7/2018