كتێبخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به زمانی ئینگلیزی له‌شاری سلێمانی ده‌كرێته‌وه، ئامانج لەکردنەوەی ئەم کتێبخانەیە بۆ بەکەلتووکردنی خوێندنەوەو ئاشناکردنی خوێنەرانی کوردە بەکتێبە ئینگللیزییە نوێکان.
له‌وباره‌یه‌وه حه‌مه شوان كه‌مال خاوه‌نی كتێبخانه‌ی »ئه‌مازۆن بووك» ڕایگه‌یاند: سه‌عات 5 ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 7/8/2019 كتێبخانه‌ی ئه‌مازۆن بووك له‌شاری سلێمانی ده‌كرێته‌وه كه تایبه‌ته به زمانی ئینگلیزی.
راشیگەیاند: ئه‌وان چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجامده‌ده‌ن، یه‌كه‌م پڕۆژه‌یان بریتی دەبێت لەوەی ئه‌و منداڵانه‌ی كه خولیای زمانی ئینگلیزیان هەیەو داهاتیان كه‌مه، خۆبه‌خشانه فێری ئینگلیزیان ده‌كەن، پرۆژەی تریشمان کردنەوەی خولی ڕاهێنان و پێگه‌یاندنی گه‌نجانی سه‌ركرده دەبێت.
خاوه‌نی كتێبخانه‌ی» ئه‌مازۆن بووك» ئەوەشی ڕاگه‌یاند كه کتێبخانەکە رۆژانە کراوە ده‌بێت بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه ڕۆژانه بێن له‌وێ دیالۆگ به زمانی ئینگلیزی بكه‌ن و هاوكاتیش ده‌بێته شوێنێك بۆ بیانییه‌كان بۆئه‌وه‌ی بێن له‌وێ دیبه‌یتی كلتووری ڕێك بخه‌ن. ئاماژەی بەوەشدا کە كتێبه‌كانی ناو کتێبخانەکە ئینگلیزی و كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی-یەو بۆ لەمەودوا لە30% داشكان بۆ كتێبه‌كان ده‌كرێت.
