سەرەکی » مانشێت » هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانپەڕە 17

15 حزب و لایەنی كوردستانی لە كەركوك:

هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان

پەرلەمانتار رێبوار تەها: لە دادگای فیدراڵی تانە لە یاساكە دەدەین

15 حزب و لایەنی كوردستانی و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی كەركوك «هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق» بە پێویست دەزانن.
دوێنێ لە كەركوك كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەنێوان نوێنەرانی 15 حزب و لایەنی كوردستانی و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو. دوای كۆبوونەوەكەش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا پەیامی هاوبەشی حزب و لایەنە كوردستانییەكان خوێنرایەوە و تێیدا هاتبوو «وەكو لایەنە كوردستانییەكان پێمانباشە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك بكرێت، چونكە كەركوك بۆ چەند خولێكە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بێبەشكراوە، بەڵام نابێت ئەو كارە لەسەر حسابی مافی كورد بێت لە كەركوك».
هەروەها رێبوار تەها ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: لەگەڵ پێكهاتەكانی تری كەركوك، هەوڵدەدەین یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان سەرلەنوێ هەمواربكرێتەوە، ئەگەر ئەوە نەكرێت، رێگەی دادگای فیدراڵیی عیراق دەگرینەبەر و تانە لە یاساكە دەدەین و رێوشوێنی یاسایی دەگرینەبەر.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حاكم قادر: یەكێتی بەرەو كۆنگرەیەكی سەركەوتوو ئاڕاستە بكەین

شوان كەریم سەركەوتنی كۆنگرەی یەكێتی بۆ نوێبوونەوەی یەكێتی، ئەركێكی هەڤاڵانەی ...