فه‌لاح عارف
شه‌هیدی نه‌مر والید قادر ئه‌حمه‌د باریكه‌یی ناسراو به مام والی، ساڵی ١٩٦٠ له گوندی (باریكه)ی شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌ت له پارێزگای سلێمانی، له دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌ت ته‌واوكردووه.
شه‌هید والید ساڵی ١٩٧٧ له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاوێتیدا په‌یوه‌ندیكردووه به ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه، ساڵی ١٩٧٨دهبێته پێشمه‌رگه له هه‌رێمی ٥ی قه‌ره‌داخ.
پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا‌و چاو نه‌ترس و نیشتیمانپه‌روه‌ر بووه، رۆڵێكی كاریگهرو سه‌ره‌كی بینیوه له زۆربه‌ی شه‌ڕه جیاجیاكانی ئه‌وكاته‌ی كوردستاندا، له دژی دوژمنی خاكی كوردستان مه‌ردانه و بوێرانه جه‌نگاوه و سێ‌جار به سه‌ختی بینداربووه، له‌به‌ر ئازایه‌تی و دڵسۆزی خۆی پله‌ی جێگری فه‌رمانده‌ی كه‌رتی ٢ی ٥٥ی قه‌ره‌داخی پێدراوه، ئازایه‌تی و بوێریی شه‌هید مام والی له شه‌ڕه‌كاندا ڕیشه ئاسا بووه.
سه‌د مخابن له ڕۆژی14/2/1985 له داستانی پاكردنه‌وه‌ی دابان-ههرلاج و له كاتی گرتنی باره‌گای فه‌وجێكی دوژمن‌دا شه‌هیدبوو و گه‌شتۆته كاروانی نه‌مران، هه‌رر له‌و كاته‌شدا ڕژێمی به‌عس رێگه‌ی نه‌دا كه‌سوكاره‌كه‌ی پرسه‌ی بۆ بگێڕن.
به‌شێك له چالاكاكییهكان
شه‌هید والید له ماوه‌ی خه‌باتیدا به‌شداری له چه‌ندین چالاكیدا كردووه، كه بریتییه له‌مانه: ساڵی ١٩٧٩ لێدانی قافڵه‌یه‌ك لهسهرجادی نێوان ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار، ساڵی ١٩٨٠ شه‌ڕی گوندی (خاوێ)، ساڵی ١٩٨١ شه‌ڕی زه‌ڕایه‌ن، له مانگی ٦ ی ساڵی ١٩٨٢ شه‌ڕی دووباره‌ی زه‌ڕایه‌ن كه له‌وكاته‌دا به گه‌وره‌ترین شه‌ڕ له قه‌ڵه‌م دراوه، له ڕۆژدا بووه و پێنج سه‌عات به‌رده‌وام بووه كه تیایدا دوو پێشمه‌رگه‌ی ئازا و قاره‌مان به ناوه‌كانی (عه‌لی عومه‌ر شاسوار و ڕه‌فیق محه‌مه‌د باریكه‌یی).
له‌ساڵی 1983دا به‌شداریی ئه‌م شه‌ڕانه‌ی كردووه: له مانگی هه‌شتدا شه‌ڕی قڕناقه و پشت ئاشان و دۆڵی بالیسان و ده‌شتی هه‌ولێر كه وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك ده‌وری بینیوه.
شه‌ڕی قه‌ره‌داخ كه بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات به‌رده‌وامبووه، لێدانی كاروانێكی ڕژێم له عارفاوا، شه‌ڕی ئاوهكهڵهو كۆره، مانگی نۆ لێدانی باره‌گایه‌كی جاش له شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌ت.
ساڵی ١٩٨٤ شه‌ڕی جاده‌ی عه‌ربه‌ت له تۆڵه‌ی شه‌هید ملازم سهیدكهریم.
مانگی ١ ساڵی ١٩٨٥ شه‌ڕی جاده‌ی نێوان سلێمانی و عه‌ربه‌ت له تۆڵه‌ی شه‌هیدكردنی مامه ڕێشهدا.
به‌شداركردن له شه‌ڕه‌كانی كوردستانی ڕۆژههرڵات و قازان قایه و شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی شارباژێڕ.
شه‌ڕه‌كانی چیای دابان-ههرلاج و گرتنی ٣ ڕه‌بایه‌و باره‌گای سریه‌ی دۆڵی شه‌ده‌ڵه‌و لێدان له قافڵه‌یه‌كی مغاویر وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ.
133 جار بینراوە