سەرەکی » وەرزش » پیته‌ر چیك بووه‌ یاریزانی پیشەگه‌ری هۆكی سه‌رسه‌هۆڵ

پیته‌ر چیك بووه‌ یاریزانی پیشەگه‌ری هۆكی سه‌رسه‌هۆڵ

پیته‌ر چیكی گۆڵپارێزی دیاری تۆپی پێی جیهانی دوای ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگێك وازهێنان له‌ یاریكردنی تۆپی پێ بووه‌ یاریزانی پیشگه‌ری هۆكی سه‌ر سه‌هۆڵ و په‌یوه‌ندی كرد به‌ یانه‌ی‌ جیلدیفۆرد فینیكس.
رۆژنامه‌ی‌ گاردیانی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ پیته‌ر چیكی ته‌مه‌ن 37 ساڵ كه‌ هاوینی ئه‌مساڵ وازهێنانی یه‌كجاره‌كی راگه‌یاند و گه‌رایه‌وه‌ چێڵسی بۆ ئه‌وه‌ی‌ پۆسته‌ی ئیداری وه‌ربگرێت په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌یه‌كی هۆكی سه‌ر سه‌هۆڵ كردوه‌و له‌و یارییه‌ش هه‌ر گۆڵپارێز ده‌بێت.
پیته‌ر چیك وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكردۆته‌وه‌ به‌ درێسی یانه‌كه‌یه‌وه‌و وتویه‌تی: كاتێك لاو بووم له‌ وڵاته‌كه‌م هۆكی سه‌ر سه‌هۆڵم زۆر كردوه‌، بۆیه‌ خۆشحاڵم كه‌ ئێستا هه‌لی ئه‌وه‌م بۆ ره‌خساوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ شێوه‌ی پیشگه‌رانه‌ ئه‌و یارییه‌ بكه‌م.
وتیشی: هیوام وایه‌ یارمه‌تی تیپه‌ لاوه‌كه‌م بده‌م بگات به‌ ئامانجه‌كانی له‌م وه‌رزه‌و زۆرترین یاریی ببه‌ینه‌وه‌.
له‌ كۆتایشدا وتی: دوای 20 ساڵ له‌ یاریكردنی تۆپی پێ ئه‌مه‌ شتێكی مه‌زن ده‌بێت بۆ من چونكه‌ یارییه‌ك ده‌كه‌م كه‌ هه‌میشه‌ ئاره‌زوی سه‌یركردنیم هه‌بووه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*