سەرەکی » هەواڵ » ״كۆبوونەوەكانی UN و پێكهاتەكان لەبارەی كەركوكەوە دواخراوە״

بەهۆی دۆخی بەغداوە

״كۆبوونەوەكانی UN و پێكهاتەكان لەبارەی كەركوكەوە دواخراوە״

كەركوك، كوردستانی نوێ

بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكانی عیراقەوە، كۆبوونەوەكانی UN و پێكهاتەكان لەبارەی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوكەوە دواخراوە و كاری لیژنەی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك لاواز بووە.
هوشیار عەبدولڕەحمان لە پەیوەندییەكانی یەكێتی لە كەركوك بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ئەو لیژنەیە لە بەغدا چەندین كۆبوونەوەی بەبەشداری پێكهاتەكانی پارێزگاكە كرد و پێشكەوتنی باشیش لە هەنگاوەكان بەدیهاتبوو، راشیگەیاند: بەهۆی دۆخی بەغدا و بەشێك لە پارێزگاكانی عیراقەوە، كارەكانی لیژنەكە بەرەو لاوازی چووە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*