کەرە…نتین

-ئادەی کەللە پووت رەقەمێک بخەرە دڵی خۆتەوە
+بیلا مانێ تۆش خۆشی بەگم، خەڵک رەقەم ئەخاتە قەوسەوە، من بیخەمە دڵمەوە؟!
-ئا ئا بیخە دڵتەوە، ئیشێکم پێیەتی.
+ئەلحوکمولیللا .ئەمر ئەکەی. رەقەمەکە بچووک بێ یان گەورە؟
-وەسەت باشە، بەقەد بەڕەکەی خۆمان
+حاڵی بووم ئوستاز ئەوە خستم. چوار سەد و سی و پێنج ھەزار.
-کەشفی مەکە دەم شڕ. با نەمانکەن بە چاوەوە.
+لە دەوری سەرت گەڕێم شتەکە لە سڕیاتدا نەماوە. کابرای سەر دەغیلەکەی حەمامی ئاشتییش ئەزانێ رۆژی ئەوەندە بەرمیل…
-بەسە لە عۆمەت نەچوی حەیابەرە تەواوی نەکەی.
+یەعنی زەڕبی سی ڕۆژی نەکەم؟!!
-با، بەڵام لە دڵی خۆتدا نەوە کابرا گوێی لێ بێ.
+خەمی کابرات نەبێ، تەماشای کە ھێدفۆنی کردووەتە گوێی و لە عالەمی خۆیایەتی
-یاخوا ھەر وا مەشغوڵ بێ. ئێستا ھەمووی کردیە چەند؟
+عەجەلە مەکە گەورەم با زەڕبی بیستیشی بکەم.
-بۆچی بیست ھەتیو؟ ھەمووی دوو ڕۆژە ھەرزان بووە. موعەدەل تۆ سی و پێنجی بۆ دانێ.
+قبوڵ ناکا بەگم، دوایی تڕۆ ئەبین . بەم ڕیشە ئارداوییەم بکە با زەڕبی بیست بێت و ببڕێتەوە
. -دەی فەرموو، بیزەڕبێنە. کردی یە چەند؟
+عەرز بێ لە حزوری جەنابتاندا شەست و یەک ملیۆن.
-چی چی چی چی چی چی چی چی؟؟؟؟؟؟
+قوربان گیان ئەکاتە شەست و یەک ملیۆن دۆلار. حەز ئەکەی لە خۆشیان بپرسە .
-ئەمە بە حسابی گڵەزەردە؟
+نەخێر لەدەوری سەرت گەڕێم بەحسابی کەلیخانە.
-رائەبوێری قوڕمساغ؟
+حەددم چییە بە ئاژدادمەوە؟!
-ئەی چۆن تۆ رۆژی چوارسەد و ئەوەندە ھەزار بەرمیل نەوت بفرۆشی کەچی سەری مانگ شەست ملیۆنت بۆ ئەمێنێتەوە؟ +حسابەکە وایە ئیتر خۆ بەدەست من و تۆ نییە؟
-ئاخر لەبەر چی وایە؟سەبەب؟
+مەعلومە بەگم.لەبەر ئەوەی ھین کراوین.
-چی کراوین؟
+کەرە… نتین.

print

 77 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*