سەرەکی » مانشێت » پارێزگاری سلێمانی: لاهور شێخ جەنگی پشتیوانێکی سەرەکی حکومەتی خۆجێی سلێمانییە

پارێزگاری سلێمانی: لاهور شێخ جەنگی پشتیوانێکی سەرەکی حکومەتی خۆجێی سلێمانییە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند لاهور شێخ جەنگی پشتیوانێكی سەرەكی حكومەتی خۆجێیی سلێمانییە و هیواشی خواست بتوانێت وەكو سەرۆك مام جەلال بەرپرسیارێتییەكانی سەرشانی جێبەجێ بكات.

د. هەڤال ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی “شەوانی رەمەزان”ی كەناڵی كوردی عێراقییە، را و بۆچوونی خۆی لەسەر لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەربڕی و بە برایەكی ئازیزی خۆی وەسفی كرد.

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند لاهور شێخ جەنگی یەكێكی ترە لە برا ئازیزەكانی من، پشتیوانێكی سەرەكی حكومەتی خۆجێیی سلێمانییە، ئومێد دەكەم بتوانێت ئەو بەرپرسیارێتییە گەورەیەی خراوەتە ئەستۆی و لە ئەستۆی گرتووە، وەكو جەنابی مام جەلال بەڕێی بكات”.

print

 483 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*