سەرەکی » مانشێت » سەرۆک کۆمار جەخت لەگرنگیی پشتیوانی لە عیراق بۆ راگرتنی پێشێلکارییە سەربازییەکانی تورکیا دەکاتەوە

سەرۆک کۆمار جەخت لەگرنگیی پشتیوانی لە عیراق بۆ راگرتنی پێشێلکارییە سەربازییەکانی تورکیا دەکاتەوە

“راگرتنی پێشێلکارییە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عیراق، کە پێشێلکردنی سەروەریی عیراق و ئاسایشی ناوچەکەیە”

سەرۆک کۆمار پێشوازی لە ژمارەیەک باڵیۆزی وڵاتانی عەرەبی کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە، د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغدا پێشوازیکرد لە ژمارەیەک باڵیۆزی وڵاتانی عەرەبی.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عیراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی بونیادنەر لە تەواوی بوارەکاندا، بەجۆرێک زامنی پاراستنی بەرژەوەندیی هاوبەش بکات.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە کە دەوڵەتی عیراقی خاوەن سەروەری پرۆژەیەکی نیشتمانییە کە ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتیی عیراق دەپارێزێت، ھەروەھا ئاماژەشیکرد بۆ ئەوەی سەقامگیریی عیراق کۆڵەکەیەکی گرنگە بۆ ئارامی ناوچەکە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار دووپاتیکردەوە کە عیراق دەوڵەتێکی خاوەن کاریگەرییە لەسەر ئاستی ناوچەکەو جیھان، بۆیە پێویستە رێز لە سەروەریی عیراق بگرن و دەستوەرنەدەنە کاروباری ناوخۆیی لەپێناو بونیادنانی پەیوەندییەکی بەھێز
لەسەر لێکگەیشتنی هاوبەش.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەگرنگیی پشتیوانیکردنی کاروانی چارەسەری ئاشتییانە بۆ تێپەڕاندنی قەیران و گرژییەکان لە ناوچەکەدا، بەجۆرێک ببێتەمایەی بەرقەراربوونی ئاسایش و سەقامگیریی بۆ گشت وڵاتانی ناوچەکە، سەرۆک بەرھەم ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: ناکرێت عیراق ببێتە بەشێک لە سیاسەتی جەمسەرگیریی، وتیشی: عیراق پەرۆشی سەنگی پێگەکەیەتی لە ناوچەکەدا لە سۆنگەی مێژوویی و دێرینی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا، کاری جددیش دەکات بۆ ئەوەی ژینگەیەکی ئارام بێتە کایەوە کە بەرژوەندی و ئامانجی هاوبەش بەیەکەوە گرێ بدات، کە لەو رێگەیەوە پێشکەوتن و گەشەسەندن و خۆشگوزەرانی ئابووری بۆ سەرجەم گەلانی ناوچەکە بێتەکایەوە.

سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە لە پێویستی راگرتنی پێشێلکارییە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عیراق، کە پێشێلکردنی سەروەریی عیراق و ئاسایشی ناوچەکەیە، ھەروەھا ستایشی هەڵوێستی وڵاتانی دۆست و کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی کرد لە پشتیوانی عیراق بەرامبەر پێشێلکارییە بەردەوامەکانی تورکیا و بەرقەراربوونی ئاسایش و ئارامی لە عیراقدا.

سەرۆک کۆمار تیشکی خستەسەر ئەوەی کە پێویستە کار و هەماهەنگیی هاوبەش ئەنجام بدرێت لە پێناو دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ کێشە سنوورییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بە رێگەی دیبلۆماسی و گفتوگۆی جددی و هەماهەنگیی هاوبەش.

لە لای خۆیانەوە باڵیۆزانی وڵاتانی عەرەبی پشتیوانی خۆیان بۆ هەوڵەکانی عیراق دووپاتکردەوە لە بارەی پارێزگاریکردن لە سەروەریی خاکەکەی بەرامبەر بە هەر دەستوەردانێکی دەرەکی، دووپاتیشیانکردەوە لەسووربوونی وڵاتەکانیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری و هەماهەنگییەکانیان.

print

 149 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*