په‌یامی لاهور شێخ جه‌نگی به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی ریشه‌كێشكردنی توندوتیژیی دژی ژنان
با له رۆژی جیهانیی ریشه‌كێشكردنی توندوتیژیی دژی ژنان، هه‌مووان پشتوپه‌نای ژنانی كوردستان بین.
مێژوو ده‌ڵێ: دایكانی كوردستان، دایكی شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تین، كه ده‌یان هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له دامێنی ئه‌وان و زنجیره چیا سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستاندا، مرۆڤی نوێ و خێزانی نوێ و كۆمه‌ڵگه‌ی نوێیان په‌روه‌رده كردووه‌و شۆڕشه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی ئه‌م گه‌له‌یان ژیاندووه، پاراستووه و گه‌شه‌پێداوه.
دایكانی ئێمه، جیاواز له ژنان و كچانی تری دنیا، جهرگسووتاوانی شۆڕشی نیشتمانی و سووتماكی داگیركاری و شه‌ڕی ناوخۆ‌و ئازاردراوانی ده‌روونی و جه‌سته‌یی ده‌ست كلتووری چه‌وت و كۆن و ناڕه‌سه‌نن، به‌ڵام سروشتی ره‌سه‌نیان وایكردووه كه هه‌رگیز نادادی و سته‌م و جیاكارییه جێنده‌رییه‌كان رۆنهچێته ناو دڵ و ده‌روونییان و هه‌رگیز كیژی كوردستان، به پاشكۆییه‌تی، لاوازی و دهستهمۆكارییه ره‌گه‌زی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كارگێڕی و سیاسییه‌كان، رازی نه‌بووه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پارتێكی جه‌ماوه‌ریی و هه‌ڵقوڵاوی بیر و توانای هه‌موو چینوتوێژهكانی كوردستانه، جێی سه‌رنجه كه كچان و ژنانی ئه‌م كوردستانه، رۆڵی پێشه‌نگیان هه‌بووه له پاراستنی یه‌كێتی و سه‌رخستنی خه‌باته رهواكهیدا.
پارته ره‌سه‌نه سۆشیال دیموكراته‌كه‌ی كوردستان، یه‌كێتییه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، باوه‌ڕی ته‌واوی به پاراستنی كچان و ژنان هه‌یه له به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره زوڵم و نادادی و دهستدرێژییهكدا.
یه‌كێتییه‌كه‌تان، به كرده‌وه، به‌ها گه‌ردوونییه‌كانی پاراستووه و باوه‌ڕی به راماڵینی هه‌ر به‌ربه‌ستێك هه‌یه، كه رێ له یه‌كسانیی ژن و پیاو بگرێت.
یه‌كێتییه‌كه‌تان، به بڕیار و له هه‌ڵبژاردن و كۆنگره‌كانی رابردووش‌دا، به یاسا، زه‌مینه‌ی هه‌مواركردووه بۆ سه‌ركه‌وتنی كچان و ژنانی شایسته بۆ پێگه باڵا حزبییه‌كان، په‌روه‌رده‌كردنیان و هه‌میشه‌ش هه‌وڵیداوه كه كچان و ژنانی خاوه‌ن توانا و باوه‌ڕ و ئیراده، له پێگه‌ی حوكمڕانییه باڵاكانی كوردستان و عیراق و ده‌ره‌وه‌یدا، رابه‌رایه‌تیی جڤاتهكهیان بگرنه‌ده‌ست.
سه‌رباری هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی و رێكخراوه لۆكاڵی و جیهانییه‌كان بۆ ریشه‌كێشكردنی توندوتیژیی دژی ژنان و كردنه‌وه‌ی ده‌یان رێكخراو و ناوه‌ند و ده‌زگا بۆ به‌رگرییكردن له ژنان، به‌ڵام ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به نیگه‌رانییه‌وه له‌و رووداو و ئامارانه ده‌ڕوانین، كه هه‌ڵكشانی تاوانی دژ به كه‌رامه‌ت و پێگه و ماف و ئازادی و ژیانی كچان و ژنانی گه‌له‌كه‌مان، نیشانده‌ده‌ن.
ئه‌م نیگه‌رانییه‌ی ئێمه، زاده‌ی كۆده‌نگییه‌كه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵانی سه‌ربه‌رزی كوردستاندا، كه هه‌مووان پێكه‌وه، ببینه پارێزه‌ر بۆ كچان و ژنان و رێنه‌ده‌ین ده‌ستدرێژیی بكرێته‌سه‌ر ژیان و ماف و ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رده‌میان و هه‌ر جۆره سه‌رپێچییه‌ك دژ به ماف و ئازادییه‌كانیان، رووبه‌ڕووی یاسا‌و زیندووێتیی رای گشتیی كۆمه‌ڵگه، بكه‌ینه‌وه.
له رۆژی جیهانیی ریشه‌كێشكردنی توندوتیژیی دژی ژنان، ئێمه لێره‌ین تا هه‌موومان پێكه‌وه، پشتوپه‌نای كچ و ژن و دایكه شۆڕشگێڕ و نوێخوازه‌كانی كوردستان، بین.
پێكه‌وه باوك و برا و كهسوكاربین بۆ پاراستنیان، بۆ پێشخستنیان، بۆ گه‌شه‌دان به تواناكانیان، بۆ سه‌رخستنیان بۆ پێگه‌كانی رابه‌رایه‌تیكردن.
به درێژایی مێژووی گه‌لان، ژنان و كچانی كوردستان، سیمبولی گه‌لێكی زیندوو، ئازا و ئازاد بوون… دڵنیابن، كه ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، تێده‌كۆشین، ئه‌و سیمبوله بپارێزین و به‌هێزی بكه‌ین.
74 جار بینراوە