لەبەردەوامی ئەو چالاکییە ئەدەبییانەی لە سلێمانی بەڕێوەدەچن، چاپخانەی کارۆ بەڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان دووەمین مەراسیمی بەخشینی (خەڵاتی کارۆ) تایبەت بە نووسەر و چیرۆکنووس «ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل» رێکدەخات.
هەر لەمەراسیمەکەدا کە سەعات 2ی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 28/11/2020 لەهۆڵی مەڵبەندی رۆشنبیریی زانکۆی سلێمانی رێکدەخرێت، کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی «خەونە بێسەروبەرەکان» نووسینی «ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل» بەڕێوەدەچێت.
88 جار بینراوە