ئێمەی نەتەوەی کورد یەکێکین لەو نەتەوانەی کە خاوەنی داستان ونەبەردی زۆر زۆر گەورەین زۆر بە شانازیەوە دەتوانین بۆ نەوەکانمانی باس بکەین و فێریان بکەین کە شانازی پێوە بکەن و وانەی لێ وەربگرن وەکو داستانی قەڵای دەمدەم و داستانی دوانزە سوارەکەی مەریوان وچەندانی دیکە لەو داستانانەی کە نەک هەر خۆمان مێژووش شایەتی ناوازەی و گەورەیی ئەو داستانانەمان بۆ دەدات...
ناپاکی ئەوانەی کەرکوکیان جێهێشت و قووچانیان، بەڵام پێشمەرگەی یەکێتییان لە گۆڕەپانی جەنگدا بە تەنها هێشتەوەو زنجیری دەبابە بەسەر جەستەی پیرۆزیاندا هاتنە شارەکەوە
لە سەردەمی نوێشدا نەبەردی و لێهاتوویەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان شایەتی گەورەیی و بە توانایی و لێهاتووی نەتەوە و مرۆڤی کورد دەدن .هەرگیز لە گوێ و یادگەی هیچ منداڵێکی کورد دەرناچێت کە چۆن دایک و باوکی بە شانازیەوە باسی داستانەکانی (قەیوان _ ماوەت) و (دابان – هەلاج) و نەبەردیەکانی پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان بۆ کردوون وبە دڵنیایەوە ئەمانیش بۆ نەوەکانیانی دەگێڕنەوە..وبەم شێوەیەش ئەو مێژووی خەبات و نەبەردیانە هەرگیز ون نابن ودەبنە سەرچاوەی هێز و شانازی بۆ نەوەکانی کورد نەوە دوای نەوە...
بە داخەوە کە بەرامبەر بەم هەمووسەروەری و نەبەردی و شکۆیەی کە هەمانە رووداوێکی نەخوازراوی قێزەون هەیە کە بە هیچ جۆرێک ناکرێت نە لێیبوردرێت ونە بتوانین بە هەمان شادمانی گێڕانەوەی داستان و نەبەردیەکانی دیکەی کورد بۆ نەوەکانمانی باس بکەین و بیگێڕینەوە چونکە تاکە ناو کە شیاوی ئەو رووداوە بێت و زۆر بە راشکاوانە بیڵێن «ناپاکی»ە، ناپاکیەک کە کەم وێنەیە لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کورددا، مەگەر بە نەوەکانمان بڵێین» بەرامبەر بە هەموو راستگۆییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە وتە و کرداردرا پارتی دیوکراتی کوردستان راستگۆ نەبوو و ناپاکی کرد، و پێیان بڵێین ئێمە لەهەموو پەیمانەکانماندا راستگۆ بووین و تا دوا هە ناسە کەرکوکمان بە دڵ و دەروون و خوێن و شەهید لە هێزی دوژمن و دژە کورد پاراست بەڵام ئەوان هەڵهاتن و لە دوورەوە کوردایەتیان پێ فرۆشتین، ئەی نەوەکانمان پێمان ناڵێن چۆن کورد ناپاکی لە کورد دەکات؟ ئەی لێمان ناپرسن چۆن بە تەنها لە کەرکوک بەجێیانهێشتن؟ ئەو کات وەڵاممان دەبێت ئەوە بێت ئێمە تا دوا هەناسە لەگەڵ خاک ونیشتمان و خەڵکی خۆمان راستگۆ بووین..هەموو کەرکوکمان پاراست وەڵامی هیچ یەک لەو هەوڵی توڕە کردنانەمانمان نەدایەوە و سەرقاڵی پاراستنی خاک و جەنگ بووین لەپێناوی خاک و وڵاتدا ،ئێمە وێڕای هەموو نەهامەتیەکان و وێڕای ناپاکیەکانیش هەر بەرەنگاریمان دەکرد و نەبەردیمان تۆمار دەکرد ،بەڵام بمانبورن نەوەکانمان کە ئەم باسەتان بۆ دەگێڕینەوە کە لە باس کردن نایەت بۆ نەتەوەیەک کە خاوەنی ئەو هەموو سەروەریە بێت، بمانبورن بۆیە بۆمان گێڕانەوە تەنها ویستمان پێتان بڵێین بەهەموو پێوەرەکان رووداوی 16 ی ئۆکتۆبەر پێیدەگووترێت ناپاکی، ناپاکی ئەوانەی کەرکوکیان جێهێشت و قووچانیان، بەڵام پێشمەرگەی یەکێتیان لە گۆڕەپانی جەنگدا بە تەنها هێشتەوەو زنجیری دەبابە بەسەر جەستەی پیرۆزیاندا هاتنە شارەکەوە.