سەرەکی » وەرزش » ده‌ستكه‌وتێكی ناوازه‌ بۆ میكایلا شیفرین

ده‌ستكه‌وتێكی ناوازه‌ بۆ میكایلا شیفرین

میكایلا شیفرین بۆ یه‌كه‌م جار پێشبڕكێی سوپه‌ر جی له‌ قۆناغی كه‌نه‌دای پاڵه‌وانێتی جیهان برده‌وه‌ كه‌ له‌ له‌یك لویس به‌ڕێوه‌چوو، به‌مه‌ش بووه‌ یه‌كێك له‌و وه‌رزشكاره‌ كه‌مانه‌ی‌ له‌ هه‌ر 5 قۆناغه‌ مه‌زنه‌كه‌ی‌ پاڵه‌وانێتی جیهان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
شیفرینی ئه‌مریكی یه‌كێكه‌ له‌ باشترین خلیسكێنه‌رانی سه‌ر به‌فر له‌ مێژوودا خاوه‌نی 2 نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهانه‌ له‌سه‌ریه‌ك و به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ژماره‌ی بردنه‌وه‌كانی له‌ قۆناغه‌كانی پاڵه‌وانێتی جیهان گه‌یانده‌ 46 سه‌ركه‌وتن.
توانیویشیه‌تی له‌ ژیانی وه‌رزشی له‌ سه‌رجه‌م جۆره‌كانی خلیسكانی سه‌ر به‌فر كه‌ پێكهاتون له‌ داون هیل و سوپه‌ر جی و سلالۆم و گیانت سلالۆم و پارالیل سلالۆم پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
له‌م قۆناغه‌ی سوپه‌ر جیشدا شیفرین توانی ماوه‌ی پێشبڕكێكه‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك و 19 سانیه‌و له‌سه‌دا 41ی سانیه‌یه‌ك ببڕێت و پێش رۆگینهێڵدی نه‌رویژی بكه‌وێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لیزی دیگنان پاڵه‌وانێتی..

لیزی دیگنان پاڵه‌وانێتی پاسكیلسواری به‌ریتانیای برده‌وه‌ لیزی دیگنان بۆ دووه‌م ...