سەرەکی » هەمەڕەنگ » ژیانی كورده‌واریی ده‌كات به‌ تابلۆ

هونه‌رمه‌ندێك

ژیانی كورده‌واریی ده‌كات به‌ تابلۆ

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار سه‌ربه‌ست عه‌بدولڕه‌حمان به‌ چه‌ندین تابلۆی هونه‌ریی، له‌ ڕێی به‌رهه‌مه‌كانیه‌وه‌ ژیانی كورده‌واریی ده‌خاته‌ڕوو.
هونه‌رمه‌ند سه‌ربه‌ست عه‌بدولڕه‌حمان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، ھونه‌ری شێوه‌كاریی هه‌میشه‌ له‌ نمایشدایه‌ و ئاماده‌یه‌، ئه‌و پێیوایه‌ تابلۆ باشترین نمایشه‌ بۆ ڕابردوو، ڕوداوو ، كولتوور، نه‌ریت و پێناسه‌.
سه‌ربه‌ست عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێت «هونه‌رمه‌ند پێویسته‌ به‌ ئاگابێت له‌ مێژوو كولتوورو ژیانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و له‌ كاره‌كانیدا ڕه‌نگبداته‌وه‌، هانده‌ر بێت بۆ لایه‌نه‌ باشه‌كانی. كاره‌كانی له‌ئاستێكدا بێت هه‌ست و سۆزی خه‌ڵك ببزوێنێ و حه‌ز به‌ بینینی بكه‌ن و ئاره‌زوو بكه‌ن كه‌ تابلۆیان ھه‌بێت».
سه‌ربه‌ست عه‌بدولڕه‌حمان عه‌زیز، ساڵی ١٩٥٨ له‌سلێمانی له‌دایكبووه‌، ساڵی ١٩٧٢ له‌ پێشانگای پۆسته‌ر له‌سه‌ر ئاستی خوێندكارانی عێراق به‌ پله‌ی دووه‌م مه‌دالیای وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی وه‌رگرتووه‌، له‌ ساڵانی ١٩٧٣، ١٩٧٥، ١٩٧٦ به‌شداربووه‌ له‌ پێشانگای په‌روه‌رده‌یی سلێمانی و به‌غدا.
له‌ ساڵی ١٩٨٣ له‌گه‌ڵ پیشه‌ی مامۆستاییدا وێنه‌ كێشانی كردووه‌ته‌ پیشه‌. له‌ ساڵی ١٩٨٧دا ناچار بووه‌ وازبهێنێت و ببێته‌ دارتاش به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ده‌ستی چه‌پی به‌هۆی مه‌كینه‌ی مشاره‌وه‌ له‌ده‌ستداوه‌، له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ له‌ ساڵی ١٩٩١ دا یه‌كێك بووه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز.
له‌ نیوه‌ی دووه‌می ٢٠١٥ وه‌ جارێكیتر ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ریی كردووه‌ته‌وه‌، ھه‌ندێك له‌و دیمه‌ن و دیاردانه‌ی كردووه‌ته‌ تابلۆ كه‌ له‌ بیره‌وه‌رییدا نه‌مانه‌ته‌وه‌، ده‌ستی كردووه‌ به‌ نیگاركێشان به‌هیوای ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ هونه‌ره‌كه‌ی مۆركی نه‌ته‌وایه‌تی به‌گشتیی و شاره‌كه‌ی سلێمانی پێوه‌ دیاربێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شه‌مه‌ندۆفێری‌ موشه‌ک هاوێژ

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ نۆڤستی‌ له‌ زاری‌ ئیگۆر كۆرۆچبینكۆ سه‌رنووسه‌ری‌ گۆڤاری‌ ناسیۆنالنایا ...