سەرەکی » مانشێت » ״سەرخستنی پرۆسەی دانوستاندن و گەیشتن بە رێكەوتن״

״سەرخستنی پرۆسەی دانوستاندن و گەیشتن بە رێكەوتن״

راگەیاندنی هاوبەشی وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

لە درێژەی كۆبوونەوەكانی هەردوو وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان. (ئەمڕۆ) 24/3/2019، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوولا ئەنجام درا.

هەروەكو لە كۆبوونەوەی رابردوو رامانگەیاندبوو كە دەستمان بە گفتوگۆی جدی و بەرهەمدار كردووە لە چوارچێوەی رێكەوتنی سیاسی كە لە نێوان هەردوولا ئیمزاكراوە، (ئەمڕۆش) لە وردەكاریی كاركردنی هاوبەش، هەنگاوی باش نران و بڕیاردرا لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی تر ئەنجام بدرێت و هەردوولا ئامادەكاریی بكەن بۆ سەرخستنی پرۆسەی دانوستاندن و گەیشتن بە رێكەوتن.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان – پارتی دیموكراتی كوردستان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قوباد تاڵه‌بانی: پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر و باشتر به‌ هاووڵاتیان

جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند: له‌كوردستان‌و عیراق ته‌نها كێشه‌ی سیاسی‌و ئیداریی ...