سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » گۆڤارێکی ئەمریکی :سعودیە زبڵدانی دیکتاتۆرەکانی جیهانە

گۆڤارێکی ئەمریکی :سعودیە زبڵدانی دیکتاتۆرەکانی جیهانە

پێشوازیکردنی وڵاتی سعودیە لە سەرۆکە ڕاکردوەکانی وڵاتان و گرتنەخۆیان مێژوویەکی کۆنی هەیەو ئەو وڵاتە لە دیرۆکی دەسەڵاتی پادشایەتیدا دەیان سەرکردەو سەرۆکی وڵاتانی گرتۆتەخۆی.

مێژوویه‌کی درێژ
ئەو مێژووە لە پێشوازێکردنی « ڕەشید عالی گەیلانی» سەرەک وەزیرانی عیراق لەکۆتایی پەنجاکانەوە دەستپێدەکات کە لەسەروبەندی شەڕی جیهانی دووەمدا ڕێگری لە سوپای بەریتانیەکان دەکرد کە خاکی وڵاتەکەی لەدژی وڵاتانی تر بەکار بێنن، بۆیەلەدوا هاتنی ئینگلیز بۆ عیراق بەناچاری ڕایکردە سعودیەو دەسەڵاتی بنەماڵە حەواندیانەوە،هەروەها پێشوازیکردن لە «عیدی ئەمین» گەورەدیکتاتۆری وڵاتی ئۆگەندا لە کۆتایی هەفتاکان و»محمد بەدر»ی ڕابەری وڵاتی یەمەنی باکوور لە هەشتاکان و» نەواز شەریف « لە کۆتایی نەوەدەکان و لەکاتی کودەتا سەربازیەکی ژەنەڕاڵ «پەروێز موشەرەف» لە پاکستان و دەیان سەرکردەو سەرۆکی تر کە په‌نایان بۆ سعودیە بردووە.

هۆتێلی دیکتاتۆرەکان
لەسەر ئەم پرسەو لەژێر ناونیشانی» ئوتێلە پێنج ئەستێرەکەی دیکتاتۆرەکان» و» بەخێر بێن بۆ خاکی زاڵمەڕووخاوەکان» گۆڤاری فۆربیسی ئەمریکی دوو ڕاپۆرتی دورودرێژی لەسەر مەبەست‌و ئامانجەکانی سعودیەو ژیاننامەی ئەو سەرکردانە بڵاوکردۆتەوە کە لەکاتی لێقەومانیاندا پەنا بۆ ئەو وڵاتە دەبەن و ژمارەیەکیان تا مردنیشیان لەوێ دەمێننەوە نمونەی « عیدی ئەمین»

بۆچی سعودیە؟
گۆڤارەکە باسی لەوە کردووە کە لەسەروبەندی شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبیشدا سەرکردە دیکتاتۆرەکانی عەرەب ئەوانە‌ی لە ترسی تۆڵەو ئەو زوڵمو زۆرداریانەی لە خەڵکەکەیان کردووە بەپەلە خۆیان گەیاندۆتە ئەوێ و سعودیە نەیهێشتوە ئازاریان پێ بگات لەوانەش « زەین عابدین کوڕی عەلی «سەرۆکی پێشووی تونس و» عەلی عەبدوڵلا ساڵح»ی سەرۆکی پێشووی یەمەن .
گۆڤارەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لەسەردەمانی شاعەبدولعوزیز هەمیشە کلتوری کۆنی عەرەبی و کلاسیکی پیادەکراوە لەداڵدەدانی سەرۆک هۆز و عەشیرەت و سەرۆکی وڵاتان، بەتایبەتیش لە کاتی لێقەومان و پەیدابونی مەترسی لەسەر ژیانیان، هەروەها ئەوە خراوەتەڕوو کە ئەو سیستەمە لەبەرئەوەی خۆی سروشتێکی دیکتاتۆرانەی هەیەو هەمیشە پاڵپشتی دیکتاتۆریەت و زوڵمو چەوساندنەوەو زۆرداری دەکات بۆیەش بەرگری لە کاراکتەرانی ئەو سیاسەتەش دەکات .

بەتەواوی دەپارێزرێن
گۆڤاری فۆربیس ئەوەشی نوسیوە کە ئەو سەرکردانە لەکاتی مانەوەیان لە سعودیە پارێزبەندیەکی بەهێزیان دەدرێتێ ونایەڵێت لەناو وڵاتەکەیدا کەسێک دەستیان بۆ بەرێت، چونکە توانایەکی بەهیزی هەیە بۆ قەتلوعامکردنی هاوڵاتیان خۆی و دەستبەسەرکردنیان، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە لەلایەک ئەو وڵاتە وەک جەمسەرێکی کارای دیکتاتۆریەت و جیهان و داکۆکیکاریان خۆی نمایشدەکاو لەلایەکی تریشەوە هەمیشە بەرگری لە چینی سەرەوەو لەدژ خواست و بەرژەوەندیەکانی چینی هەژار ونەدارو چەوساوەکان دەکات.

ئه‌ی سەعد حەریری؟
لەکۆتاییدا فۆربیس لەباسی ئەو پێشهاتەی ئەم دواییەی ڕاکردنی «سەعد حەریری» بۆ سعودیەو دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرەک وەزیرانی لوبنان دەڵێت: هەرچەندە حەریری ناسنامەی لوبنانی و فەرەنسی وسعودیشی هەیە، کەچی پەنای بۆ سعودیە برد،گیرسانەوەی لە سعودیەو دوایش گەڕانەوەی بۆ لوبنان سروشتێکی تری هەیەو لەنێوان حەریری وسعودیەدا پەیوەندیەکی تۆکمەو مێژوویی و چارەنوسساز هەیە،کاتی خۆیشی ئەگەر سعودیە نەبوایە، ڕەفیق حەریری باوکی نەیدەتوانی جڵەوی دەسەڵات لە لوبنان وەربگرێ ولەساڵانی هەشتاکانەوە بنه‌ماڵه‌ی حەریریەکان وەک نمایندەی سعودیەن لەو وڵاتەکەیان،وەرگرتنی ئەو پۆستە باڵایەش بۆ سەعدحه‌ریری بە رێککەوتنێکی نێوان ئێران و سعودیە کراوەو گەڕانەوەشی هەر بڕیاری بنەماڵە بووە.

سەرچاوە: پێگەی یۆرۆ نیوز

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دۆسێی كۆنگرە گەڵاڵە دەبێت؟

خەریكە دۆسێی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تەواوەتی گەڵاڵە ...