سەرەکی » مانشێت » لە هەولێر فەرماندەیەكی پێشمەرگە برینداركرا

لە هەولێر فەرماندەیەكی پێشمەرگە برینداركرا

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

دوێنێ لە هەولێر لەلایەن چەند چەكدارێكەوە دەستڕێژی گوللە لە فەرماندەیەكی پێشمەرگە كرا و بەسەختی بریندار بوو، تائێستاش چەكدارەكان دەستگیر نەكراون.
سابیر كاریتانی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: سەلام مەنتیك فەرماندەی فەوجە لە پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە وەزارەتی پێشمەرگە و بەمەبەستی كۆبوونەوە چووە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە لە هەولێر، بەڵام بەداخەوە تەقەی لێكراوە و بەهۆیەوە برینداربووە، وتیشی: ئێمە وەك مەڵبەندی هەولێر بەدواداچوونی جددی بۆ ئەو رووداوە و رووداوەكانی هاوشێوە دەكەین و داوا لەلایەنی بەرپرس دەكەین ئاستێك بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنێت و رێگا نەدرێت ئەمن و ئاسایشی خەڵك بكەوێتە مەترسییەوە.

print

 75 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*