سەرەکی » وتار » ئیدریس جەبار (پەڕە 10)

ئیدریس جەبار

عیراق لە سایەی دابەزینی نرخی نەوت و كۆرۆنادا

دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ خوار 20 دۆلار كە هاوكاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئابوریی عیراقی شەكەت كردووە و بۆتە مایەی ئەوەی حكومەت بیر لە پەنابردنە بەر كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران بكاتەوە، هەرچەندە زۆربەی بەرپرسە حكومییەكان رەتیدەكەنەوە هەنگاوێكی لەو جۆرە هەڵبنرێت. عیراق چەند مانگێك لەمەوبەر و پێش پەیدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داهاتی نەوتی مانگانەی لەنێوان 6 بۆ 7 ملیار دۆلاردا ...

زیاتر »

كابینەكەی زورفی لەبەردەم ئەگەری هات و نەهاتدا

بەهۆی نەبوونی تەوافوق لەنێوان فراكسیۆنە سیاسییەكان و بەتایبەتیش لەنێو ماڵی شیعەدا، رەنگە چارەنووسی عەدنان زورفی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی راگوزەر، لە چارەنووسی محەمەد تۆفیق عەللاوی راسپێردراوی پێش خۆی باشتر نەبێت. زورفی هەوڵێكی زۆری بۆ رازیكردنی كورد و سوننە خستۆتەگەڕ، تا لە دانیشتنی تایبەت بە متمانە بەخشین بە كابینەكەیدا دەنگی بۆ بدەن، بەڵام لە سایەی ئەو گەلەكۆمەكییەی لەلایەن مالیكی و عامری ...

زیاتر »

عه‌ره‌ب و حوزه‌یران

ره‌نگه‌ ناونیشانی وتاره‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ زۆرێك وه‌بیرخستنه‌وه‌ی نسكۆی حوزه‌یرانی ساڵی 1967 بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ست له‌ “عه‌ره‌ب و حوزه‌یران” دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی كۆمه‌ڵی وڵاتانی عه‌ره‌به‌ بۆ مانگی حوزه‌یرانی داهاتووه‌. كۆمه‌ڵی وڵاتانی عه‌ره‌بی، ده‌بوو له‌ مانگی ئاداری 2020، كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی خۆی له‌ جه‌زائیر سازبكات، سازكردنی كۆبووبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ تاوتوێكردنی زۆرێك له‌و پرسه‌ گه‌رمانه‌بوو كه‌ له‌ئێستادا له‌ سوریا و لیبیا به‌رۆكی عه‌ره‌بیان گرتووه‌، ...

زیاتر »

گەڕانەوە بۆ عەبدولمەهدی

لە پاش شكستی محەمەد تۆفیق عەللاوی و پاشەكشەكردنی لە پێكهێنانی حكومەتی راگوزەر لە عیراق، هەندێك لە لایەنە سیاسییەكان لەگەڵ ئەوەدان عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوە، سەرۆكایەتی حكومەت بكات تا كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتوو. لەگەڵ ئەوەی هەندێكی تر پشتیوانی لەم خواستە ناكەن، بەو پێیەی عەبدولمەهدی لەسەر داوای مەرجەعیەتی باڵای نەجەف دەستی لە پۆستەكەی كێشاوەتەوە، بەڵام پێدەچێت بە ناچاری مل بۆ ئەو ...

زیاتر »

دوایین هەوڵی توركیا لە سوریادا

دوایین كۆبوونەوەی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و فلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا، بۆ گەیشتن بوو بە چارەسەرێكی گونجاو كە هەم سەبارەت بە مۆسكۆ مایەی دڵنیاكەرەوە بێت هەم بۆ ئەنقەرەش جێگەی رەزامەندی بێت. توركەكان دەیانەوێت بە روسوری لە سوریادا دەربچن، جگە لەم مەتڵەبەش رەنگە هەندێك داواكارییان لەسەر ناوچەكانی باكووری وڵاتەكە هەبێت كە بۆ ئەوان «مایەی هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی». ئەوەی ...

زیاتر »

كۆرۆنای عیراقی

ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ یان COVID-19، لەپاش چین و ئێران و چەند وڵاتێكی ناوچەكە، لە سنورەكانی خۆرهەڵاتەوە خۆی بەنێو عیراقدا كرد و چەند حاڵەتێكی توشبوون لە بەغدا و پارێزگەكان تۆماركران. كۆرۆنای نوێ‌، پاش ئەوەی خۆی لەگەڵ ژینگەی عیراقیدا گونجاند، چووە پاڵ ڤایرۆسەكانی گەندەڵی ئیداریی و دارایی و ڤایرۆسی پشتگوێخستنی داواكاریی و داخوازیی گەل و ڤایرۆسی گوێنەگرتن لە شەقام و چووە پاڵ ...

زیاتر »

كۆرۆنا لە ناوچەكەدا

ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ یان COVID-19، لە ئێستادا بۆتە ئەو دۆێوەزمەیەی كە تێكڕای پرسەكانی لەبیربردۆتەوە و بۆتە ویردی سەر زوبانی هەموان، كۆرۆنا دروستكراوبێت یان پەتایەكی وەرزی، كێشە و تەنگژەیەكی گەورەی بۆ هەموان دروستكردووە. ئێران و ئیمارات و بەحرێن و عوممان و كوێت و عیراق و لوبنان، ئەو وڵاتانەن كە لە دوای چینەوە بە كۆرۆناوە گیرۆدە بوون، ئەم وڵاتانە كە هێز و ...

زیاتر »

باكووری خۆرئاوای سوریا و خاڵی ململانێی زلهێزەكان

دوای ئەوەی هێزەكانی سوپای سوریا نزیكەی لەسەدا 70ی ناوچەكانی وڵاتەكەیان كۆنترۆڵكردەوە، لەئێستادا لەسەر كۆنترۆڵكردنەوەی پارێزگەی ئیدلب راوەستاون، تا دوایین پێگەی ژێر دەستی گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن بخەنەوە ژێر ركێفی حكومەتی دیمەشق. ئەم هەوڵەی سوپای سوریا رەنگە هەروا ئاسان نەبێت وەك لە سەرەتاوە تەماشا دەكرا، بەو پێیەی ئیدلب لەئێستادا بۆتە خاڵی ململانێی نێوان توركیا و روسیا كە رەنگە ئەمریكاییەكانیش بەشداربن تێیدا. بەشداریكردنی ...

زیاتر »

پرسیارە قورسەكانی بەردەم عەللاوی

بەرلەوەی لە 1ی شوبات بۆ پێكهێنانی حكومەتی راگوزەر رابسپێردرێت، عیراق نغرۆی خۆپیشاندانی گەورە و ململانێیەكی ئیقلیمی ناقوڵا بوو، كاتێكیش ئەركی پێكهێنانی حكومەتی پەسەندكرد، دەستپێكی بەڵێنەكانی جێبەجێكردنی داواكاریی خۆپیشاندەران و مافە رەواكان بوو، درۆ و راستی جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەش، وەك دەگوترێت «لەبواردا دەردەكەوێت». محەمەد تۆفیق عەللاوی لە قۆناغێكی سەختدا شانیدایە بەر سەركردایەتیكردنی وڵات، لە قۆناغێكی پڕ لە كێشە و تەنگژەدا پێكهێنانی ...

زیاتر »

رێكەوتنی سەدە

هێشتا لە چوارچێوەی رێکەوتندایە و رێكەوتنی لەسەر نەكراوە، بەڵام هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە رێكەوتن، دەكەونە چوارچێوەیەی ئەو دانوستانانەی لە تاریكیدا ئەنجام دەدرێن و كۆدەنگیان لەسەر دەكرێت. وڵاتانی عەرەبی لەئێستادا بە كێشە و گیروگرفتەكانی خۆیانەوە گیرۆدەن، میسر كەوتۆتە ژێر باری قەرزەوە، وڵاتانی كەنداو بە هەمان شێوەی جارانیان هەڵوێستێكی دووفاقیان هەیە، ئەردەن ئابورییەكەی لەسەر كۆمەكە عەرەبی و نێودەوڵەتییەكان بەندە، سوریا و لوبنان ...

زیاتر »