سەرەکی » دۆسێ (پەڕە 14)

دۆسێ

ئەمریكا: سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنین

دوای ئەوەی ئێران رێژەی رێگەپێدراوی پیتاندنی تێپەڕاند و پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندە 4.5%، ئەمریكا سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر وڵاتەكەدا دەكات و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، سزاكانی سەر وڵاتەكە زۆر زیاتر دەكەن. لە 10ی تەمموزی 2019، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران رایگەیاندبوو، تەنیا سزاكانی سەر كەرتی نەوت ساڵانە زیانی پەنجا ملیار دۆلاری بە ئێران گەیاندووە. برایان هوك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ...

زیاتر »

ئەنجومەنی سەربازی لە سودان هەڵدەوەشێتەوە

جەنەراڵێكی باڵای سودان دەڵێت، ئەنجومەنی سەربازی سودان هەڵدەوەشێتەوە دوای ئەوەی دەستەیەكی حوكمڕانی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی وڵات دروستدەكرێت. كەناڵی (العربیە) لە زاری عەبدولفەتاح بورهان سەرۆكی ئەنجومەنی سەربازی راگوزەر لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە» ئەنجومەنی سەربازی سودان هەڵدەوەشێتەوە، دوای ئەوەی دەستەیەكی حوكمڕانی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی وڵات پێكدەهێنرێت. لەم ماوەیەی دواییدا ئەنجومەنی سەربازی و ئەو سەركردانەی پشتگیری لە دیموكراتی دەكەن لە سودان، لەسەر پێكهێنانی ...

زیاتر »

ناسیۆنالیزمی کوردی

س. ج. ئەدمۆندز لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق 2-2 سەرەڕای ئەوەی کە بەعس لە ساڵی 1963دا دڕندەترین شاڵاوی دژ بە کورد جێبەجێ کرد لە ساڵی1961وە، بەڵام گەڕانەوەی بۆ دەسەڵات لە ساڵی1968دا هەمان رێوڕەسمی ئاسایی بەدوادا هات. لە نۆڤەمبەرەوە شەڕوشۆڕ دەستیپێکردەوە و تا ماوەی دوانزە مانگی دواتر بەردەوام بوو، بە خەستییەکی زۆر و بە بەرەنگارییەکی پارتیزانەکانی مەلا مستەفا، کە لەو دەمەدا ...

زیاتر »

ناسیۆنالیزمی کوردی

س. ج. ئەدمۆندز لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق 1-2 كوردستان، ئەو خاکەیە کە کوردەکانی تێدا نیشتەجێن وەک کۆمەڵگەیەکی هەمەچەشن تاڕادەیەک و زۆرینەی دانیشتوان پێکدەهێنن و ئەو خاک و وڵاتە ئەمڕۆ لە نێوان وڵاتی فارس1 و تورکیا و عێراق و سووریا. لە باکوورەوە لەگەڵ قەوقازی سۆڤێتیدا تێکهەڵکێشە و سنوورەکانی یەکناگرێتەوە لەگەڵ هیچ سنوورێکی نێودەوڵەتی یان بەشە ئیدارییە ناوخۆییەکان. بێگومان مشتومڕێکی زۆر ...

زیاتر »

مادە هۆشبەرەكان بەشێوەیەکی ترسناك لە عیراقدا بڵاودەبنەوە

ماددە هۆشبەرەكان بەشێوەیەكی بێ‌ پێشینە و ترسناك لە عیراقدا بڵاودەبنەوە، چاودێرانیش پێیانوایە دیاردەكە هۆكاریی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی لە پشتەوەیە. نوێنەری ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی لە عیراق لە 5ی تەمموزی 2019 رایگەیاندبوو، بەشێك لە لێپرسراو و كاربەدەستانی وڵات لە پاراستنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەرەكان تێوەگلاون، ئەمەش بووەتە هۆی لەیاسا دەرچوون و زیاتر تەشەنەكردنی دیاردەكە. عەبدولمەهدی كەربەلائی نوێنەری ئایەتوڵڵا ...

زیاتر »

فالح فەیاز باسی رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەمریكا و ئێران دەكات

فالح فەیاز راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی عیراق دەڵێت، بایكۆتی سیاسی و ئابوری كە لەلایەن سعودیە و بەحرێن و ئیمارات و میسرەوە لە دژی قەتەر بەكاردەهێنرێت، كاریگەریی روونی لەسەر سەقامگیری ناوچەی كەنداو دروستكردووە، رەتیشكردەوە پەیوەندی عیراق لەگەڵ وڵاتاندا مانای ملكەچبوون بێت بۆ حكومەتەكان، بە تایبەت سەبارەت بەو پارێزبەندییانەی بەرانبەر بە حەشدی شەعبی هەن. فەیاز لە دیمانەیەكی لەگەڵ ...

زیاتر »

ئەگەر هەیە سائیرون و فەتح هاوپەیمانییەكی گەورە پێكبهێنن

دەنگۆی ئەوە هەیە هەردوو هاوپەیمانی سائیرون و فەتح كە گەمەكەری سەرەكی پێكهێنانی حكومەتی عیراق بوون لە تشرینی یەكەمی 2018 و دواتر لە تەواوكردنی پاشماوەی كابینە وەزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، یەكبگرن و گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی پێكبهێنن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەندێك لایەنی سەرەكی وەك هاوپەیمانی نەسر و رەوتی حیكمە لە هاوپەیمانی چاكسازی، رێڕەوی ئۆپۆزسیۆنبونیان گرتۆتەبەر و چاوەڕوانیش دەكرێت هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ...

زیاتر »

ئەمریكا هێزی زیاتر رەوانەی عیراق دەكات

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگەی ئەنبار، گەیشتنی كاروانێكی سەربازی ئەمریكا بۆ بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگەكە ڕادەگەیەنێت. سەرچاوەیەكی ئەمنی لە 6ی تەمموزی 2019 بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندووە”هێزی سەربازی ئەمریكایی زیاتر گەیشتە بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگەی ئەنبار، سەربازەكان لەڕێی ئاسمانەوە گەیشتنە بنكەكە و گالیسكە سەربازییەكانیشیان لەڕێی دوو مەرزەوە گەیشتن كە یەكێكیان لە ترێبیلەوە بوو». بە گوتەی ئەو سەرچاوە ئەمنییە”نزیكەی 100 گالیسكەی ...

زیاتر »

ئەمڕۆ و دوێنێی رۆژنامەنووسیی كوردی(1)

پەیڤێک ئه‌و نووسینه‌ی مامۆستا محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم له‌ بنچینه‌دا بابه‌تی كۆڕێكه‌ رۆژی 16/3/1983 له‌ هه‌ولێر پێشكه‌شی كردووه‌. یه‌كێكه‌ له‌و نووسینه‌ ده‌گمه‌نانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌زموونی رۆژنامه‌نووسی كوردی و ره‌وتی گه‌شه‌ و گرفته‌كانی به‌رده‌م نووسین و رووناكبیرییه‌ و رۆژنامه‌نووسانی به‌ سه‌لیقه‌یه‌ كه‌ تا ئه‌و رۆژه‌ به‌ ده‌ست گرفته‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییه‌وه‌ گیری خواردبوو. دوای چوار ده‌یه‌ به‌شێكی ئه‌و گرفتانه‌ له‌ رۆژنامه‌ی كوردیدا هه‌ر ماون. ...

زیاتر »

ئێران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاتر دەكات

ئاژانسی (فارس نیوز)ی ئێران بڵاویكردەوە، حكومەتی ئێران رێژەی عەمباركراوی یۆرانیۆمی پیتێندراوی بۆ زیاتر لە 300 كیلۆگرام زیاتر دەكات، و رێژەی پیتاندن، سنوری 300 كیلۆگرامی تێپەڕاندووە. لە 1ی تەمموزی 2019، ئاژانسی (فارس نیوز) لە زاری سەرچاوەیەكی بەرپرسی وڵاتەكەوە بڵاویكردەوە»لەكاتێكدا چاودێرانی نێودەوڵەتی ئاژانسی وزەی ئەتۆم، لە 26ی حوزەیرانی رابردوو بڕی یۆرانیۆمی بەرهەمهێنراوی ئێرانیان كێشكردوو و بڕكە سنوری 300 كیلۆگرامی تێپەڕاندووە». بە گوتەی ...

زیاتر »