د.كه‌یفی ئه‌حمه‌د
سەرۆکایەتی بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی شەهید جعفر ـ کۆیە ، بۆ ساڵی خوێندنی 2018 ـ 2019 یەکەم کارنامەی خۆی نمایش کرد, كه بریتی بوو له شانۆیی (کراسی پیاوێکی بەختەوەر), نووسینی ( پیرفۆرێ) دەرهێنانی (ماوەت ئه‌رسه‌لان) ، كه وه‌كو کارنامەی ئه‌و قوتابییه‌ی قۆناغی پێنجه‌می ده‌رهێنان بوو، نواندنی (هێور ئه‌حمه‌د، عه‌لی عه‌بدالله، یونس سه‌لام، گیڤارا جه‌بار، هه‌رمان هێرش، هه‌رژین شێرزاد، مه‌به‌ست محمد، رامیار عبدالخالق، ئه‌ژده‌ر فه‌رهاد، شاهۆ صلاح، دۆستی جه‌نگی)، كاره هونه‌رییه‌كان، دانانی مۆسیقا (شوان حه‌مه‌سه‌عید)، جێبه‌جێكردنی (ئارێز محێدین)، رووناكی (په‌یوه‌ند صالح)، جلوبه‌رگ (ئومێد ره‌زا)، ئارایشت (نیگار زرار)، دیكۆر (سیداد نوره‌دین)، به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ (هێور ئه‌حمه‌د)، ده‌لیل و پۆسته‌ر (راستی عومه‌ر)، یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر (هه‌رژین شێرزاد). كاره ئیدارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م (ئاره‌زوو ئیسماعیل)، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی و هونه‌ریی (شوان حه‌مه‌سعید)، سه‌رپه‌رشتیاری كارگێڕی (شه‌ماڵ زاهیر).
نێوه‌رۆكی ده‌قه‌كه باسی له به‌خته‌وه‌ری راسته‌قینه‌ی مرۆڤ ده‌كرد، پاشای وڵات دوچاری نه‌خۆشییه‌كی ترسناك بووه، به‌جۆرێك هیچ حه‌كیم و زانا و دكتۆرێك ده‌ردی نه‌خۆشییه‌كه و هۆكار و نیشانه‌كانی نازانێت و سه‌ریان لێی ده‌رناچێت، چه‌ندین زانا و حه‌كیم له سه‌رانسه‌ری وڵات سه‌ردانی پاشایان كردووه، به‌ڵام بێ ئه‌نجام بووه، تا له دوا ساتدا حه‌كیمێك دێت و ده‌ڵێت من ده‌زانم ده‌ردی گه‌وره‌مان چییه و ده‌رمانی دهردیشم دۆزیوه‌ته‌وه، خۆشی و شادی سه‌راپای كۆشك داده‌گرێت، له‌وێشه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ هه‌موو كون و قوژبنێكی وڵات و خه‌ڵكی به‌و بۆنه‌یه‌وه دڵخۆش ده‌بن، به‌تایبه‌تی ده‌ست و پێوه‌ند و كارمه‌ندانی نێو كۆشك، ده‌رمانی ده‌ردی پاشا له‌به‌ركردنی كراسی پیاوێكی به‌خته‌وه‌ره، دیاره سه‌ره‌تا راوێژكار و ده‌ست و پێوه‌ند به‌كارێكی زۆر ئاسانی ده‌بینن، ده‌ڵێن، جا ئه‌وه چییه هه‌ر لێره، له‌نێو كۆش، له‌و شاره، له‌و نزیكانه، له‌و وڵاته به‌سه‌دان و هه‌زاران و هه‌زار هه‌زاران كراسی كه‌سانی به‌خته‌وه‌رمان ده‌ست ده‌كه‌وێت، كه‌واته كێشه‌كه و گرێیه‌كه چاره‌سه‌ر بوو و كرایه‌وه، پاشمان وه‌كو جاری جاران دێته‌وه نێومان و سه‌ر كاروباری وڵات، بۆیه ده‌ڵێن بانگی مامۆستا و فه‌یله‌سوفی نزیك له خۆمان بكه‌ن، ئه‌و زۆر به‌خته‌وه‌ره و هه‌میشه رێی به‌خته‌وه‌ری پیشانی خه‌ڵكی ده‌دات، به‌ڵام كه ده‌گاته كۆشك و لای راوێژكار، داوای كراسه‌كه‌ی لێده‌كه‌ن، ده‌پرسێت، بۆچیتانه، ده‌ڵێن بۆ پاشا، چونكه به له‌به‌ركردنی كراسی پیاوێكی به‌خته‌وه‌ر پاشامان چاك ده‌بێته‌وه، یه‌كسه‌ر داده‌مێنێت و بێده‌نگی دایده‌گرێت، كه لێی ده‌پرسن بۆ بێده‌نگ بووی ده‌ڵێت، به‌ڵام من به‌خته‌وه‌ر نیم، كه زۆری لێده‌كه‌ن و دوو هه‌ڵبژارده‌ی ده‌خنه به‌رده‌می، یان كراسه‌كه‌ی یان زیندان، ئه‌ویش به بناگوێی راوێژكار ده‌چرپێنێ، ده‌ڵێت من به‌خته‌وه‌ر نیم و زۆریش نیگه‌ران و ناره‌حه‌تم، به‌هۆی ده‌سوه‌ردانی هه‌میشه‌ی ژنه‌كه‌م له كاروباره‌كانم، ده‌رواته ده‌ره‌وه.
بۆیه لێی بێ ئومێد ده‌بن، وای به‌باش ده‌زانن، كه بنێرن به‌دوای سه‌رۆكی تیپی مۆسیقا‌و گۆرانی و سه‌مای كۆشك، كه ئه‌و هه‌میشه هه‌ر پێده‌كه‌نێت و گۆرانی ده‌ڵێت و سه‌ما ده‌كات، كاتێ دێت و ده‌زانێت هۆكاری بانگ كردنه‌كه‌ی ده‌زانێت، ده‌ست ده‌كات به بۆڵه بۆڵ و ناڵانه‌وه، ده‌ڵێت كه‌من زۆر خه‌مبارم، من به‌ئێش و ئازاره‌وه ده‌تلێمه‌وه، چونكه من ئاشقم، ئه‌و كه‌سه‌ش ئاگای لێم نییه و به‌و ئازاره ده‌تلێمه‌وه، پاشان زۆر بیرده‌كه‌نه‌وه، كه كێ بانگ بكه‌ن و روو له كێی دیكه بكه‌ن، هه‌ر بۆیه بێ ئومێدی خه‌ریكه روو له هه‌مووان بكات و نه‌توانن ئه‌و كه‌سه بدۆزنه‌وه، له‌و كاته، جه‌نراڵی سوپاسالاری وڵات دێته ژووره‌وه، راوێژكار به‌هاتنی دڵخۆش ده‌بێت و پێی ده‌ڵێت به‌زوویی كراسهكهتمان پێبده، ئه‌ویش تێده‌گات كه بۆچییه‌تی، بۆیه ده‌ڵێت، كراسی من به‌كه‌ڵكی پاشا نایه‌ت، چونكه من به‌خته‌وه‌ر نیم، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و ململانێیانه‌ی له رابردوودا سه‌ركردایه‌تیم كردوون و له هه‌ندێكی سه‌رنه‌كه‌وتووم و دۆڕاوم، من هه‌میشه به‌و خه‌مه ده‌تلێمه‌وه و هه‌رگیز له‌بیری ناكه‌م و لهخهونهكانیشمدا ئازارم ده‌دات، بۆیه بێ ئومێدی خه‌ریكه روو له هه‌مووان بكات و نه‌توانن ئه‌و كه‌سه بدۆزنه‌وه، هه‌ر بۆیه جه‌نه‌راڵ روو له جه‌نابی راوێژكار ده‌كات و پێی ده‌ڵێت، تۆ كه‌سی دووه‌می له‌م وڵاته‌دا، به ئاماده‌نه‌بوونی پاشا دێیته پێش و ده‌بیته كه‌سی یه‌كه‌م، كه‌واته هه‌موو شتێك بۆ تۆ مه‌یسه‌ر و فه‌راهه‌م كراوه، له هیچت كه‌م نییه، كه‌واته تۆ به‌خته‌وه‌ر ترین كه‌سی ئه‌م وڵاته‌ی، ده‌بێنه كراسهكهتمان بده‌رێ و پاشا رزگار بكه، به‌ڵام راوێژكار ره‌تی ده‌كاته‌وه ده‌ڵێت منیش به‌خته‌وه‌ر نیم، من چه‌ندین خه‌م و كێشه‌ی ئه‌م وڵاته‌م به‌كۆڵه‌وه‌یه و هه‌میشه له‌نێو گیر‌و گرفتدامه و به‌خته‌وه‌ری لای من نییه، بۆیه ناچار ده‌بن به‌نێو هه‌موو چین و توێژه‌كانی وڵات‌دا جاڕ بده‌ن و داواده‌كه‌ن، كه هه‌ر كه‌سێك كه به‌خته‌وه‌ره بێته كۆشك و كراسه‌كه‌ی به پاشا ببه‌خشێت و له مه‌رگ رزگاری بكات، نوێنه‌ریش بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌نێرن تا ئه‌و كه‌سه بدۆزنه‌وه، به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌موویان به ده‌ستبه‌تاڵی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و كه‌سیان دهستاناكهوێت، كه به‌خته‌وه‌ر بێت، هه‌موویان به خه‌م و په‌ژاره و ده‌ست له ئه‌ژنۆ و بێ توانا داده‌نیشن و چاوه‌ڕێی مه‌رگی پاشا ده‌كه‌ن، له‌و كاته‌دا هه‌والێكی بروسكه ئاسا و دڵخۆشكه‌ر به‌نێو كۆشكدا بڵاو ده‌بێته‌وه، كه كه‌سێك هاتووه و ده‌ڵێت من به‌خته‌وه‌رم و هیچ كێشهیهكهم نییه له‌و باره‌وه، راوێژكار ده‌ڵێت به زویی بیهێننه كۆشكه‌وه، ده‌یهێنن، هه‌موویان سه‌ریان سوڕ ده‌مێنێ ، كه چۆن ئه‌و كه‌سه موفلیسه به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت، بۆیه ده‌ست ده‌كه‌ن به پرسیار و وه‌ڵام، له نجامدا ده‌گه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ، كه ئه‌و كابرایه به‌خته‌وه‌ره، بۆیه داوای لێده‌كه‌ن، كه كراسه‌كه‌ی بدات به پاشا، به‌ڵام ئه‌و ره‌تی ده‌كاته‌وه، ئه‌وان سه‌ریان سوڕده‌مێنێ ، كه چۆن ده‌توانێ و ده‌وێرێ و دڵی دێت، ئه‌وه ڕه‌ت بكاته‌وه، كه ده‌رمانه‌كه لای ئه‌وه و نایدات به پاشا، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت، من بۆیه نایده‌م، چونكه نیمه، نه لێره نه له ماڵ نه له‌هیچ شوێنێكی دیكه، نه ئێستا نه له رابردووش‌دا هیچ كراسێكم نه‌بووه، شتێكیش كه نه‌مبێت چۆن ده‌توانم بیبه‌خشم، هه‌موویان داده‌ڕمێن و ده‌كه‌ونه سه‌رزه‌وی و كۆتایی به نمایش و روووداوهكان دێت.
نواندن له‌م نمایشه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ئاستێكی باش‌دا بوو، هه‌رچه‌ند وه‌كو شتێكی ئاسایی جیاوازیی له ئاستی نواندنی نیوان ئه‌كته‌ره‌كاندا هه‌بوو، راوێژكار و پاسه‌وان و ژه‌نه‌ڕاڵ، گۆرانیبێژ) نواندنێكی زۆر جوانیان ئه‌دا كرد، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش له ئاستێكی مام ناوه‌ندا بوون، هه‌موویان چاوه‌ڕوانی دوارۆژێكی گه‌ش و دڵخۆشكه‌ریان لێ ده‌كرێت، دڵخۆشین، كه ماندوبوونی خۆیان و مامۆستاكانیان به‌هه‌ده‌ر نه‌چووه به‌رهه‌مێكی باشی لێ كه‌وتۆته‌وه.
ده‌رهێنان: ده‌رهێنه‌ر له‌م كاره‌یدا به زیره‌كانه حیسبات و شیكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌و پلانێكی جوانی بۆ كاره‌كه‌ی دانابوو، له نواندنی ئه‌كته‌ره‌كان زیاتر كاری له‌سه‌ر فۆرمی كاره‌كته‌ره‌كان كردبوو تا ئاستێكی باش تێیدا سه‌ركه‌وتوو بوو، زیاتر كاری له‌سه‌ر بایۆمیكانیكی مایرهۆڵد كردبوو، زۆر گرنگی به نێوه‌رۆك نه‌دابوو، ئه‌كته‌ره‌كانی جوڵه‌ی جوانی جستهییان به‌رجسته‌كرد و راهێنانێكی باش و خۆماندوو كردنی پێوه دیار بوو، له رووی ره‌مز و ته‌عبیره‌وه، دیمه‌نێكی زۆر جوانی نیشانداین، ئه‌ویش كاتێ كه‌سه هه‌ژاره‌كه دێته نێو كۆشك، خامێكی سپێ له‌خۆی پیچابوو، كاتێكیش كه ده‌ڵێت هیچ كراسێكم نییه و خامه‌كه له‌خۆی ده‌كاته‌وه‌و رووت ده‌بێته‌وه، لێره‌دا به‌شێوه‌ی گوزارشتكارانه و ڕه‌مز پێمان ده‌ڵێن، مرۆڤ ئه‌و كاته به‌خته‌وه‌ره و هیچ خه‌م و كێشه‌یه‌كی نامێنێ، كاتێ ده‌مرێت و ده‌چێته نێو ئه‌و كفنه‌وه، هه‌روه‌ها كه رووتیش ده‌بێته‌وه، ره‌مزه بۆ كاتی منداڵی و له‌دایك بوون، واته مرۆڤ به‌وشێوه‌یه هاتۆته نێو ئه‌و دونیاییه پڕ له كێشه‌وه، ئه‌و كاته‌ی كه به رووتی هاتۆته نێو دونیا بێ خه‌م و كێشه بووه، به‌ڵام پاشان دووچاری ئه‌و ژیانه پڕ له مه‌ینه‌تییه بووه، په‌یامی نووسه‌ر و ده‌قی زۆر باش گه‌یاند، كه پێی گوتین، مه‌رجنییه ئه‌وه‌ی ماڵ و ده‌سته‌ڵات و پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداری هه‌بوو دڵی خۆشبێت، هه‌مووان كێشه و خه‌می تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و كه‌س بێ كێشه نییه، له‌م وڵاته‌دا كه‌سێك نییه له لوتكه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌وه تا خواری خواره‌وه‌ی چینه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌خته‌وه‌ر بێت، وڵات پڕه له كێشه و قه‌یران و خه‌م و مه‌ینه‌تی، به‌خته‌وه‌ری به ماڵ و سه‌روه‌ت نییه، مه‌رج نییه هه‌ژارێك و رووت و قوتێك خه‌می زۆرتری له ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌سه‌ڵات دارێك زیاتر بێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، هه‌ژاران و بێ لانه و نهواكانیش، خه‌می تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، هه‌روه‌ها پێی گوتین، كه ده‌سه‌ڵاتداران، كاتێ كه خۆیان به دڵخۆش و بێ كێشه ده‌خه‌نه به‌رچاومان، ئه‌وه راست ناكه‌ن و نواندن ده‌كه‌ن، كاتێ ناچارن حه‌قیقه‌تی خۆیان پیشانبده‌ن و ناتوانن بیشارنه‌وه، ئه‌وسا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌وانیش چه‌نده ده‌سته‌وه‌ستانن و ناتوانن كێشه‌ی خۆشیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
مۆسیقا له زۆربه‌ی كات و دیمه‌ن و دۆخه‌كاندا گونجاو بوو ، گوزارشتی له حاڵه‌ته‌كان ده‌كرد، هه‌رچه‌ند له هه‌ندێ سات و دۆخدا دابڕان و نه‌گونجاوی به‌ر گوێچكه و دیده‌مان كه‌وت، رووناكی كه‌شێكی گونجاوی گوزارشت كارانه‌ی خه‌لق كردبوو، هه‌رچه‌ند ، هه‌ندێ خه‌له‌ل به‌دیكرا، وه‌كو ئه‌وه‌ی دره‌نگ كوژانه‌وه و ته‌نسیق نه‌بوون له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره‌كاندا، كه هه‌ندێ هه‌ڵوێست و جوڵه ده‌بوایه له تاریكی‌دا بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه نه‌كرا، هه‌روه‌ها ئه‌و رووناكییه شینه‌ی كه به به‌رده‌وامی هه‌بوو له كاتی كۆتایی دیمه‌نه‌كاندا، كه ده‌بوو تاریكی بێت، به‌ڵام ئه‌و رووناكییه به‌رده‌وامه شینه بێ موبه‌ریر بوو،
جل و به‌رگ، گوزارشتی له بێ زه‌مه‌نی و كات و شوێن ده‌كرد، نه‌ده‌زانرا باس له چ كات و سه‌رده‌م زه‌مه‌نێك ده‌كات، هه‌روه‌ها باس له چ شوێن وڵاتێك ده‌كات، ناو و پۆست و پێگه‌كان نوێ سه‌رده‌میی بوون، به‌ڵام جلوبه‌رگه‌كان ئه‌و گوزارشته‌یان نه‌بوو، گوزارشتیان له مێژووێكی كۆن ده‌كرد، به‌ڵام چ مێژووێك و چ شوێنێك، ئه‌وه نادیار بوو، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه ده‌رهێنه‌ر به‌مه‌به‌ست ئه‌وه‌ی كردبێت، به‌ڵام لۆژكی نییه، كه شته‌كان دژ و دووفاقی بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر ئه‌و حیساباتانه نه‌كه‌ین، ئه‌وه جله‌كان له‌ڕووی دیزاین و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رێك و جوان بوون.
ئارایشت، له‌و نمایشه‌دا زۆر گرنگی پێ‌درابوو، هه‌موو كاره‌كته‌ره‌كان ئارایشت كرابوون و هه‌وڵدرابوو ئه‌كته‌ره‌كان له‌و كاره‌كته‌رانه نزیك بكرێنه‌وه و گوزارشت له‌و كه‌سێتییه بكات، دیاره ئارایشتی هه‌موو ئه‌كته‌ره‌كان زۆر رێك و زانستی و له شوێنی خۆیدابوو و یه‌كێك بوو له لایه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌م نمایشه. دیكۆر، هه‌رچه‌نده، چه‌ند قوتابخانه و ته‌وژمێكی ده‌رهێنان پشگیری له دیكۆری قه‌به و قه‌ره‌باڵغ ناكه‌ن و به‌چه‌ند پارچه دیكۆرێكی گوزارشتكارانه قه‌ناعه‌ت ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م ده‌ق و نمایشه زۆر له ره‌گه‌ز و نێوه‌رۆكه‌كه‌ی واقیعیانه بوو، بۆیه ده‌بوایه تا ئاستێكی باش دیكۆرهكهشی به‌و شێوازه بوایه، چونكه دیكۆری ئه‌م نمایش جگه له دوو چوارچێوه‌ی ده‌رگا و ته‌ختێكی نووستن، هیچی دیكه به‌دی نه‌كرا، سهرشانۆیهكی چۆڵ و هۆڵ خرابووه روو، كه به‌لانی كه‌م ده‌بوایه، ژوورێكی كۆشكی پاشایه‌تی كه هه‌موو رووداوه‌كانی تێدا رووده‌دا ئامادهكرابایه، چونكه به غیابی پاشا راوێژكار له شوێنی ئه‌و كاره‌كان به‌رێوه ده‌بات و پێشوازی له مێوانان ده‌كات، نه‌بوونی دیكۆر كاریگه‌ریی زۆری بۆ سه‌ركه‌شی گشتی و نواندن و واقیعیه‌تی نمایشه‌كه كردبوو، ،به دانانی دیكۆرێكی شایسته ئاستی سه‌ركه‌وتنی نمایشه‌كه زۆرتر به‌رزتر ده‌بۆوه، له قسه‌كانی ده‌رهێنه‌ر و ستافه‌كه به‌دیار كه‌وت، كه به‌هۆی باری دارایی و نه‌بوونی بودجه‌یه‌كی پێویست، نه‌توانراوه، حه‌ق به دیكۆر و زۆر شتی دیكه بدرێت. دووباره ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م، هیوای به‌رده‌وامی كاری جوانتان بۆ ده‌خوازم، شانۆی كوردی چاوی له‌ده‌ستی ئێوه‌و هاوشێوهكانتانه، بۆیه نابێت كۆڵبده‌ن و بكشێنه‌وه دواوه. هه‌ر شادبن…
480 جار بینراوە