سەرەکی » وەرزش » پێشه‌نگه‌كانی رێزبه‌ندی ماڵئاواییان كرد

پێشه‌نگه‌كانی رێزبه‌ندی ماڵئاواییان كرد

ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی ئیندیانا وێڵز به‌رده‌وامه‌ كه‌ یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی ماسته‌رزی ئه‌م وه‌رزه‌یه‌و براوه‌كه‌شی 1000 خاڵی له‌ ریزبه‌ندی یاریزانان پێده‌درێت، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراویش هه‌ریه‌ك له‌ نۆڤاك دیۆكۆڤیچی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كوران و نایۆمی ئۆساكا و سیمۆنا هالیپی پێشه‌نگ و دووه‌می ریزبه‌ندی كچان ماڵئاواییان له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كرد.
هالیپ له‌ قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا رووبه‌ڕووی یاریزانێكی لاوی چیكی بۆوه‌ به‌ناوی ماركیتا فۆندرۆسۆڤا و یارییه‌كه‌ش به‌ 2 كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك به‌سودی یاریزانه‌ چیكیه‌كه‌ كۆتایی هات.
هالیپ له‌ یارییه‌كه‌ كاریگه‌ری پێكانه‌كه‌ی‌ پێوه‌ دیاربوو كه‌ جارێك له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ چاره‌سه‌ری بۆ كراو به‌هۆیه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می 6-2 دۆڕاند، هه‌رچه‌نده‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م توانی 6-3 براوه‌بێت، به‌ڵام له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ ماركیتا توانی 6-2 براوه‌بێت و بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ژیانی وه‌رزشی له‌ یه‌كێك له‌ یاریزانه‌كانی ریزبه‌ندی باشترین 10 یاریزانی برده‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا هالیپ بێ هیوابوو له‌وه‌ی‌ له‌ كۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی.
نایۆمی ئۆساكای ژاپۆنی و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌ویش كه‌ خاوه‌نی نازناوه‌كه‌شه‌ نه‌یتوانی سوود له‌ شكستی هالیپ وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵدا زیاد بكات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ به‌ بلیندا بێنچیچی سویسری دۆڕا.
بێنچیچ به‌ ئاستێكی زۆر به‌رز به‌رامبه‌ر به‌ ئۆساكا ده‌ركه‌وت و كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می 6-3 برده‌وه‌، له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش ئه‌ركی ئاسانتر بوو كه‌ توانی 6-1 سه‌ركه‌وتن تۆماربكات.
له‌سه‌ر ئاستی كوڕانیش فیلیپ كۆلشرایبه‌ری ئه‌ڵمانی گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی تۆماركرد و توانی ماڵئاوایی به‌ دیۆكۆڤیچی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بكات.
یاریزانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ له‌ یارییه‌كه‌ به‌ ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وت و توانی یارییه‌كه‌ به‌ 2 كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر بباته‌وه‌ خاڵی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ش 6-4 بوو، به‌مه‌ش دیۆكۆڤیچی بێ به‌ش كرد له‌شه‌شه‌مین نازناوی ئیندیانا وێڵز.
دیۆكۆڤیچ له‌ ناوه‌ڕاستی وه‌رزی رابردوه‌وه‌ به‌ ئاستێكی ناوازه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌ قۆناغی 16ی گراندسلامی ئوسترالیاوه‌ هیچ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نه‌دۆڕاندبوو، به‌ڵام ئه‌م یارییه‌ ئاستی وه‌كو پێویست نه‌بوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مونشن گلادباخ رۆیشتنی هازاردی بۆ بروسیا دۆرتمۆند دوپات كرده‌وه‌

یانه‌ی‌ بروسیا مونشن گلادباخ بڕیاری دا سۆرگان هازاری ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ ...