سەرەکی » هەواڵ » دەنگەکانی 8 بازنەی شارەوانیی ئەستانبوڵ دەژمێردرێنەوە

دەنگەکانی 8 بازنەی شارەوانیی ئەستانبوڵ دەژمێردرێنەوە

لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا دووبارە ژماردنەوە بۆ دەنگی چەند بازنەیەکی شارەوانیی ئەستانبوڵ دەکاتەوە.
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند: دوای وەرگرتنی تانەکانی پارتی دادوگەشەپێدانی دەسەڵاتدار، لەسەر ئەنجامی دەنگەکانی شاری ئەستانبوڵ لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، بڕیاردراوە دەنگی 8 بازنەی شارەوانی ئەستانبوڵ دووبارە ژماردنەوەیان بۆ بکرێت.
ئەنجامی دەنگەکانی شاری ئەستانبوڵ ململانێی گەورەی لە نێوان پارتی دەسەڵاتداری تورکیاو پارتی گەلی کۆماری ئۆپۆزسیۆن (جەهەپە) دروستکرد. بەپێی ئەو ئەنجامانەشی تا ئێستا بڵاوکراونەتەوە، ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ کاندیدی جەهەپە بە 25 ھەزار دەنگ لە پێش بیناڵی یەڵدرم کاندیدی ئاکەپەوەیە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەردۆگان: لە S-400 پاشگەز نابینەوە

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیـــــــــاند: S-400، پەیوەندیی راستەوخۆی ...