سەرەکی » دۆسێ » ئەسەد بەرگری لە رۆڵی روسیا دەكات لە سوریا

دەڵێت مەرجی نییە

ئەسەد بەرگری لە رۆڵی روسیا دەكات لە سوریا

بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا، بەرگری لە رۆڵی روسیا دەكات لە وڵاتەكەی و پێیوایە مۆسكۆ هیچ مەرجێك ناسەپێنێت بەسەر ئەو وڵاتانەی دەستوەردانیان تێدا دەكات.
ئەسەد لە دیمانەیەكی لەگەڵ رۆژنامەی (میڵ ئۆن سەندای)ی بریتانی، رەتیدەدەكاتەوە روسیا كاروبارەكان لەو جەنگەدا بەڕێوەببات كە وڵاتەكەی وێران كردووە، و دەڵێت، حكومەتەكەی لەگەڵ هاوپەیمانە روس و ئێرانییەكانی بەشێوەیەكی سەربەخۆ كار دەكات.
ئەسەد رایگەیاندووە»روسیا لەپێناو یاسای نێودەوڵەتیدا شەڕ دەگات و بەشێكە لەو یاسای نێودەوڵەتییەی پەیوەندی بە سەروەریی وڵاتە جیاجیا خاوەن سەروەرییەكانەوە هەیە كە سوریاش یەكێكە لەو وڵاتانە».
بەشار ئەسەد هێرشی كردبووە سەر هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا و بریتانیا لە سوریا و بە «ئیمپریالیست»، وەسفی كردبوون، لەبەرانبەردا ستایشی رۆڵی هێزەكانی روسیای كردبوو، جەختیشی لە شەرعیەتی ئەو هێزانە لە سوریادا كردبۆوە، چونكە بە گوتەی ئەو «لەسەر داوای حكومەتەكەی» هاتوون.
ئەسەد دەڵێت»بۆ ماوەی زیاتر لە شەشت ساڵە، پەیوەندیی پتەومان لەگەڵ روسیا هەیە، لەئێستاشدا بۆ نزیكەی حەوت ساڵ دەچێت بەیەكەوە كاردەكەن، بەدرێژایی ئەو ماوەیە و لە هەموو پەیوەندییەكاندا، روینەداوە دەستوەردانیان كردبێت، یان هەوڵیاندابێت شتێكمان بەسەردا بسەپێنێنن، تەنانەت گە جیاوازیش لەنێوانماندا هەبوبێت».
ئەسەد ئاماژەی بەو جیاوازیانەش كردبوو كە لە راوبۆچووندا لەگەڵ روسیا و ئێران لەماوەی ناكۆكییە بەردەوامەكانی وڵاتەكەی و لەماوەی حەوت ساڵی رابردوودا لەنێوانیاندا دروست بووە.
بە گوتەی ئەسەد»ئەوە زۆر ئاساییە، بەڵام دەرەنجام تاكە بڕیار سەبارەت بەو رووداوانەی لە سوریادا روویاندا و روودەدەن، بڕیاری سوریایە».
روسیا لە ساڵی 2015وە بەشێوەیەكی سەربازی دەستوەردانی هەیە لە ناكۆكییەكانی سوریا، دوای ئەوەی هێزەكانی ئەسەد تا دەهات بەرەو لاوازبوون دەچوون و چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی پێشڕەوی زیاترییان دەكرد و زۆرێك لە ناوچەكانی وڵاتەكەیان دەخستەژێر ركێفی خۆیانەوە».
هێرشە ئاسمانییەكانی روسیا و راوێژكارە سەربازییەكانی یاریدەدەر بوون بۆ هێزە حكومییەكان لە گرتنەوەی زیاتر لە نیوەی وڵاتەكە.
تارانیش بە هەمان شێوە راوێژكاریی سەربازی بۆ سوریا رەوانە كردووە، بەڵام ئەسەد بوونی هێزە ئێرانییەكان بەشێوەیەكی مەیدانی لە وڵاتەكەیدا رەتدەكاتەوە.
ئیسرائیل چەند جارێك دووپاتیكردبۆوە كە بونی ئێرانی لە سەنگەرەكانی سوریادا قبوڵ ناكات.
گومانیش هەیە ژمارەیەكی زۆری هێرشی ئاسمانی لە دژی پێگەكانی حكومەتی سوریا لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئەنجام دابێت، لەمانگی رابردووشدا ئەنجامدانی ژمارەیەك هێرشی ئاسمانی تری راگەیاند كە دەڵێت لێوەی بنكە سەربازییەكانی ئێرانی لو سوریادا كردۆتە ئامانج.
ئەسەد لە دیمانە رۆژنامەوانییەكەدا، رەتیكردبۆوە روسیا ئاگاداریی ئەو هێرشە ئاسمانیانە بێت، ئەمەش وێڕای ئەو هەماهەنگییە پتەوەی لەنێوان روسیا و ئیسرائیلدا هەیە.
سەرۆكی سوریا رایگەیاندبوو»ئەوە راست نییە. روسیا هەماهەنگی لەگەڵ هیچ لایەنێك نەكردووە لە دژی سوریا. نە لەسەر ئاستی سیاسی یان سەربازیی».
وەك ئەسەد باسی دەكات «ئەوە شتێكی دژ بەیەكە، چۆن یارمەتی سورپای سوریا دەدەن لە هێنانەدی پێشڕەوییەكان، لە هەمان كاتیشدا كار لەگەڵ دووژمنەكاندا دەكات بۆ تێكشكاندنی سوپاكەمان».
ژمارەیەك لە هێزە خۆرئاواییەكان دەستییان لە ململانێكانی سوریا وەرداوە، لە سەرەتاوە ئەو هێزانە پشتیوانیان لە گروپەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كرد، پاشان هەموو هەوڵەكانیان خستەگەڕ بۆ تێكشكاندنی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییە كە ولایەتە یەكگرتووەكان سەركردایەتی دەكات.
ئەسەد لە دیمانەكەدا جەختی لەسەر هێرشكردنە سەر دەستوەردانی ئەمریكایی و بریتانی كردبۆوە و رایاگەیاندبوو»ئەوان سەروەریی سوریایان پێشێل كردووە».
هەروەها دەڵێت»بۆچوونی من لەسەر ئەو بابەتە، ئەوان ئیمپریالیستێكی سیاسین، ئەمەش شتێكی نوێ‌ نییە».
ئەسەد بە رۆژنامە بریتانییەكەی راگەیاندبوون وڵاتەكەی هەماهەنگی ئەمنی و بەشداریی لە زانیارییە هەواڵگرییەكان لەگەڵ وڵاتە خۆرئاواییەكان راگرتووە.
بە گوتە ئەسەد»دەیانەوێت زانیارییەكان ئاڵوگۆڕ بكەین، وێڕای ئەوەی حكومەتەكانیان لەڕووی سیاسییەوە لە دژمان رادەوەستن، بۆیە دەڵێن…كاتێك هەڵوێستی سیاسی خۆتان گۆڕی، ئێمە ئامادەین».
هەروەها دەڵێت:»لەئێستادا هیچ هەماهەنگییەك نییە لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەوروپا، بە دەزگاكانی بریتانیاوە».
بەپێی رۆژنامەی (میڵ ئۆن سەندای)، ئەمە یەكەم دیمانەی رۆژنامەوانی ئەسەد لە ساڵی 2015وە لەگەڵ رۆژنامەیەكی بریتانی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ناكۆكی لە نێوان حەكیم و خەزعەلیدا دروست دەبێت

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، چارەسەری ناكۆكییەكانی ئەم دواییەی نێوان ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort