تای خوێن به‌ربوون چییه‌و هۆكار و چاره‌سه‌ر و خۆپارێزی – knwe.org
سەرەکی » زانست » تای خوێن به‌ربوون چییه‌و هۆكار و چاره‌سه‌ر و خۆپارێزی

تای خوێن به‌ربوون چییه‌و هۆكار و چاره‌سه‌ر و خۆپارێزی

كه‌شتی نوح- تانیا ئاواره‌

نه‌خۆشیه‌كی ڤایروسیه‌ زۆر مه‌ترسی داره‌ بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ، كه‌ هه‌موو كاتێ له‌گه‌ڵ تا و خوێنبه‌ربوون دێت. چه‌ند جۆرێك ڤایروس ئه‌بنه‌ هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا له‌ كوردستان مه‌ترسی بڵاو بونه‌وه‌ی هه‌یه‌ جۆری( كۆنگۆ) یه‌.
له‌باره‌ی ئه‌م نه‌خۆشی یه‌وه‌ د. سۆران محمد غه‌ریب پسپۆری هه‌ناوی له‌باره‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه‌ وتی :
ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌رێگه‌ی ئاژه‌ڵه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌، وه‌كو شه‌مشه‌مه‌كۆیره‌، مشك، جرج، گه‌نه‌ له‌ گه‌ڵ مێشوله‌ هه‌ندێ جۆری تری مێروو به‌ڵام ئه‌مانه‌ باون بڵاو بونه‌وه‌كه‌ ڕووئه‌دات به‌ شێوه‌ی به‌ركه‌وتنی ئاسایی یان قه‌پگرتنی ئه‌م ئاژه‌ڵانه‌ به‌ مرۆڤه‌وه‌.
هه‌روه‌ها هه‌ندێكجار له‌ مرۆڤه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازریته‌وه‌ له‌ ڕێگای به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ خوێن، رشانه‌وه‌ی یان هه‌ر ده‌ردراوێكی تری مرۆڤی توش بوو
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربوون
ئه‌م نه‌خۆشیه‌ وه‌كو نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت وایه‌ و نیشانه‌كانی بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌
– له‌رزو تا
– لاواز بوون
– ئازاری جومگه‌ و ماسولكه‌كان
– سه‌رئێشه‌
– سك چون و رشانه‌وه‌
– سوور بونه‌وه‌ی گه‌رو
– كه‌مبونه‌وه‌ی ئیشتهای خواردن
– ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌
هه‌ندێ جار نه‌خۆشه‌كه‌ خۆی چاك ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام زۆر كات نه‌خۆشه‌كه‌ توشی خۆێن به‌ربون ده‌بێت له‌رێگه‌ی رشانه‌وه‌ لوت و ده‌م كۆكه‌ و‌ هه‌ندێكجار ده‌بیته‌ هۆی خوێن به‌ربونی ناوه‌كی (نزیف داخلی) له‌كوتایدا ده‌بێته‌ هۆی وه‌ستانی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ و‌ مردن.
رێژه‌ی مردن له‌ م نه‌خوشیه‌ له‌( 15%) یه‌ بۆ ئه‌و نه‌خوشانه‌ی داخلی نه‌خوشخانه‌ ده‌بن به‌ڵام بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌خوشخانه‌ن زۆر زیاتره‌.
دیاری كردنی نه‌خۆشێكه‌ له‌رێگه‌ی پشكنینی‌ خوێنه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت له‌ تاقیگه‌كان له‌ كوردستان و عێراق له‌ به‌غدا ده‌كرێت
سه‌باره‌ت به‌ ماوه‌ی ئه‌م نه‌خۆشی یه‌و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی د. سۆران وتی:
ماوه‌ ی نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربوون جۆری كۆنگۆ 1 بۆ 12 رۆژ ده‌خایه‌نێت ماوه‌ی بڵاو بونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربوون جۆری كۆنگۆ تا ئێستا دیاری نه‌كراوه‌ ،چارسه‌ری نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربونیش به‌وه‌ ده‌بێت هه‌ركه‌سێك ئه‌و نیشانانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی له‌ خویدا بینی یان كه‌سێكی خێزانه‌كه‌ی ده‌بیت به‌زوترین كات سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ بكات . چاره‌سه‌ره‌كه‌ی بریتیه‌ له‌ده‌رمانی دژه‌ ڤایره‌س له‌گه‌ڵ ریباڤایرین

ڕێنمایی و خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشی یه‌
١- ده‌بێ كه‌سی توش بوو یان گومان لێكراو ئه‌بێت جیا بكریته‌وه‌ له‌ نه‌خوشانه‌ی تایبه‌ت وه‌ نابیت بچنه‌ شۆینه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان وه‌ كو قوتابخانه‌ یان هه‌ر شوینێكی گشتی.
٢- هه‌ر كه‌سێك سه‌ردانی ئه‌و شۆینانه‌ ده‌كات كه‌ گومانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی هه‌یه‌ یان ده‌بێت گۆشتی كاڵ یان نه‌كوڵاو نه‌خۆن
٣- ده‌بێت دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌به‌ر كه‌وتن له‌گه‌ڵ خوێن، رشانه‌وه‌ یان هه‌ر ده‌ردراوێكی كه‌سی توش بوو
٤- پێویسته‌ خۆیان به‌ دوور بگرن له‌و شۆێنانه‌ی كه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی زۆره‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی گۆاستنه‌وه‌ی نه‌خۆشێكه‌
٥- ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌سی توش بو ده‌كه‌ن هۆكاری خۆپاراستن به‌كار بێنن وه‌كو ده‌ستكێش، ماسك ، ئه‌وكه‌ره‌ستانه‌ی له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ ده‌بنه‌ پارێزی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ته‌كنه‌لۆژیای‌ نانۆ

نه‌وزادی‌ موهه‌ندیس به‌شی‌ یه‌كه‌م مێژووی‌ ته‌كنه‌لۆژیای‌ نانۆ: سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ...