سەرەکی » راپۆرت » موكریان وه‌رگێڕانی‌ چیرۆكی شارستانیه‌ت بڵاوده‌كاته‌وه‌

له‌ یانزه‌ به‌رگ پێكهاتووه‌ و هه‌ر به‌رگێك دووبه‌شه‌

موكریان وه‌رگێڕانی‌ چیرۆكی شارستانیه‌ت بڵاوده‌كاته‌وه‌

رۆژی 4/7/2018 له‌ شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ حزبی و حكومی و به‌شێك له‌ نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسان ونوێنه‌ری ده‌زگاكانی‌ رۆشنبیری و راگه‌یاندن، رێوره‌سمی‌ راگه‌یاندنی‌ زنجیره‌ كتێبی(چیرۆكی‌ شارستانیه‌ت) به‌رێوه‌چوو، كه‌ له‌لایه‌ن (وێل دیورانت) نوسراوه‌ و خانه‌ی‌ موكریانی‌ بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ زمانی‌ ئینگلیزیه‌وه‌ بۆ سه‌ر زمانی‌ كوردی وه‌رگێردراوه‌.
له‌سه‌ره‌تای‌ رێوره‌سمه‌دا باس له‌ قۆناغه‌كانی‌ وه‌رگێرانی‌ زنجیره‌ كتێبه‌كه‌كرا، بۆئه‌مه‌ش چه‌ندین نوسه‌ر و زمانزانی‌ كورد له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی‌ باشوری كوردستان به‌شداریان تێدا كردووه‌ و به‌رهه‌مه‌كه‌یان له‌سه‌ر زمانی‌ ئینگلیزی وه‌رگێراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی‌ كوردی.
وه‌ك له‌ ئاماده‌بووانی‌ رێوره‌سمه‌كه‌ ئاماژه‌یان بۆكرد بڕیاردان له‌سه‌ر وه‌رگێرانی‌ كتێبه‌كی له‌و جۆره‌ بڕیارێكی‌ قورس و زه‌حمه‌ت بووه‌ ، به‌و پێیه‌ی‌ ئه‌وكاره‌ پێویستی به‌كات و توانایه‌كی‌ زۆر هه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌ر گرنگی‌ كتێبه‌كه‌ و نه‌بوونی‌ به‌رهه‌مه‌ێكی‌ له‌و جۆره‌ له‌ كتێبخانه‌ی‌ كوردی ده‌ست به‌ وه‌رگێرانی‌ كرا.
كتێبه‌كه‌ له‌ یانزه‌ به‌رگ پێكهاتووه‌ و هه‌ر به‌رگێك له‌ دووبه‌ش پێكدێت ، وه‌ك له‌ پێشه‌كیه‌كه‌ی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ده‌كرێت ئه‌و زنجیره‌ كتێبه‌ شاكارێكی‌ ئه‌ده‌بی ،فه‌لسه‌فی ، هونه‌ری ، ئایینی‌ ، مێژوویی یه‌ له‌لایه‌ن (ویل دیورانت و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌) نوسراوه‌،به‌چه‌ندین زمانی‌ زیندوو چاپكراوه‌،بۆ سوود وه‌رگراتن له‌وشاكاره‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك رۆشنبیر وزمانزان له‌ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی‌ باشوری كوردستان وه‌رگێردراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی‌ كوردی .
دانه‌ر له‌و كتێبه‌دا مێژووی‌ شارستانیه‌تی‌ له‌ پێنج به‌شی سه‌ربه‌خۆدا تۆماركردووه‌ ئه‌وانیش (كه‌له‌پووری رۆژهه‌ڵات، كه‌له‌پووری كلاسیك، كه‌له‌پووری سه‌ده‌كانی‌ ناوه‌راست و كه‌له‌پووری ئه‌وروپی، كه‌له‌پووری نوێ).
له‌وته‌یه‌كیشدا كاروان عه‌بدوڵڵا به‌رێوه‌به‌ری خانه‌ی‌ موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و كتێبه‌ به‌ كوردستانی‌ نوێی راگه‌یاند:كتێبی چیرۆكی شارستانیه‌ت باس له‌ شارستانیه‌تی‌ مرۆڤایه‌تی‌ ده‌كات له‌ قۆناغی وه‌حشیگه‌ریه‌وه‌ تا قۆناغی مودێرن ، له‌سه‌ر هه‌موو خوێنه‌رێكی‌ جددی پێویسته‌ ئه‌و كتێبه‌ بخوێنێته‌وه‌ ، چونكه‌ باس له‌ سه‌ر هه‌ڵدانی‌ شارستانیه‌ت ده‌كات ، بۆ ئێمه‌ی كوردیش گرنگه‌ ئه‌و كتێبه‌مان هه‌بێت ، به‌هۆی گرنگی‌ ئه‌و كتێبه‌ به‌باشمانزانی‌ له‌زمانی‌ ئینگلیزیه‌وه‌ بۆ سه‌ر زمانی‌ كوردی وه‌ری بگێرین و بچێته‌ ناو كتێبخانه‌ی‌ كوردی، بۆیه‌ به‌باشمانزانی‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ له‌ زمانی‌ ئینگلیزی كه‌ زمانی‌ ئه‌سڵی نوسینی‌ كتێبه‌كه‌یه‌ وه‌ریبگێرینه‌ سه‌ر زمانی‌ كوردی
وتیشی: ڕۆژی 4/7/2018 له‌ هه‌ژده‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی‌ خانه‌ی‌ موكریان بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ ئه‌و زنجیره‌ كتێبه‌مان پێشكه‌شی نوسه‌ران و رۆشنیران و ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن بكه‌ین. كتێبه‌كه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌د كتێبه‌ هه‌ره‌ باشه‌كانی‌ دونیا، كه‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌ستنیشان كراوه‌، له‌ماوه‌ی‌ چڵ ساڵ له‌لایه‌ن نوسه‌ر و هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ نوسراوه‌. ئێمه‌ش له‌ كوردستان له‌ماوه‌ی‌ حه‌وت ساڵدا كاری وه‌رگێرانمان بۆ كرد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قوباد تاڵەبانی: وەكو حزب، گرنگی بە ریفۆرم دەدەین لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نیشتمانی

ئامادەكردنەوەی بۆ كوردستانی نوێ، دیاری سابیر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort