ژماردنەوەی دەنگەكان لە سلێمانی دەستیپێكرد – knwe.org
سەرەکی » هەواڵ » ژماردنەوەی دەنگەكان لە سلێمانی دەستیپێكرد

بە ئامادەبوونی نوێنەری UN و چاودێرانی بیانی

ژماردنەوەی دەنگەكان لە سلێمانی دەستیپێكرد

دوێنێ ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەست لە پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی 10 دادوەری کۆمسیۆن و نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان و چاودێرانی لایەنە سیاسییەكان و رێكخراوەكان و چاودێرانی نێودەوڵەتی، دەستیپێكرد.

یەكێتی: وەك كەركوك، لە دەنگی سلێمانی-ش دڵنیاین
د.بڕیار رەشید وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی بە PUKmedia ی راگەیاند: وەك چۆن بۆ هەژماركردنەوەی دەنگەكان لە پارێزگای كەركوك لە دەنگەكانی خۆمان دڵنیابووین، بەهەمان شێوە لە دەنگەكانی پارێزگای سلێمانیش دڵنیاین و هاوشێوەی پارێزگای كەركوك ئەگەر دەنگەكانی یەكێتی لە سلێمانی زیاد نەكات، كەم ناكات، چونكە لەكاتی هەڵبژاردندا تانەمان لەسەر چەند سندوقێك هەبووە و ئەگەر ئەو سندوقانە هەژمار بكرێنەوە بە دەست، ئەوا دەنگەكانی یەكێتی لە سلێمانی زیاد دەكات. وتیشی: بۆ هەژماركردنەوەی دەنگەكانی سلێمانی بەدەست لە لایەن كۆمسیۆنەوە، یەكێتی 10 چاودێری دیاریكردووە.

هەڵوێستی لایەنە ناڕازییەكان
هەردوێنێ هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان لە سلێمانی، شەش لایەنە ناڕازییەكە هەر لە ساتی یەكەمەوە بەبێ دەرکەوتنی هیچ ئەنجامێک لە پرۆسەكە كشانەوە و مەرجی تازەشیان بۆ دادگای فیدرالی هێنایە پێشەوە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەست لە پارێزگای كەركوك كۆتاییهات و تێیدا «ژمارەی دەنگەكانی یەكێتی لە كەركوك زیادیكرد و كوردستانیبوونی كەركوك سەلمێندرایەوە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

یەكێتی پاڵپشتی بەردەوامی ژنانە

شوان كەریم حاكم قادر؛ رایدەگەیەنێت: ئاوڕدانەوە لەخەبات‌و تێكۆشانی ژنان‌و رووخانی ...