نوسینی دكتۆره»- لوت زه‌ینه‌ب -لوبنان-*
وه‌رگێرانی مامۆستا عەبدە.
عبدالله صالح -له‌نده‌ن-
شیعر خۆی ده‌رباز ده‌كا له باڵای بووندا و ده‌بێته بۆن و به‌رامه له‌گه‌ڵ شاعر ( كه‌ژاڵ ێیبراهیم خدر ) ، هه‌ست جێده‌هێڵێ بۆ ووشه‌كان و ئاواز ده‌چڕێ له گوڵزاریاندا ، چه‌پكێك مانا گه‌ڵا ده‌كه‌ن له به‌رده‌وامیدا ، ده‌قه شیعریه‌كه له ( باخچه‌ی عه‌شق ) ده‌رده‌كه‌وێ به شێوازێكی ڕوون ووشه‌كان ڕیزچن ده‌كرێن ، شاعیر به‌زمانی كوردی ده‌نووسێ و كاره شیعریه‌كه‌ی وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی ،به‌ڵام وه‌رگێڕان چه‌نده بیرۆكه‌كه‌ی گه‌یاندبێ دیسان چه‌ند قوڵیهك ناپێكێ ، به‌ڵام خوێنه‌ر هه‌ستده‌كا به بوونی جوانكاری له نوسیندا و له وێناكردنی هونه‌ریانه‌ی هه‌ستی شاعیر ((زیاده‌ڕه‌وی نیه كاتێك ده‌لێین هونه‌ر كرده‌ی جیابوونه‌وه‌ی خودی ئینسانه له پێكهێنه‌ره‌كانی دیكه‌ی ژیان و سروشت ، چونكه كرده‌ی دووباره دروستكردن و بازدانه به‌سه‌ر تان وپۆی ڕۆتینی كوشنده به‌ره‌و كایه‌یه‌كی نوێ كه بزوتنه‌وه‌ی سروشت و» سروشتی سروشت «له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی كرده‌ی داهێنان لێك جیاده‌كاته‌وه به‌شێوازێك كه دووباره جوانی بونه‌وه‌ر یا شته‌كه یا دیارده‌كه یا بیرۆكه‌كه داده‌ڕێژێته‌وه )) ئه‌م لێك جیاكردنه‌وه‌یه ووزه‌یه‌ك ده‌دا به‌توانای خه‌یاڵ و هه‌ستێك به رهو به‌رزایی بۆ تێگه‌یشتن، له‌لایه‌ك ،وه له‌لایه‌كی دیكه‌وه بۆ وێنا كردنی بوونه‌وه‌رێكی نوێ تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ سروشت و ئینسانی بوون و چڕی ووشه بۆ ڕاستی شیعر كه هه‌میشه له‌پێشتره له زمانی مرۆڤی ساده و وقسه‌ی ساده ، هه‌ر هه‌مان شت هه‌ست پێده‌كه‌ین له دیاریكردنی شته‌كاندا :
له‌نێو سه‌مای نێرگزهكاندا
له‌گه‌ڵ ئاوازه بهجۆشهكاندا
ئه‌بینه دوو په‌پوله‌و
وانه‌ی عه‌شق فێری گوڵه‌كان ده‌كه‌ین
له ( قژبڕینم ) وێنه‌یه‌كی جوان ده‌رده‌كه‌وێ سهمادهكا له‌گه‌ڵ دنیای بینیین كاتێك داوای قژبڕینی ده‌كا و به‌دژی شته باوه‌كانی لای ژن ده‌وه‌ستێته‌وه كه شانازیكردنه به پرچه درێژه‌كانی و ئه‌وه‌ش به تاڵی كه‌مانێكی خه‌ماوی ده‌شوبهێنێ ، كه دووری و ده‌ستپێڕا نه گه‌یشتن ده‌یكوژێ، شیعر به‌لای ژنه‌وه جیاوازیه‌كی جوانی سروشتیه له‌نێوان ئه‌وو پیاودا ، له‌هه‌مان كاتتداجیاوازیهكی تاڵه كه‌مانه له نێوان ماته‌مینی و خۆشی‌دا، ئه‌و، واته شاعیر، به‌دوای كۆمه‌لێك ناوه‌ند وهه‌سته لێك نهچوهكانهوهیه كه ماناكانی بۆ وهخهبهربێنێ و ئه‌و وێنه‌ی تێدا بچه‌سپێنێ كه ئیقاعه شیعریه‌كه بگه‌یه‌نێته خوێنه‌ر :
به‌ده‌ستی خۆت قژم ببڕه
من قژێكم بۆچیه
تاڵه‌كانی ژێی كه‌مانێك بن
ئاوازی خه‌مم بۆ لێده‌ن
من هه‌رگیز ئه‌و قژه‌م ناوێ
نه‌زانه‌كان وه‌كو گوریسێك، بیهۆننه‌وه
بۆ ساتێ ئاسووده‌ییان
كۆرپه‌ی رقیانی له‌ناودا بخه‌وێنن
دڕنده‌كان بیكه‌نه په‌تی سێداره‌و
هه‌موو گه‌ردنه بێ گه‌رده‌كان بخنكێنن
لێره‌دا سیمای به توانایی شاعیر ده‌رده‌كه‌وێ له ده‌ستنیشانكردنی بونه‌وه‌ره‌كان و دابه‌ش بوونی سیفه‌ته‌كان ( شیعر / تاڵی كه‌مان ) ، ئه‌مجا ده‌ڵێ من رقم له شیعر نیه به‌ڵكو هه‌وڵده‌دا كه دوو دنیای جیاواز له یه‌ككاتدا بێنێته خوارێ و نقوم بێ له ساتێك كه پڕه له هه‌ستی قوڵ كه خوێنه‌ر هه‌ستی پێده‌كا له جوتلانهی ئاماده‌بوون و نه‌بووندا . تیشك مه‌ودایه‌كه ڕوخساری ژیان ڕۆشن ده‌كاته‌وه ، چڕڕیهكه هیواكان ده‌به‌خشێ ، ژاوه‌ژاوی هه‌ست ده‌رده‌خا بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی و لێك نزیكبونی ڕووحی شته‌كان به بینراوو نه‌بینراوه‌وه كه سه‌ره‌تا پێویستیان به هێزی هه‌ستپێكردنه، تێگه‌یشتنه له باسی ڕیزكردنی ڕسته‌كان كاتێك باسی دایك ده‌كا قوڵایه‌كی هه‌ست بزوێنه:
دایكم رۆحی جۆگه‌له‌یه‌كی تینووه
په‌پوله‌ی ده‌سماڵه‌كه‌ی
به ئاوازی كۆترێكی ره‌نگ سپی ده‌خوێنێ
چریكه‌ی هێشووه ترێی دڵی
له‌نگه‌ری جوانی راده‌گرێ
ده‌بێته گوڵه ئه‌ستێره‌و
جارجاره‌ش به نه‌غمه‌ی
دڵێكی شێواو پێده‌كه‌نێ
لێرهداپایهكانی سروشت ووردوخاش ده‌بن له ناوه‌رۆكی وێنه‌كه‌دا بۆ تێكه‌ڵاوكردنی جوانیه‌كه‌ی ، نهێنیه‌كانی زمانێكن كه ڕوحی ماناكه وئاشكرابوونی ده‌رده‌خه‌ن ، به‌كارهێنانی سروشت هه‌رله‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆمانسیه‌ت و سریالیهت تایبه‌تمه‌ندیه‌كی به‌و كاره زمانه‌وانیه به‌خشیوه، هه‌روه‌ها مه‌ودای پابه‌ندبوونی مرۆڤی به‌جوانی به‌خشیوه كه بوونه‌وه‌ره‌كان ده‌یده‌ن له جێگا‌و شوێنی خۆیاندا . نوسه‌ر سه‌رده‌كه‌وێ بهسهرههناسهدا له هه‌ردووك حاڵه‌تی دان و وه‌رگرتنی مانادا، گواستنه‌وه‌ی حاڵه‌تێكی ڕوحیه و بریتیه له بارودۆخێكی ڕه‌وانی وحاڵهتێك له نێوانگیری له نێوان واقع و تێڕاماندا ،كه توانایه‌ك ده‌دا به هۆش تا بارهدهرونیهكه وێنا بكاله بیركردنه‌وه‌یه‌كی سنورداردا كه ئه‌ویش هێمایه بۆ پاكێجی ژیانی هونه‌ری كه په‌یوه‌سته به بوون وسروشتهوه :
به‌ڵێنمدا
هه‌رگیز بۆنی گوڵێ نه‌كه‌م
بۆنی وه‌ك هه‌ناسه‌ت نه‌بێ
له‌هیچ ئاوێك نه‌خۆمه‌وه
وه‌ك خوێنه‌كه‌ت شیرین نه‌بێ
پشوو ناده‌م
له‌ژێر سێبه‌ری چنارێ
به‌رز نه‌بێ به‌قه‌د باڵات
من تیشكی خۆرم ههرناوێ
روناكیه‌كه‌ی نه‌گا به‌جوانی
چاوانتو گه‌شی سیمات
ئه‌وه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له شتی له‌یه‌كچوو له‌نێوان ( گوڵ / بهرام ) ، له‌نێوان ( هه‌ناسه / بۆن ) ئه‌وه‌ش داهێنانێكی جوانیه كه هونه‌رمه‌نده تهشكیلیهكه توانیویه‌تی له‌تابلۆی ده‌قه هونه‌ریه‌كه دا گه‌ردوون بگرێته خۆی ، سه‌ره‌تای ده‌سپێكه له بابه‌تی ساده‌وه به‌ره‌و ناساندنی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی. ده‌نگدانه‌وه په‌یوه‌ندی ده‌نگه به له‌رینه‌وه یه‌كی تركه به‌گوێره‌ی ته‌وژمی بایه‌ك له‌یه‌ك دوورده‌كه‌ونه‌وه ،كاتێك ئه‌مه په‌یوه‌ندی ده‌بێ به ووشه‌وه شاعیر ( كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر ) دڵخۆشی خۆی ده‌داته‌وه به مه‌ودای ڕووه سروشتیه‌كه كه له پشتیه‌وه هێمایه‌ك وه‌ك له‌رینه‌وه خۆی شاردۆته‌وه ( له‌رینه‌وه‌ی ووشه‌كان) :
ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ی من تۆ
ده‌وری تێدا ده‌بینین
بناری كوێستانه‌كان شانۆیهتی
عشق نوسه‌ریه‌تی
هه‌رخۆم و خۆت ئه‌كته‌رو
ده‌رهێنه‌رو ره‌خنه‌گرین
تۆ هه‌ڵۆیه‌كی ته‌ریوو
شانۆیه‌كه به‌م شێوه‌یه كۆتایی دێت
من ئاو دێنم تۆ چیلكهدار
با ئه‌و هێلانه دروست كه‌ین
ته‌نیا من تۆ تێی ده‌گه‌ین
لێره‌دا خستنه پاڵیهكی كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی سروشت ( هه‌ڵۆ / سنونو / گژوگیا / ئاو ) له‌گه‌ڵ ڕاناوی ( ته‌ڕی ) مادام به‌شێك له (ئاوی ) به‌شێوه‌یه‌كی دووباره داناوه‌ته‌وه ده‌یه‌وێ سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕاكێشێ به‌ره‌و ووشه‌كان كه تێكه‌ڵه‌یه‌كن له نێوان هێز (هه‌ڵۆ) بێتوانایی وپاكی ( سنونو ) ، ئه‌مجا ئه‌و شانۆگه‌ریه‌ی كه وێنه‌یه‌ك له ئاودان له‌گه‌ڵ وازهێنان وده‌ربازبوون مه‌یدانداری ده‌كا ( گهلهكۆمهگی گژوگیا ) لێره‌دا هه‌ندێك هێما هه‌ن كه خڕكردنهوهیان له‌توانادا نیه . ژن ته‌عبیره له شێوازی ڕه‌گه‌زی مێ له گه‌ردوندا ، نیشانه‌ی فیداكاری له‌خۆیدا هه‌ڵده‌گرێ و به‌رده‌وامه به‌هه‌مان نه‌فه‌س با واقعی ده‌وروبه‌ریشی بگۆڕێ و ئاواتی مێینه بوونی وه‌ك برینی دووری قوڵتر بێته‌وه، كێشمهكهشی نێوان ( گوڵ و هه‌نگ ) ده‌ركه‌وتنی ڕوخساری له‌خۆبوردن وئه‌ندازه‌ی ئه‌و له‌خۆبوردنه له نێوان
( كوشتن و فیداكاری ڕۆح ) له ڕسته‌به‌ندی ووشه‌كاندا، ده‌بینین شاعیر خۆی له سروشت و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌خشێنێ تا بتوانێ زمانه شیعریه‌كه‌ی بچێته ناواخنی ئه‌و خوێنه‌ره‌ی به‌لای جوانیدا ده‌یشكێنێته‌وه و هه‌ست به‌ده‌سه‌ڵاتی واقع بكا تا زبریهكهی بتوێنهتهوه له نێوان په‌نجه‌ی بونهووهره جوان و سه‌رنج ڕاكێشه‌كان
. سه‌یره من گوڵم و تۆ هه‌نگیت
هه‌نگ له‌پێناوی گوڵدا
گیان ده‌به‌خشێ
من له پێناوی تۆدا تیرۆر ده‌كرێم
لێره‌دا مه‌ودای خه‌یاڵی شاعیر فراوانتر ده‌بێ و له‌نێوان هه‌ندێ ڕاستیدا تلاوتل ده‌دا دروستیان ده‌كاته‌وه
دایكم ده‌یگووت
ئه‌و كاتانه‌ی كه‌مناڵ بووی
هه‌رچی كاتێ
مناڵێكی جل پینه‌كراو
پیره‌مێردێكی كۆڵ له‌پشت
پیرێژنێكی به‌رگ دراو
بۆلهتێ نان
بۆ ئاسۆیه‌ك خۆری شادی بدا به‌ژیان
له‌ده‌رگای ماڵمانیان ده‌دا
تۆ دهترسایتو ده‌ست به‌جێ
دهرگاكهشت لهروویاندا پێوه ده‌دا
ئه‌وا ئه‌مڕۆش كهگهوره بووم
من بوومه‌ته سواڵكه‌ری ده‌رگای دڵه‌كه‌ت
له‌بری خۆر له‌بری نان
خۆشه‌ویستی تۆم پێویسته
هه‌وێنی ژیان
ده‌تخوا تۆش بهكۆرپهی چاوو دڵت بڵێ
ئه‌گه‌ر بێ‌و رۆژی چه‌ند جارێ
په‌نجه‌كانم له‌ده‌رگای دڵه‌كه‌ت بدا
كۆرپه‌كانی لێم زیز نهبێو
ده‌رگاكه‌ش له‌رووم دانه‌خا .
بیابان درێژبوونه‌وه‌ی لم و دارخورمایه كه چنگیان له ناسنامه‌ی زه‌وی توند كردوه ، هه‌سته‌كانیش په‌ناگه‌ی مرۆڤن بۆ لێكدانه‌وه‌ی باری ده‌رونیان ، ساردی لێره‌دا ده‌كه‌وێته سهرگهرمایهكی به‌تین كه واده‌كا شته لێكجیاوازهكان هه‌ڵوه‌رێن . شاعیر هه‌سته‌كانی خۆی زۆر باسدهكا ده‌رباره‌ی ئه‌و شته شاردراوانه‌ی هه‌ستیان پێده‌كا و ده‌یه‌وێ ڕسته‌كان تێكه‌ڵاوی مه‌ودای گه‌ردون بكا تا وێنه‌كه فراونتر ده‌ركه‌وێ له‌گه‌ڵ جوانی ده‌قه شیعریه‌كه :
كاتێ له‌گه‌ڵ مندا تێكه‌ڵاو بووی
هه‌موو په‌پووله‌كانی باخچه‌ی فرمێسك و
گوڵاڵه‌كانی باخچه‌ی خۆشه‌ویستی
بوونه هاورێم
په‌ڕه‌سێلكه‌ی هه‌ناری دڵم
بوونه غوربه‌ت و
له‌به‌رده‌م په‌یكه‌ری به‌فری تۆدا توامه‌وه
زمان لێره‌دا له‌ڕێگای ماناكانه‌وه به‌رده‌وام شته لێكچوهكان دهردهخاو له‌ناو خۆیدا كۆیانده‌كاته‌وه ( گه‌ڵای پاییز/ده‌فڕێ/پۆل /پۆل ) تابلۆكه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له پاییز به‌ره‌و وه‌رینی گه‌ڵاكان له‌گه‌ڵ هه‌ستی شاعیر
( كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر ) به‌شێوه‌یه‌ك كه قوڵی لێكدانه‌وه‌و ده‌رخستنی هه‌ڵوێستی ده‌قه شیعریه‌كه له‌سه‌ر زمان و ته‌بابوونی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری خۆی پێوه‌دیاره
.هه‌ركاتێ بریارت دا
بۆ هه‌میشه چاوه‌كانت بخه‌وێنی
ئه‌وسا منیش هه‌موو خه‌ونه‌كانم
لێره‌دا بزواندنی ڕۆح بۆ شته‌كانی ده‌وروبه‌ری و به‌كارهێنانی فه‌رهه‌نگێكی سروشتی چڕ‌وپڕ له‌ده‌قه شیعریه‌كه‌دا
لاولاو نه‌بووی
بۆ خۆت ئاڵانده باڵای چنارم
من كیژۆڵه‌یه‌كی عاشقم
بۆ كوژاندتهوه كڵپه‌ی ئاگری ژیانم :
له‌رینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی عیشق به بونه‌وه‌رێكی سروشتی ده‌ڕژێته نێو جوانی ده‌قه‌كه و مه‌ودای تێگه‌یشتن به‌ره‌و ناوه‌رۆكه جوانه‌كه ده‌با به‌به‌كارهێنانی هه‌ندێك هێمای گونجاو، هه‌روه‌ك چۆن خنكاوێك له‌بری ئارایشت خاڵكوتی به‌كاردێنێ تا جوانیه‌كه نه‌سڕێته‌وه ( خاڵ ، نیشانه )كاركردێكی سروشتیه وێنه‌ی جوانیهكهمان بۆ ده‌گوێزێته‌وه ، ئه‌و جوانیه‌ی كه هه‌سته هونه‌ریه‌كه ده‌ڕژێنێته ناو ده‌قه شیعریهكهوه . داره‌كان گه‌وره‌ده‌بن و وه‌ك پێنوس ده‌كه‌ونه نێو په‌نجه‌كانی شاعیر تا بگه‌نه لوتكه‌ی مانا ، هه‌روه‌ك په‌یوه‌ندی دار و زه‌وی شاعیر به‌نیشتمانه‌وه خۆی ده‌نوسێنێ به‌جۆرێك كه له نێو باوه‌شیدا چه‌پكێك گوڵ بپشكوێ ، باڵه‌كانی سپی پۆش ده‌كا و ڕه‌نگی سپی وه‌ك هێمای ئاشتی و پاكی و ساده‌یی ده‌رده‌كه‌وێ ، هه‌روه‌ها وه‌ك ڕه‌نگێك كه جیاكه‌ره‌وه‌یه له گه‌ڵ ڕه‌نگه‌كانی تر كه ڕوبهرهكهی ده‌ركه‌وێ و شێوه‌كانی ناوه‌وه‌شی ئاشكرابن .
هه‌موو رۆژێ له دره‌ختی باڵاتا
به شه‌ونمی به‌ر به‌یانی نه‌شئه‌ی دڵت
خۆم ده‌گۆڕم
ده‌بم بهكهناریهكی پڕ له‌گوڵ
ده‌به باخچه‌یه‌كی قه‌شه‌نگی ته‌ڕو پاراو
له هێلانه‌ی بچووكی رۆحمه‌وه
بۆت ده‌خوێنم
شاعیر لێره‌دا په‌یوه‌ندیه دروسته‌كه‌ی به ئاشتی و ئازادیه‌وه ده‌رده‌خا ، به‌ها ئینسانیه‌كان به‌رامبه‌ر به‌و باڵندانه ده‌رده‌خا كه له ئاسمانی وڵاتێكدا ده‌ژین ئیلهام له سپیه‌تی وه‌رده‌گرێ ، وێنه‌یه‌كی زهنی ده‌دا به‌خوێنه‌ر كه له‌گه‌ڵ خه‌یاڵدا تێكه‌ڵاو بێ :
( ده‌بینه دوو په‌پوله ده‌رسی عیشق بهگوڵهكان ده‌ده‌ین ) ، ( به‌بێده‌نگی ده‌تدوێنم ) ئاستێكی جوان ،له لێك هه‌ڵ پێكانی وێنه‌كاندا له نێوان ئه‌و ماته‌مینیه‌ی دایك ده‌یكاته به‌ری له‌كاتی مردنی باوكی‌دا و له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی ڕه‌شی چاوی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له مه‌ودایه‌كدا بهرامبهركێی دوو وێنه كه شێوه هونه‌ریه‌كه‌ی تێدا ده‌ركه‌وێ ، شێوه‌یه‌ك كه له‌ده‌رونی ماته‌مینیه‌وه بتباته روكاری خۆشی ، ئه‌م شێوازه كه‌متر كه‌سانی ساده مانا ههستپێكراوهكهی د‌رك ده‌كه‌ن . له‌ده‌ربڕینه ساده‌كاندا ئه‌و شێوازانه د‌رك ده‌كه‌ین كه تابلۆی بینایی نین .
دیوانه شعیریهكه سیمایه‌كی ئه‌ده‌بی به‌رز له‌خۆ ده‌گرێ و به‌كار هێنانی فه‌رهه‌نگی سروشتی نیشانه‌یه بۆ هه‌ستێكی پڕاوپڕ هونه‌ری و تێڕامانێك بۆ گه‌ردوون كه له چوار چێوه‌ی زمانه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ ، به‌و شێوه‌یه شاعر توانیویه‌تی دوریهكی فۆتۆگرافی بكاته به‌ر شعرهكه وه‌ك ده‌ربڕینێك كه نیشانه‌ی به‌توانایی په‌نجه‌كانی شاعیر( كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر) ه .
*دكتۆر له قوتابخانه‌ی باڵای مامۆستایانی پسپۆر له ره‌خنه‌ی هاوچه‌رخ، جێگری سه‌رۆكی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی له جه‌زائیر