كه‌ژاڵ گیان تێر بنوو، كاتی ئیسراحه‌تته‌ – knwe.org
سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » كه‌ژاڵ گیان تێر بنوو، كاتی ئیسراحه‌تته‌

كه‌ژاڵ گیان تێر بنوو، كاتی ئیسراحه‌تته‌

هاورێ و هاوسه‌رت «رێبوار محمد یوسف «

«كه‌ژاڵ گیان كه‌ بیر له‌مه‌رگی ناواده‌ی تۆ ده‌كه‌مه‌وه‌ ،هه‌موو رۆژێك فرمێسكه‌كانم ده‌بنه‌ ده‌ریایه‌ك له‌خه‌م ،خه‌مێك به‌س خۆم ده‌زانم كه‌ رۆژانه‌ هه‌ناوم چۆن گڕی گرتووه‌» كه‌ بیر لە ئێش و ئازاره‌كانت ده‌كه‌مه‌وه‌ مه‌گه‌ر ته‌نها من و خوا بزانین» كه‌ چ یاده‌وه‌ری و بیره‌وه‌ریه‌كت له‌ نێو رۆحمدا جێ هێشتووه‌».
نەمدەزانی ده‌مریت، ده‌مزانی زه‌رده‌خه‌نه‌و پێكه‌نینه‌كانت له‌ سه‌ر كوڵمی لێوەکانت تۆراوه‌، به‌ڵام حه‌زم نه‌ده‌كرد پێت بڵێم ،چونكه‌ خۆت ده‌ت وت خودایه‌ به‌شی ئه‌وه‌م پێ ببه‌خشه‌ تاكوو گوڵی ووشه‌كانم په‌رچه‌می به‌یانیان دا بهێنێت و له‌سه‌ر په‌ره‌ی ژیانم وه‌كوو شه‌ونم ده‌ركه‌ون.
ئه‌وه‌ی تۆی ناسیبێت له‌نزیكه‌وه‌ ده‌زانێت تۆ چ فریشته‌یه‌كی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه‌ بوویت « فریشته‌یه‌ك هه‌میشه‌ بانگه‌وازی جوانی و خۆشه‌ویستیت ده‌به‌خشیه‌وه‌ «تۆ له‌نێو له‌پی ده‌ستدا ته‌نها «جگه‌ره‌ هاورێت بوو»له‌نێو رۆحتا ته‌نها «پیاڵه‌یەک چا گۆشه‌ی ژیانت بوو «له‌ شه‌وانیشدا «حه‌بێكی «هێمن كه‌ هه‌رسێكیان میوانێكی هه‌میشه‌ ژیانت بوون «
نەمده‌زانی ده‌مریت چونکە پەرچەمی وشەکانت ئاوێنەیەک بوون بۆ خۆی «به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌م ده‌ووت تۆ رۆحێكی سپیت هه‌یه‌ پاك و بێگه‌رد وه‌كوو گوڵی شیعر وایه‌ ،وه‌كوو په‌رچه‌می به‌یانیانی قه‌ڵادزێ ده‌دره‌وشێته‌وه‌ «وه‌كوو دار هه‌ناره‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ خوێناویان لێ ده‌تكێ وه‌كوو شاره‌ جوانه‌كه‌ی سلێمانی بۆنی غه‌ریبیان لێ دێت «
له‌وه‌ڵامدا پێت ده‌ووتم «من قه‌ڵه‌مێكی جوانی «ژن و ئه‌ده‌بم «وه‌كوو رۆحی ئاسمان شینم «نیشتمانه‌كه‌م خۆش ده‌وێت «ئه‌وانه‌ی هه‌تاو و په‌لكه‌زێڕینه‌ به‌گه‌شی نابینین «به‌شێكن له‌ وه‌رینی گه‌ڵای پایزو «دڕنده‌یه‌كن له‌ ده‌رونی هه‌مووماندا «
پێت ده‌ووتم «من شیعر تاكه‌ هاورێمه‌ «له‌جوانی شیعردا خۆم ده‌بینمه‌وه‌ ده‌بێت هه‌موو ئه‌و گوڵه‌ ووشانه‌ به‌ په‌رچه‌می نیشتمانه‌كه‌مدا هه‌ڵواسم «چونكه‌ به‌من ده‌ڵێن «شاعیری خه‌ونه‌ مه‌حاڵه‌كان « شاعیری مه‌لائیكه‌»شاعیرێك پڕ له‌هه‌ستی جوان «شاعیرێك پڕ له‌باخی هه‌ڵاڵه‌ «شاعیرێك له‌هیچ شاعیرێكی تر ناچێت «»پێم ده‌ڵێن «كه‌ژاڵ خۆی شیعره‌» كاتێك ته‌ماشای ده‌كه‌یت هه‌ر ده‌ڵێت بۆ شیعر دروست بووه‌»من سه‌دان ووشه‌ی وام پێ به‌خشراوه‌ «ره‌نگ و ده‌نگم باڵایه‌كه‌ بۆ گه‌له‌كه‌م «
كه‌ژاڵ گیان چیت بۆ بنوسم «خۆتۆ له‌ كۆپله‌ شیعرێكدا روو له‌»خوا «ده‌كه‌یت و ده‌پاڕێته‌وه‌ ده‌ڵێت «خودایه‌» ئه‌وانه‌ی ماڵ و حاڵی خه‌ڵكی تێك ده‌ده‌ن «فرمێسك به‌ژن ده‌ڕێژن «چرۆی گوڵه‌كانیان ده‌وه‌رێنن «ماڵ و حاڵیان لێ تێك بده‌یت «
من چیت بۆ بنوسم تۆ نه‌ك «هاوسه‌ر، به‌ڵكوو هاوڕێیەکی سه‌ر سه‌ختی ژیانم بوویت «تۆ رۆیشتی به‌ڵام ده‌نگ و ره‌نگ و ووشه‌ پێناسه‌ی شاعیریت به‌باڵای ئێمه‌دا بڕاوه‌»شانازییه‌ بۆ ئێمه‌ كه‌ پێمان ده‌ڵێن شاعیرێك له‌نێو به‌رگی مه‌ینه‌تی و ئازاردا جوانی ووشه‌ی ده‌به‌خشیه‌وه‌»تۆ 12 ساڵ له‌ یه‌ك ژووردا ژیانت به‌رێكرد به‌دبه‌ختیه‌كت ده‌چه‌شت مه‌گه‌ر «خۆم و كچه‌كانم «ته‌نها له‌و ئاوازو سه‌مفۆنیایه‌ بگه‌ن «
چیت بۆ بنوسم ئێستاكه‌ له‌باتی دیده‌نی تۆو ئازاری نیشتمان بوومه‌ته‌ هاورێی سه‌ر كێله‌كه‌ت، كێ هه‌یه‌ هاورێی سه‌ر قه‌بران بێت جگه‌ له‌من «كه‌ دێم بۆلات بارانی فرمێسك له‌ چاوانم ده‌ڕژێت هه‌موو یادگاریه‌كانت دێته‌وه‌ یادم «بیر له‌نێوانی تۆو ئه‌وان ده‌كه‌مه‌وه‌ «تۆیه‌ك زه‌وی وه‌كوو دایكێكی میهره‌بان له‌باوه‌شت ده‌گرێت «ئه‌وه‌ندە خۆشی ده‌وێت له‌گه‌رماو سه‌رما ده‌تپارێزێت وه‌كوو دایكێكی میهره‌بان و خێر له‌خۆ نه‌دیوو وێنای روخسارت ده‌كێشێ «بنوو كه‌ژاڵه‌ جوانه‌كه‌ «كه‌ژاڵی گوڵ»كه‌ژاڵی پڕ له‌ ئازار «چه‌ند جوانه‌ مرۆڤ له‌دوای خۆی هاورێ شاعیرو ،ئه‌دیب و نوسه‌ره‌كانی سه‌ربه‌رزانه‌ لێی بدوین و به‌ ژنێكی پڕ له‌ «به‌رائه‌ت «باسی بكه‌ن «و سه‌دان فرمێسك له‌ چاوه‌كانیان بێته‌ خواره‌وه‌.
ئێستا سنوری دڵی تۆ لای هاورێ به‌رێزه‌كانته‌ «پیم وانیه‌ شیعریش بتوانێ ده‌ره‌قه‌تی باڵای جوانی تۆ ببێت، چونكه‌ رۆحێكت هه‌بوو ره‌نگا و ره‌نگ له‌ په‌لكه‌زێڕینه‌ «سپی ،سپی وه‌كوو كلوه‌ به‌فر ده‌بریسكێته‌وه‌»بنوو بێ خه‌م كاتی ئیسراحه‌تته‌ «یادگاری و بیره‌وه‌ریه‌كانت له‌ماڵه‌ بچووكه‌كه‌ی ئێمه‌دا یه‌»چه‌ند خۆش به‌ختین «كه‌ پێت ده‌ڵێن تۆ نامریت «نامرێت هه‌یه‌ «نواڵه‌ت «بۆته‌ سێبه‌ری هه‌میشه‌یت «داریاسیش»تیشكی زێرین «بنوو بێ خه‌م تیشكی گه‌شی خۆر له‌ سه‌ر كێله‌كه‌ت شه‌وق ده‌داته‌وه‌»بنوو بێ خه‌م كه‌ژاڵ گیان كاتێ پشووی جه‌سته‌ ماندووه‌كه‌ته‌ « ماڵئاوا ژنه‌ خان و مانه‌كه‌ «ئه‌مڕۆ چه‌ند دارێكی سه‌وزم له‌سه‌ر كێله‌كه‌ت ناشت تاكوو ببنه‌ سێبه‌ر بۆ رۆحی تۆ»رۆحێك هه‌میشه‌ به‌ زیندوویی ده‌مێنێته‌وه‌»
ماڵئاوا شاعیرە بێ دەنگەکە کە چەند بەبێ دەنگی مردی

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گه‌وهه‌ر له‌ هونه‌ری مۆسیقادا

ئا : ئازاد مه‌عروف 8 سروشت و هونه‌ر له‌ژیانی مرۆڤدا ...