دیزاینەری براندی MoMo باسی كارەكانی بۆ ״ژنۆرناڵ״ دەكات – پەڕە 3 – knwe.org
سەرەکی » ئاراستە » دیزاینەری براندی MoMo باسی كارەكانی بۆ ״ژنۆرناڵ״ دەكاتپەڕە 3

دیزاینەری براندی MoMo باسی كارەكانی بۆ ״ژنۆرناڵ״ دەكات

ژنۆرناڵ- چیا جەزا

كچێكی شاری سلێمانی نزیكی دوو ساڵە كاری دیزاینی جلوبەرگ دەكات، و براندێكی تایبەت بەخۆی بەناوی MOMO دامەزراندووە.
نوقڵە عوسمانی تەمەن 25ساڵ، ماوەی ساڵێك و 7 مانگە كاری دیزاینی جلو بەرگ دەكات، و ئێستا براندی تایبەت بەخۆی بەناوی MOMO دامەزراندووە.
نوقڵە بە (ژنۆرناڵ)ی وت:»دیزاینكردن بۆ من خەونێكی نوێ نەبوو، بەڵكو خەونی منداڵیم بوو، بچوك بووم حەزم دەكرد براندی خۆم هەبێت و ببمە دیزاینەرێكی بەناوبانگ و خۆم بەرهەمم هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا داهێنان بكەم، بۆیە بڕیارمدا براندی خۆم درووست بكەم».

نوقڵە لەماوەی تەمەنیدا چەند خولێكی تایبەت بە دیزاینكردنی خوێندووە و توانیویەتی تێیاندا سەركەوتوبێت، و ناوبراو هۆكاری ناسراوبونیشی بۆ ژالیا سیروانی شاجوانی كوردستان گەڕاندەوە، لەبەرئەوەی دیزاینی جلێكی جوانی بۆ ژالیا كرد، كە دەنگدانەوەی باشی هەبوو، بۆیە دواتر خاتونە ناسراوەكانی دیكەش داوای دیزاینی جلوبەرگی دیكەیان لێ كرد.
بەوتەی نوقڵە، كارەكەی بەشێكە لە ژیانی و زۆر دڵ خۆشە بە كارەكەی، چونكە بەشێوەیەكی زۆر باش خەڵك لەكارەكانی ڕازییە و داواكارییەكی زۆر لەسەر دیزاینی جلوبەرگەكانی هەیە.
لە ئێستادا كۆرسی ئەكادیمی ئۆنلاینی بێ بەرامبەری تایبەت بە فاشن دیزاین لەڕێكخراوی ماكۆس دەڵێتەوە، هەروەها پرۆژەی نوێی بریتییە لەوەی نوێترین دیزاینەكانی لە هەفتەنمایشی كوردستاندا نیمایش بكات.

سەبارەت بە جۆری دیزاینەكانی ناوبراو ڕونكردنەوەیدا و ڕایگەیاند، دوو جۆر دیزاین دەكات، یەكەمیان Haute coutureئەم جۆرە دیزاینە بە قوماشی گرانبەها دروست دەكرێت، سكیچ و دیزاین و دروومان و ئیشی دەستی تایبەتی بۆ دەكرێت و نرخێكی تایبەت هەیە، جۆری دووەمیانread to wear ئەم جۆرەیان چەند دانەیەكی لێ درووست دەكرێت.
دەربارەی شوێنی فرۆشتنی ئەو جل و بەرگانەی ئامادەیان دەكات، وتی: «تەنها لەڕێگای هەژماری تایبەتم لە تۆری كۆمەڵایەتی ئینستگرام كار ئەكەم، و ئامادەكاری بۆ كردنەوە شوێنیك تایبەت بەخۆم دەكەم».
نوقڵە پێیوایە ئیشكردن هیچ عەیب نییە و جگە لەدیزاین حەزێكی زۆری بۆ كاری بازرگانی هەیە، و چەندین پڕۆژەی نوسراوی هەیە و كار بۆ هەموو خەونەكانی دەكات، چونكە بوێرە و باوەڕی بە خەونەكانی هەیە .
نوقڵە عوسمان ڕاشیگەیاند: مامۆستاكەی و باوكی دوو مرۆڤی تایبەتن و بەهۆی ئەوانەوە بە خەونەكانی گەیشتووە، لەپاڵ ئەمانیشدا، هاوڕێكانی و خێزانەكەی و لە گەیشتن بە خەونەكانی یارمەتییانداوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رەنگین عەبدوڵا کارەکانی لە چوار ساڵدا خستەڕوو

لۆڤە محەمەد ڕەنگین عەبدوڵا پەرلەمانتاری عێراق، کارەکانی لە ماوەی چوار ...