نوێترین بەرهەمی عه‌تا ئه‌حمه‌د و شاخه‌وان – knwe.org
سەرەکی » هەمەڕەنگ » نوێترین بەرهەمی عه‌تا ئه‌حمه‌د و شاخه‌وان

خه‌تاباره‌

نوێترین بەرهەمی عه‌تا ئه‌حمه‌د و شاخه‌وان

هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند (عه‌تا ئه‌حمه‌د و شاخه‌وان) به‌ شێوه‌ی دوێت كلێپ بۆ گۆرانی خه‌تاباره‌ ده‌كه‌ن.
به‌شی به‌رهه‌مهێنانی خاك تیڤی له‌ نوێترین كاریدا ڤیدۆ كلیپی (خه‌تاباره) بۆ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند عه‌تا ئه‌حمه‌د و شاخه‌وان به‌رهه‌مده‌هێنێت.
خه‌تاباره‌ ئاوازی عه‌تا ئه‌حمه‌ده‌ و شیعری سه‌ردار تۆفیقه‌ و كاری موزیكی ئه‌فشین شوكری و له‌ ستۆدیۆی میترۆنۆم كاری میكس و ماسترینگی بۆ كراوه‌و ده‌رهێنانی شادمان محه‌مه‌دو وێنه‌گرتنی سیروان كه‌ریم و مۆنتاژی هه‌رێم نوری و رووناكی محه‌مه‌د واحید و ماكیاژی گوڵشه‌ن قه‌یتاسی-یە.
له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند شاخه‌وان رایگەیاندووە: ئێمه‌ پێشتر ئاماده‌كاریمان بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ كردبوو ته‌نها سپۆنسه‌رێكمان ده‌ویست بۆ كلیپه‌كه‌ ئه‌ویش سوپاسی خاك تیڤی ده‌كه‌ین كه‌ كلیپه‌كه‌یان ئه‌نجامدا.
وتیشی: ئه‌م به‌رهه‌مه‌ هونه‌رمه‌ند عه‌تا ئه‌حمه‌د ئاماده‌ی كردوه‌و بیرۆكه‌ی دوێتیش هی ئه‌و بووه‌، من سوپاسی ده‌كه‌م كه‌ متمانه‌ی به‌ من كردووه‌و منی هه‌ڵبژاردووه‌ بۆ ئه‌و كاره‌و پێشتریش ئاوازی بۆ به‌رهه‌می برینی به‌ ئازار داناوه‌ كه‌ به‌ دوێت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند هه‌ڵوێست بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ وتومانه‌.
له‌باره‌ی گونجانی ده‌نگیشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عه‌تا ئه‌حمه‌د وتی، به‌شێوه‌یه‌كی باش ده‌نگمان پێكه‌وه‌ گونجاوه‌و له‌م به‌رهه‌مه‌دا ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌ كارێكی جوان ده‌رچووه‌.

لە puk میدیا-ەوە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئایلان لە ئەمریکا باشترین بوو

فیلمی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه‌ به‌ سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج ...