له‌درێژه‌ی ئه‌و زنجیره چاوپێكه‌وتنانه‌ی كه له سۆشیال میدیای كوردستانی نوێ‌دا رێكده‌خرێن و تێیدا میوانداریی چاودێرانی سیاسی و رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت، مه‌لا یاسین ره‌ووف نوێنه‌ری ی.ن.ك له قاهیره، میوانداریی كرا بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر دۆخی هه‌نوكه‌یی عیراق له‌دوای هه‌ڵبژاردنی 12/5/2018و په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كانی باشوور‌و ناوه‌ڕاست و تێڕوانینی میسرییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌و رووماڵی میدیاكانی میسر‌و تێڕوانینیان له‌سه‌ری به‌مجۆره بۆ سۆشیال میدیای كوردستانی نوێ دوا:
دیداری: عه‌لی كاشان
سه‌ره‌تا له‌باره‌ی رووماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كانی باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عیراقه‌وه له‌لایه‌ن میدیای میسرییه‌وه، مه‌لا یاسین نوێنه‌ری یه‌كێتی له قاهیره وتی: ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم له دوای رووماڵی ئه‌م رووداوی خۆپیشاندانه وه‌كو رووداوێك، ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانانه ده‌كه‌ن و گرنگی پێده‌ده‌ن، گرنگی به خودی خۆپیشاندانه‌كه ناده‌ن، چونكه من پێموایه خۆپیشاندان و هاتنه سه‌رجاده و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین، ئه‌وه‌نده‌ی له وڵاتانی عه‌ره‌بدا له تونس و میسر كاریگه‌ریی هه‌بوو و رژێمی له‌سه‌ر حكوم لابرد، ئه‌وه‌نده له یه‌مه‌ن و سوریا‌و وڵاتانی تر ئه‌م كاریگه‌رییه‌ی نه‌بوو. دهبیبینین لیبیا به چ حاڵه‌تێك گه‌یشت ئه‌گه‌ر ته‌حالوف و ئه‌وروپا نه‌بوایه قه‌زافی نه ده‌ڕۆشت و ئه‌ویش به‌وشێوه‌یه كوژرا بۆیه وڵاته‌كه‌یان وای لێهات. ئه‌وه ئێستا دهیبیبین چی رووده‌دات؟ له‌دوای خۆپیشاندانه مهدهنیانهكهو شۆڕشه مهدهنیانهكهی ساڵی 2011، له‌یه‌مه‌نیش هه‌مان شت بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زۆر كاریگه‌ریی هه‌بوو جێی خۆی گرت ته‌نها خۆپیشاندانه‌كانی تونس و میسر بوو كه رژێمی رووخاند.
له‌به‌رئه‌وه میسرییه‌كان ئێستا چاوه‌ڕێی ده‌رئه‌نجامی ئه‌م خۆ پیشاندانه ده‌كه‌ن له جیاتی ئه‌وه‌ی بزانن رووداوه‌كه چۆن ده‌ڕوات و چی ڕوو ده‌دات، له‌به‌رئه‌وه پێموایه خۆپیشاندانی عیراق تا ئه‌ندازه‌یه‌ك زۆر خوێناویی نییه به‌پێی ئه‌و سه‌ر ژمێرییهی من گوێم لێ بووه‌و بینیوومه، تا ئێستا نزیكه‌ی 700 كه‌س بریندار هه‌یه. له‌مانه‌ش نزیكه‌ی 400 كه‌سی پۆلیس و ئاسایشه و باقیه‌كه‌ی خه‌ڵكی ئاساییه.
له وڵاتێكی گه‌رم و بێ خزمه‌ت و بێ نان و بێ ئاو‌و هه‌ژاری به‌وشێوه‌یه‌ی كه له باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عیراق دهیبیبین ، خه‌ڵك هه‌ستێت و تووڕه‌بێت و خۆپێشاندان بكات، ئه‌م رێژه‌یه خه‌ڵك بریندارببێت، وه‌كو ده‌ڵین 14كوژراو هه‌یه، ده‌توانم بڵێم خۆپیشاندانێكه تا راده‌یه‌ك ده‌كرێت ئومێدی پێبكه‌ین به‌ره‌و ئاشتیی بڕوات نه‌ك هه‌ڵچوون.
ئه‌وه‌ش كه تا ئێستا گوێم لێ ده‌بێت هه‌م له حكومه‌ت و سه‌ركرده سیاسیه‌كان كه خۆپێشاندانیان له دژ ده‌كرێت، هه‌موو به‌ته‌مای چاكسازیین، هه‌موو به‌ته‌مان گه‌نده‌ڵی كه‌م بكه‌نه‌وه ، رۆتین كه‌مبكه‌نه‌وه، حكومه‌ت به‌ته‌مایه هه‌ندێك پاشه‌كشه بكات. عه‌بادی كۆمه‌ڵێك بڕیاریدا تانه‌یه‌كی دا له ئیمتیازاتی په‌رله‌مانتاره‌كان. كاتێك خانه‌نشین ده‌بن، پێموایه ئه‌مه كاریگه‌ریی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت كه‌مێك شه‌قام هێوربكه‌نه‌وه. ئایا پێیان ده‌كرێت یان نا؟ ئه‌مه بابێكی دیكه‌یه، ده‌بێت پرسیاری بۆ بكه‌ین و ئایا ده‌ستی ده‌ره‌كی تێدایه؟ و ده‌ستی ده‌ره‌كی وڵاته سوننیهكانه یان شیعییه‌كان؟ ئه‌گه‌ری وه‌كو ئێرانه یان ئه‌مریكایه‌و ده‌یه‌وێت ده‌ست و په‌نجه‌ی ئێران له عیراق بكاته ده‌ره‌وه، ئه‌مانه هه‌موو ئه‌وپرسیارانه‌ن كه ده‌كرێت هه‌م له رێگه‌ی ئه‌م سۆشیال میدیایه‌ی كوردستانی نوێ -وه یان دنیاوه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ربكه‌ین و باسی لیوهبكهین.
خاڵی لێكچوونی سه‌ره‌كی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له هه‌موو شوێنه‌كان خۆپێشاندانه‌كان بۆ دوو شت بووه، یه‌كه‌م نه‌هێشتنی ناعه‌داله‌تی و دروستكردنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، دووه‌م لابردنی ئه‌و سه‌ركرده ژهنگخواردوانهی كه چه‌ندین ساڵه هه‌ر له جێی خۆیانن و لێره لایان ده‌به‌ن و ده‌چنه شوێنێكی تر و سێیه‌م ئه‌و گه‌نده‌ڵییه زۆره‌ی كه هه‌یه. ئه‌م سێ خاڵه له هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان هه‌ن كه هۆكارن بۆ هه‌ڵچوون و خۆپیشاندانی خه‌ڵك.
هه‌روه‌ها وتی: من پێموایه هه‌موو خۆپیشاندانه‌كان دژی ئه‌و سێ خاڵه‌ن كه باسم كرد، پێتان وایه سه‌ركرده سوننه‌كانی كه مافیان پێشێلكراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ی شیعه‌وه، به‌ڵام ئایا سه‌ركرده سوننه‌كان له سه‌ركرده شیعه‌كان پاكترو دادپه‌روه‌ر و چاكترن؟ نوێترن یان هه‌ر هه‌مان دهموچاون كه ساڵی 2003 دا هاتن؟ واته كه‌س نه‌گۆڕاوه نه له شیعه نه له سوننه، له‌به‌رئه‌وه خه‌ڵك زۆر لێیان بێزار بووه، هیچ شتێكیان بۆ ئه‌م وڵاته نه‌كردووه و خه‌ڵك لێیان بێزاره . دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تییان نه‌هێناوه، هه‌موو بوون به ملیۆنێر له دنیاداو خه‌ڵكیش نانی نییه بیخوات.
ده‌بێ بپرسین رێژه‌ی هه‌ژاریی چه‌نده له عیراقدا؟ خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی چۆنه له عیراقدا؟ ، بوونی ئاو‌و كاره‌با چۆنه له عیراقدا؟ ئه‌مه وایكردووه خه‌ڵكی عیراق له كۆی سه‌ركرده شیعه‌و سوننه‌كان بێزاربێت. من پێموایه ئه‌م ناڕه‌زاییه په‌یوه‌ندی ته‌نها به سوننه‌گه‌رایی یان شیعه‌گه‌راییه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به لابردنی ئه‌م چینه سیاسییه‌وه هه‌یه.
كه ده‌وڵه‌ت لاوازبوو ناوی ده‌نێن ده‌وڵه‌تی فاشیل، واته كه ده‌وڵه‌ت وای لێبێت سنووره‌كانی ئاوه‌ڵابێت به رووی هه‌موو دنیادا، بۆ نموونه جه‌ندین داموده‌زگای هه‌واڵگریی وڵاتان له عیراقدایهو كارده‌كات، ئه‌مه له‌لایه‌ك، لاله‌یه‌كی تره‌وه هه‌موو رووداوێك له وڵاتتێكدا كه رووده‌دات، وڵاتیكی لاوازی وه‌كو عیراق جاران به ده‌وڵه‌تی عوسمانیان ده‌وت پیاوه نه‌خۆشه‌كه، ئێستاش وڵاتێك كه نه‌خۆش بوو وڵاتانی جیران و ده‌ره‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ئه‌و رووداوانه‌ی كه تیایدا رووده‌دات به به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بیشكێننه‌وه، ئێستا له عیراقیش ئه‌مه رووده‌دات. ره‌نگه ئه‌مریكییه‌كان بیانه‌وێت ئه‌م بابه‌ته وا لێبكه‌ن كه ئێران دوورخهنهوهو حكومهتێكێیش دابنێن زیاتر سه‌ربه‌خۆیان بێت. ره‌نگه ئێرانییه‌كانیش بیانه‌وێت ئیستیسماری بكه‌ن بۆ خۆیان، به‌وه شیعه یهكپێبگرنهوه، چونكه مه‌ترسیی له‌ناوچوونیان هه‌یه، یان سعودیه‌و وڵاتانی تری سوننه بیانه‌وێت سوننه باڵاده‌ست بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی شیعه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك لاوازبكه‌ن، به‌هه‌مان شێوه توركیا بیه‌وێت چی شیعه و چی سوننه له خۆی نزیك بكاته‌وه.
له‌به‌رئه‌وه پێموایه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك لاوازبوو، دوڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر هه‌وڵده‌ده‌ن به به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان رووداوه‌كان بشكێننه‌وه، ئه‌گه‌ر خۆشیان دروستكه‌ری رووداوه‌كه نه‌بن. چونكه ئه‌وه‌ی له عیراق رووده‌دات، ره‌نگه ئه‌مریكا یان توركیا دروستكهربن، روانگه خۆڕسكیش دروست ببێت به‌هۆی بێزاربوونی خه‌ڵكه‌وه .