سەرەکی » ئاراستە » شەهید جەمالی عەلی باپیر 1945-1981

شەهید جەمالی عەلی باپیر 1945-1981

شەهید جەمال، ساڵی ١٩٤٥ لە سلێمانی لەدایکبووە و لەگەڵ ڕۆژگاردا کەوتۆتە ململانێی گەورەبوون و ساڵی ١٩٥٢ بە جلوبەرگی دڕاوی کوڕە پۆلیسێکی ھەژارەوە چووەتە قوتابخانە.
ئەم کەڵەپیاوەی کورد ھەر لە منداڵییەوە گورجوگۆڵ و چوست و چالاک بووە، دەم بەپێکەنین و ئارەزووی گاڵتە و نوکتەی ھەبووە. ھەموو خولیاکانی لەبواری وەرزش و کوردایەتیدا بووە، ژیانی کولەمەرگیی چینە ھەژارەکەی و نەتەوە زۆرلێکراوەکەی ھەر لە تەمەنی لاوێتییەوە ڕایانکێشاوەتە کۆڕی خەبات.
هەر لە قۆناغی سەرەتاییەوە خولیای وەرزشی ھەبووە و کۆڵانە تەسک و تروسکەکانی گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی بوون بە گۆڕەپانی فوتیۆڵێن و حەزە وەرزشییەکانی تری. جەمالی مێرمنداڵ یەکێک بوو لە ئەندامە چالاکەکانی دیدەوانی شاری سلێمانی و لەھەموو سەفەرەکانی دیدەوانی سلێمانی دا بەشداری کردووە. جگە لە فوتبۆڵێن لە پێشبڕکێکانی ڕاکردن، بەتایبەت ماوەی دوورودرێژی پاسکیل سواری.
هەر لە ڕێگەی وەرزشەوە تێکەڵاوی بزووتنەوەی کوردایەتی بووە. شەھید مامۆستا یاسینی وەرزشکار جگە لەوەی مامۆستای وەرزشی بووە، مامۆستای کوردایەتیشی بووە. کاک فایەقی قەسابیش ھاندەری بووە بۆ کوردایەتی. ساڵی ١٩٥٩ لە یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە لە دەرگای بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانی داوە، ساڵی ١٩٦٠ چووەتە ناو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە دەستپێکی شۆڕشی ئەیلول دا شەیدای چوونە شاخ بووە و ساڵی ١٩٦٢ لەکاتێکدا کە هێشتا تەمەنی ١٧ ساڵی تەواونەکردبوو دەچێتە شاخ، بەڵام لەبەر کەم تەمەنی، لێپرسراوانی ئەوسای شۆڕش هانیدەدەن کە بگەڕێتەوە شار و خوێندن تەواوبکات، بەڵام شەھید جەمال وریایانە وەڵامیان دەداتەوە و دەڵێت: «ئێوە چەند مافتان بەسەر کوردایەتی و کوردستانەوە ھەیە منیش هێندەی ئێوە ئەو مافەم پێدەبڕێت، ئیتر ئێوە بە چ ھەقێک داوای ئەوەم لێدەکەن بەرگری لە مافی ڕەوای خۆم نەکەم؟!» ئەو وەڵامە زیرەکانەیەی وا دەکات کە دەستبەجێ لێپرسراوانی ئەوسای شۆڕش لە پەلی شەھید مەجید شوانی (عەریف مەجید) سەرەتا وەک چایچی وەریبگرن و ئەویش بەشانازییەوە چایچێتیشی بەخزمەت زانی و درێغی نەکرد لە خزمەتکردنی برا پێشمەرگەکانی.تا چەند مانگێک کارێکی ئەوتۆیان پێنەسپارد، بەڵام بەژیریی و لێھاتوویی، بوونی خۆی بۆ لێپرسراوەکانی سەلماند و لای شەھید مەجید شوانی بووە پێشمەرگەیەکی گورجوگۆڵ و ئازا و بوێر.
شەھید جەمال نموونەی پێشمەرگەی خووڕەوشت بەرزو دەست و دەم و داوێن پاک بووە، لە زۆربەی ھەرە زۆری نەبەردەکانی ئەوکاتەی پێشمەرگە لە ناوچەی شارباژێڕ و زۆربەی نەبەردەکانی تری کوردستان بەشداریی کردووە. لە شەڕەکانی بازەگیر و ئەزمڕو مۆکەبە و پێنجوێن دا بەشداریکردووە. لە دەیان نەبەردی قارەمانانەدا لە کەناری مردن گەڕاوەتەوە. لە کۆتایی ساڵی ١٩٦٢ لەگەڵ ھێزێکی ھەڵبژاردەی ناوچەکانی سلێمانی و کەرکوکدا نێردراوە بۆ یارمەتیدانی پێشمەرگەکانی بادینان.
لە ژیانی خوێندکاری و لە ڕیزەکانی پارتی دا، وەک پێشمەرگە و تێکۆشەرێکی زرنگی شۆڕشگێڕ بیری کردۆتەوە و ھەردەم دژی تێگەیشتنە چەوت و ناڕاستەکانی خەڵکانی ناو شۆڕش بووە، بەھۆی ئەو ھەڵوێستەشەوە، تووشی چەندین تەنگ و چەڵەمە و تەنگپێھەڵچنین بووە، بەڵام ھەرگیز کۆڵدان پێی نەوێراوە و بەرگەی گرتووە و لە ئەرک و فرمانەکانیدا پشووی نەداوە.
کاتێک ناکۆکی کەوتە نێوان سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی شۆڕشەوە، شەھید جەمال ساڵی ١٩٦٤ لەگەڵ باڵی مەکتەبی سیاسی چووە دیوی ئێران و لەگەڵ شەھید مەجید شوانی و شەھید عەزیز گەزەڵانی و ھەندێک پێشمەرگەی دیکە لەسەر سنوور ماوەیەک وەک ھێزی گەڕۆک، لە ناوچەی ئالانی ئێران ماوەتەوە، وێڕای گەمارۆ و ڕاودوونان، بەڵام بەلێھاتوویی و ئازایەتی خۆیان توانییان ئەرکە پێسپێردراوەکانی ئەو قۆناغەی خەبات بەباشی جێبەجێبکەن.
ساڵی ١٩٦٥ کە شەهید جەمال گەڕایەوە بۆ کوردستان، وەک پێشمەرگەیەک لە ناوچەی ماوەت مایەوە، پاشان لەبەر چەند ڕووداوێک بەناچاری گەڕایەوە بۆ سلێمانی و چووەوە بەر خوێندن لە قۆناغی ناوەندی. لە گەڕانەوەیدا بۆ سلێمانی دوو تیپی وەرزشی لە هەردوو گەڕەکی ئیسکانی سەروو و ئیسکانی خواروو دامەزراند و وەکو برا و مامۆستای وەرزشکارەکان ئیشەکانی بەڕێوەدەبرد. ساڵی ١٩٦٦ داوایکرد هەردوو تیپەکە بکرێنە یەک تیپ بەناوی «تیپی وەرزشی کەمال سەلیم» و لە کۆبوونەوەیەکیشدا لە یاریگەی ئیسکان ستایشێکی شایستەی شەھید کەمال سەلیم دەکات وەکو پێشمەرگەیەکی ئازا و وەرزشەوانێکی لێھاتووی شاری سلێمانی، ئەو ھەوڵەشی بۆئەوە بوو ناوی کەمال سەلیم بە نەمریی بھێڵێتەوە. شەھید جەمال لەناو یاریگە فێرکارێکی لێھاتوو لە دەرەوەی یاریگەش ھاوڕێی دڵسۆزی یاریزانەکان بووە. لە ڕاکردنی پێنج هەزار مەتری و ماوە دوورودرێژدا زۆر بەتوانا بووە و ھیلاکیش نەبووە، لەبەرئەوە دەوترا کە «سپڵ»ی نییە. تیپی وەرزشی چوارچرا کە تیپی دووەمی کەمال سەلیم بوو، ھەر شەھید جەمال ئەو ناوەی لێنا و لە ھەڵبژاردنی ناوی «چوارچرا» دوو مەبەستی ھەبوو: یەکەم لەبەرئەوەی تیپی کەمال سەلیم ئەندامەکانی زۆربوون بۆئەوەی لە کاتی خولەکاندا مافی یاریزانان نەفەوتێت و هەموو ھاوبەشی بکەن. دووەم: چوارچرا ئەو گۆڕەپانەیە کە پێشەوا قازی محەمەدی لێ لەسێدارەدرا.
ساڵی ١٩٦٨ بە بڕیاری سەرکردایەتی باڵی مەکتەبی سیاسی چووە خولێکی تایبەتی مفەوزیی پۆلیس و پاشان خوێندنی مفەوەزییەکەی لە کۆلێجی پۆلیس تەواوکرد. ماوەیەک لە بەغدای پایتەخت مایەوە و بۆھەر شارێک گوێزرابێتەوە ئەرکەکانی کوردایەتی خستۆتە سەروو ئیشی رەسمییەوە، دواتر گواسترایەوە بۆ سلێمانی. لە بەڕێوەبارایەتی پۆلیسی سلێمانی وەکو مفەوەزی وەرزش دەستبەکاربوو. یاریزانی زۆری بۆ تیپی پۆلیسی سلێمانی پێگەیاند و پلەی باشیان لەسەر ئاستی پارێزگا و وڵات بەدەستھێنا. خۆیشی لە ھەمانکات دا یاریزانێکی بزێوی یانەی پۆلیس بوو کە مفەوەزێکی رۆح سووک و خۆشەویستی هەموو خەڵکی سلێمانی بوو. لەناو خەڵکدا رێزی تایبەتی لێدەنرا.
کۆتایی شەستەکان و سەرەتای ھەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لە ڕێگەی گۆڤاری ڕزگاری و باڵی مەکتەبی سیاسی ئاشنای بیروباوەڕی چەپ بوو، یەکێکیش بوو لەو گەنجانەی باوەڕی تەواوی بە بیروباوەڕی چەپ ھەبوو. لەگەڵ دروستبوونی (کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان – دواتر- کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان ) لە ئەڵقە ڕۆشنبیرییەکانی ئەو کۆمەڵەیەدا وەرگیرا، پاشان چەندین کەسی بۆ کۆمەڵە ڕێکخست کە زۆر بەھێمنی و زیرەکانە چالاکییەکانی بۆ خزمەتی کۆمەڵە پەرەپێدەدا.
دوای بەیانی ١١ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠، شەھید جەمال لەبەر مەیلی بەلای باڵی مەکتەبی سیاسیی دا، دوورخرایەوە بۆ شاری حلە (بابل) ماوەیەکی زۆر لەوێ مایەوە و لەوێش هەر خەریکی ڕێکخستنی (کۆمەڵە) بوو. دیسان گواسترایەوە بۆ کوردستان بۆ پارێزگای دھۆک، پاشان گواسترایەوە بۆ سلێمانی و وەکو مفەوەزێکی وەرزش چالاکییەکانی دەستپێکرد. ئەو سەردەمە (کۆمەڵە) خەریکی گەشەکردن بوو شەھید جەمال لەپیاوە چالاکەکانی رێکخستن بوو وریایانە نەیدەھێشت لەلایەن لایەنە نەیارەکانی کۆمەڵەوە ھەست بەجموجۆڵی بکرێت، تا ساڵی ١٩٧٤شەڕ لەنێوان سەرکردایەتی پارتی و ڕژێمی بەعس دا دەستیپێکردەوە، لەسەر رەزامەندی (کۆمەڵە) شەھید جەمال دیسان بۆوە میوانی شاخ و یەکێک بوو لە پێشمەرگە دیارەکانی ئەو سەردەمە، چونکە ئەزموونی زۆری ھەبوو لە خەباتی پێشمەرگەیی. داوای تێبینی و سەرنجی لێکرابوو بۆ چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی شۆڕش و دەستنیشانکردنی پێویستیەکانی پێشمەرگە و شوێنە سەختەکان بۆ بنکەی نھێنی.
لە شەڕەکانی شاخی زمناکۆ و حەوزی رەواندوزدا جێدەستی دیاربوو چالاکی بەرچاوی ھەبوو، ھەربۆیە زیاد لەھەموو ھاوڕێکانی و لە ھێزی ئەزمڕی ئەوسا کرایە سەر لق و لەلایەن سەرکردایەتی پارتییەوە خەڵاتکرا. تا ھەرەس یەکێک بوو لە پێشمەرگە چالاکەکانی ھێزی ئەزمڕ و دوای ھەرەس یش بە بڕیاری (کۆمەڵە) گەڕایەوە سلێمانی و پاشان دوورخرایەوە بۆ خوارووی عیراق. لە مفەوەزیی پۆلیس دەرکرا و کرایە کارمەندی پۆستە و گەیاندنی شاری بەسرە، دیسان ھۆشیارانە و لێھاتووانە دەستیکردەوە بەچالاکی ڕێکخراوەیی بۆ کۆمەڵە.
دوابەدوای گیرانی سەرکردایەتی کۆمەڵە خاڵە شیھاب و ھاوڕێکانی، ھەست بە جموجۆڵی شەھید جەمال دەکرا. لە یپایزی ١٩٧٥ لەلایەن دەزگاکانی ئەمنی سلێمانیەوە ڕاونرا و زۆر ئازایانە خۆی دەربازکرد، ڕۆژێک پیاوانی ئەمن بەدوایدا دەگەڕێن، بەڕێکەوت لەخۆی دەپرسن ئەرێ ماڵی جەمالی عەلی باپیر نازانی؟ ئەویش بەبێ ئەوەی بترسێ و بشڵەژێ ئاماژە بۆ ماڵێک دەکات، ئەمنەکانیش بەپڕتاو بەرەو ماڵەکە دەڕۆن شەھید جەمال بەڕاکردنە وەرزشکارییەکەی خۆی رزگاردەکات و دەچێتە ماڵی کاک کەمالی حەبێ لە گەڕەکی مەڵکەندی، لێرەوە خەباتی ژێرزەمینی دەستپێدەکات لە ماڵەکانی کاک عومەر سەعید و کاک عومەر کڵاولارو ماڵی کاک ئاوات قارەمانی و ماڵی حەمە خڕەی دارتاش لە کانێسکان و ماڵی عەزیز ئیسماعیل لە گەڕەکی تووی مەلیک، ڕۆژانی خۆشاردنەوەی زۆر بێباکانە بەسەربرد و ئەرکەکانیشی ئەنجامدەدا بەبێئەوەی ڕۆژێک لەڕۆژان ناڕەزاییەک دەرببڕێ یان رەشبینی دایبگرێ.
کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزرا شەھید جەمال کەوتە خۆئامادەکردن بۆ خەباتی چەکداریی و لە ١٩-٠٧-١٩٧٦ لەگەڵ کاک سالار عەزیز یەکەم دەستەی چەکداریی دۆڵی جافایەتیان دروستکرد و ئەو چەکەی لە کاتی ھەرەس دا شاردبوویەوە کردیەوە شانی و بۆوە بە پێشمەرگە گورجوگۆڵەکەی جاران و پاشتریش پێشمەرگەیەکی نوێ و بەبیروباوەڕێکی شۆڕشگێڕانە، دوای یەک رۆژ چەککردنە شان ھەڵیکوتایە سەر رەبایەی (باوی زاوێ)ی دەشتی کارێزە و بەمەش یەکەمین فیشەکی شۆڕشی نوێ لە لولەی تفەنگەکەیەوە تەقی و چەند داگیرکەرێکی بەسزای گەل گەیاند و ھەر لەوساڵەشدا بەسەختی برینداربوو.
شەھید جەمال یەکێک بوو لەکادیرە ئازاو چوست و چالاکەکانی ھێزی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مامۆستای شەڕی پارتیزانی بوو لە دەیان نەبەردی گەورە و بچووکدا ھاوبەشیکردووە، لەو ناوچانەی کاری لێکردووە پیاوێکی خۆشەویست و خۆنەویست بووە، لەگەڵ پێشمەرگەدا بەسۆز و بەڕێز بووە، ھەڵسوکەوتی لەگەڵیاندا ھاوڕێیانە و برایانە بووە. لە سەرەتای بوونە پێشمەرگە لە شۆڕشی نوێ کرایە لێپرسراوی سەربازیی ناوچەی ماوەت لەگەڵ شەھید ئەحمەد فەتحوڵڵا ئاغا پێکەوە کاریان دەکرد، ساڵی ١٩٧٨ وەکو کادر و پێشمەرگە و وەک جێگری فەرماندەی ھەرێم بەشداری کارەساتەکەی ھەکاری کردووە و بەژیری و ئازایەتی و چاوڕوونییەوە رابەری دەستەیەک پێشمەرگەی کرد و سەرکەوتووانە گەڕانەوە بۆ بارەگای سەرکردایەتی لە قەندیل، ھەر ئەوکاتە لەلایەن سەرکردایەتی یەکێتی لە قەندیل وەک ڕێزلێنان و ئازایەتی پلەی فەرماندەی ھەرێمی درایە و کرایە فەرماندەی ھەرێمی چواری یەکێتی ینیشتمانیی کوردستان، ھەروەھا ئەندامی کۆنفرانسی مالیمۆس بووە کە (١-٥-١٩٨١) لە مالیمۆس بەسترا. مەخابن ڕۆژی (٢٠-٨-١٩٨١) لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لەگەڵ شەھیدان: حەسەن قارەمان، کاروان چاڵاخی، ئیسماعیل گەورە دێیی و ئەنوەری عەبدوڵڵای مەلا ساڵح شەھیدکران و گەیشتنە کاروانی نەمران.

سەرچاوە:
کوردیپێدیا – بەدەستکارییەوە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چالاکیەکانی 16 رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی جێندەری دەستی پێكرد

ئاشنا رەئوف زیاتر لە 1/3 ژنان ڕوبەڕوی توندوتیژی لەسەر بنەمای ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort