سەرەکی » راپۆرت » كه‌س‌و كاری‌ زیندانیانی‌ سوریا له‌ رێگه‌ی‌ مۆبایله‌وه‌ له‌ مردنی‌ رۆڵه‌كانیان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

كه‌س‌و كاری‌ زیندانیانی‌ سوریا له‌ رێگه‌ی‌ مۆبایله‌وه‌ له‌ مردنی‌ رۆڵه‌كانیان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

رسیف22

كه‌س‌و كاری‌ زیندانیانی‌ سوریا به‌ سوێی‌ ئازاری‌ رۆڵه‌كانیانه‌وه‌ ده‌ژیان، به‌ڵام هێشتا هێنده‌ی‌ داوه‌ ده‌زوویه‌ك هیوایان مابوو، كه‌ رۆڵه‌كانیان له‌ زنداندا ماون‌و نه‌مردوو، ده‌یانزانی‌ خراپترین سیناریۆ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت له‌ زینداندا، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هێشتا ماون‌و ده‌ژین، رژێمی‌ سوریا به‌ ناردنی‌ په‌یامێك له‌ رێگه‌ی‌ مۆبایله‌وه‌ ئه‌و داوه‌ ده‌زووه‌شی‌ پساند‌و هیچ هیوایه‌كی‌ نه‌هێشت بۆ كه‌س‌و كاریان، چونكه‌ له‌ په‌یامه‌كه‌دا ئاگاداری‌ ده‌كردنه‌وه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌یان به‌ نه‌خۆشی‌ دڵ یان به‌ سه‌كته‌ی‌ مێشك مردووه‌.
زۆرترین ئه‌و خێزانه‌ دڵشكاوانه‌ی‌ له‌ رێگه‌ی‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ له‌ مردنی‌ رۆڵه‌كانیان له‌ پارێزگاكانی‌ دیمه‌ش‌و حومس‌و حه‌ما‌و لازقیه‌-ن، پێیان راگه‌یه‌نراوه‌ كوڕه‌كه‌یان له‌ زینداندا سه‌كته‌ی‌ دڵ‌و جه‌ڵته‌ی‌ دڵ‌و دڵوه‌ستان ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشیانه‌ مردووه‌، بێئه‌وه‌ی‌ ته‌رمه‌كه‌شی‌ وه‌ربگرنه‌وه‌.
رۆژنامه‌ی‌ واشنتۆن پۆست رایگه‌یاند، ئاگادار كردنه‌وه‌ی‌ مردنی‌ زیندانییه‌كان له‌ ناو زینداندا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كوتوپڕ زۆر زیادی‌ كردووه‌‌و پێشتر هه‌رگیز به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك واشنتۆن پۆست ده‌ڵێ، به‌ مانای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ركه‌وتنی‌ خۆی‌ له‌ شه‌ڕی‌ خوێناوی‌ حه‌وت ساڵه‌ راده‌گه‌یه‌نێت. هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای‌ به‌هاری‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ نووسینگه‌كانی‌ تۆماری‌ حكومه‌تی‌ سوریا سه‌دان په‌یامی‌ ئاگادار كردنه‌وه‌ی‌ مه‌رگیان تۆمار كردووه‌، ئه‌مه‌ش مانای‌ وایه‌ زۆر له‌ زیندانیان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای‌ شه‌ڕه‌كه‌وه‌ له‌ زینداندا مردوون.
واشنتۆن ده‌ڵێ: هه‌رچه‌نده‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ سوریا نهێنی‌ زیادبوونی‌ ئه‌م جۆره‌ په‌یامه‌یان بۆ كه‌س‌و كاری‌ زیندانیان به‌ ئاشكرا روون نه‌كردۆته‌وه‌، به‌ڵام ده‌كرێ له‌ تێڕوانین بۆ عه‌قڵیه‌تی‌ سه‌رانی‌ سوریاوه‌، له‌ بابه‌ته‌كه‌ تێبگه‌ین. ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ له‌ زاری‌ پسپۆڕانی‌ بواری‌ مافی‌ مرۆڤ‌و چاودێرانی‌ سیاسییه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، ئاشكرا كردنی‌ مردنی‌ زیندانیان له‌ زیندانه‌كانی‌ رژێمه‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌ددا، واته‌ رژێم متمانه‌ی‌ به‌خۆی‌ زیادی‌ كردووه‌، به‌ تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ زاڵبوونی‌ هێزه‌كانی‌ به‌سه‌ر به‌شێكی‌ زۆر له‌ ناوچه‌كانی‌ بن ده‌ستی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ ئه‌و وڵاته‌.
پسپۆڕان وای‌ ده‌بینن رژێمی‌ سوریا ترسی‌ له‌ به‌رگری‌ سه‌رسه‌ختانه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن نه‌ماوه‌ ئه‌گه‌ر مردنی‌ زیندانییه‌كان ئاشكرا بكات، ئه‌و پسپۆڕانه‌ وای‌ بۆ ده‌چن ئه‌سه‌د تازه‌ پاڵی‌ لێ داوه‌ته‌وه‌‌و له‌خه‌م ره‌خساوه‌‌و كتێبی‌ چیرۆكی‌ حه‌وت ساڵه‌ی‌ داخستۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش واته‌ خه‌ڵكی‌ سوریا ده‌بێ خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن رۆژگارێكی‌ ره‌شتر.
ئه‌و په‌یمانه‌ی‌ بڵاو بۆوه‌ له‌باره‌ی‌ شه‌ڕی‌ حه‌وت ساڵه‌وه‌ ده‌ڵێ: شه‌ڕ هه‌رگیز رووی‌ نه‌داوه‌، سیستم‌و ده‌سه‌ڵات گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ وڵات‌و هه‌ر له‌ رێی‌ سیستمیشه‌وه‌ هه‌موو شتێك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش قه‌سی‌ فه‌یسه‌ڵ عیتانی‌ بوو، كه‌ هاوكارێكی‌ گه‌وره‌ی‌ سه‌نته‌ری‌ ره‌فیق حه‌ریریی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئه‌تڵه‌سییه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست. هه‌ر له‌ قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد، كه‌ باشتر ده‌ربڕین بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ بریتییه‌ له‌ ئاسایی كردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخ هه‌ڵبه‌ت به‌ تامی‌ سوریا.
ئه‌م قسه‌‌و پێشهاتانه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ سوپای‌ سوریا به‌ پشتیوانی‌ روسیا‌و ئێران له‌ چه‌ند مانگی‌ رابردوودا ده‌ستكه‌وتی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌ده‌ست هێناوه‌، چونكه‌ هه‌ندێك له‌و شوێنانه‌ی‌ به‌ده‌ست ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ بوون‌و زۆر به‌رگرییان ده‌كرد، ئاڵای‌ حكومه‌تی‌ لێ هه‌ڵكرا، به‌ تایبه‌ت ده‌رعا كه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ لانكه‌ی‌ راپه‌ڕینی‌ سوریایه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی‌ لێ ده‌ركه‌ین كه‌ هێشتا نه‌كه‌وتۆته‌وه‌ به‌رده‌ستی‌ حكومه‌ت ئه‌وانیش حه‌سه‌كه‌‌و ره‌قه‌-ن، ئه‌وا وه‌ك پارێزگا ته‌نها پارێزگای‌ ئیدلب له‌ ده‌ستی‌ ئۆپۆزسیۆندا ماوه‌.
به‌ پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ تۆڕی‌ سوریای‌ تایبه‌ت به‌ مافی‌ مرۆڤ، له‌ سه‌ره‌تای‌ راپه‌ڕینه‌كه‌ی‌ سوریاوه‌ ساڵی‌ 2011 تا ئێستا زیاتر له‌ 104 هه‌زار كه‌س ده‌ستگیر كراون، یان رفێنراون‌و دیار نه‌ماون، هه‌ر به‌ پێی‌ ئه‌و داتایانه‌ش چاودێران له‌و بڕوایه‌دان 90%ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ زیندانه‌كانی‌ حكومه‌تدان‌و چه‌ندان جۆر ئازا‌و ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن‌و برسی‌ ده‌كرێن‌و له‌ هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك بێبه‌ش ده‌كرێن‌و لێیان ده‌گه‌ڕێن تا ده‌مرن، 10%ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش گروپه‌ چه‌كداره‌ جیاجیاكان ده‌ستگیریان كردوون.
چه‌ند پارێزه‌رێك رایانگه‌یاند، وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ سوریا ناوی‌ سه‌دان ده‌ستگیر كراوی‌ ناردووه‌ بۆ نووسینگه‌كانی‌ تۆماری‌ مه‌ده‌نی‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ وڵاتدا‌و رێنمایی‌و راسپارده‌شی‌ داونه‌تێ كه‌ ناوی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ مردوو له‌ قه‌ڵه‌م بده‌ن، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه‌ له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی‌ رابردوودا ناوه‌كان له‌ پارێزگاكانی‌ دیمه‌شق‌و حومس‌و حه‌ما-‌و لازقیه‌ تۆمار كراون.
سه‌مع نه‌سار دامه‌زرێنه‌ری‌ رێكخراوی‌ ئۆرنمو-ی‌ تایبه‌ت به‌ دادپه‌روه‌ری‌‌و مافی‌ مرۆڤ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ: به‌م دواییانه‌ ناردنی‌ په‌یامی‌ ئاگادار كردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك له‌ مردنی‌ كه‌س‌و كاریان له‌ ناو زیندانه‌كاندا زۆر زیادی‌ كردووه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك ته‌نها له‌ ماوه‌ی‌ 10 رۆژدا 300 خێزان په‌یامی‌ له‌و جۆره‌یان پێگه‌یشتووه‌. تۆڕی‌ سوریای‌ تایبه‌ت به‌ مافی‌ مرۆڤیش رایگه‌یاند، ته‌نها له‌ ماوه‌ی‌ مانگی‌ ئایاری‌ رابردوودا 161 كه‌س له‌ زیندانه‌كاندا له‌ سێداره‌ دراون، پێشی‌ وابوو ئه‌و ژماره‌یه‌ راست نه‌بێت‌و زیاتر بێت.
به‌ گوێره‌ی‌ راپۆرتێكی‌ واشنتۆن پۆست‌و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی‌ ده‌ستی‌ كه‌وتوو، زۆربه‌ی‌ ده‌ستگیر كراوه‌كان له‌ نێوان ساڵه‌كانی‌ 2013 بۆ 2015دا مردوون، به‌ڵام دوو ساڵ دوای‌ ئه‌وه‌ پزیشكه‌ سه‌ربازییه‌كان ئیمزایان له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ مردنه‌كه‌یان كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ته‌رمی‌ هیچكام له‌و زیندانییه‌ مردووانه‌ نه‌دراوه‌ته‌وه‌ به‌ خێزانه‌كانیان‌و شوێنی‌ ناشتنی‌ ته‌رمه‌كانیشیان پێ نه‌وتراوه‌. ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ مردنی‌ زیندانیانی‌ شاری‌ حه‌ما له‌ دادگای‌ سه‌ربازی‌ دیمه‌شق‌و له‌ شه‌ودا نووسراون، ئه‌مه‌ش مانای‌ وایه‌ ئه‌و زیندانیانه‌ له‌ سێداره‌ دراون.
هه‌ندێك له‌و زیندانیانه‌ی‌ رزگاریان بووه‌‌و ئازاد كراون له‌ زیندانی‌ سه‌یده‌نایا-ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ نزیك دیمه‌شق، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پرۆسه‌ی‌ له‌ سێداره‌دان به‌رده‌وام له‌ زیندانه‌كه‌دا هه‌بووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش قه‌ده‌غه‌ كردنی‌ یارمه‌تی‌ پزیشكی‌‌و ته‌نانه‌ت خواردنیش له‌ هه‌ندێك زیندانی‌ كارێكی‌ ئاسایی بووه‌ له‌و زیندانه‌دا كه‌ بۆته‌ هۆی‌ مردنی‌ زۆرێك له‌ هاوڕێكانی‌ زیندانیان، زۆریان برسی‌ كراون تا له‌ برسان مردوون.
وه‌ك به‌شێك له‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌‌و هه‌وڵه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان فشار خراوه‌ته‌ سه‌ر حكومه‌تی‌ سوریا تا دۆسێی‌ زیندانیانی‌ سیاسی‌ چاره‌سه‌ر بكات، به‌ وته‌ی‌ سه‌مع نه‌سار-ی رێكخراوی‌ ئورنمو-ش بێت، حكومه‌ت ده‌یه‌وێ ئه‌و دۆسێیه‌ دابخات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ به‌ نامه‌ كه‌س‌و كاری‌ زیندانییه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رۆڵه‌كانیان له‌ مێژه‌ له‌ زینداندا مردوون، به‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هیوایه‌كی‌ درۆیینه‌‌و تراویلكه‌ ئاساش له‌ دڵی‌ كه‌س‌و كاری‌ زیندانییه‌كاندا هه‌بووبێت كوشتووه‌یه‌تی‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چی لە فەرەنسا روودەدات؟

د. لوئەی جاف* لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوو، لە چەندین ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort