سەرەکی » زانست » هۆكاره‌كانی زیاد بوونی كێش دوای هاوسه‌ری له‌ خانماندا

هۆكاره‌كانی زیاد بوونی كێش دوای هاوسه‌ری له‌ خانماندا

تانیا ئاواره‌

دوای پڕۆسه‌ی هاوسه‌ری زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زیاد ئه‌كات ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ هه‌موو جیهاندا و له‌ كوردستانیشدا بڵاوه‌.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی زیاتر بوونی كێش دوای پڕۆسه‌ی هاوسه‌ری له‌ خانمادا د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی / پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:
١- گرنگی نه‌دان به‌ وه‌رزش و خواردنی ته‌ندروست و كێشی له‌ش : خانمان كاتێكی زۆر ته‌رخان ئه‌كه‌ن بۆ كاروباری ناو ماڵ و هاوسه‌ر و مناڵ و میوان.
٢- چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ چێشتخانه‌ و ڕێستورانت به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌ تایبه‌ت له‌ سه‌ره‌تای هاوسه‌ری.
٣- به‌كارهێنانی ده‌رمانی مناڵ نه‌بوون .
٤- فشاری ده‌روونی و دڵه‌ڕاوكیی .
٥- چێشت لێنان و ئاماده‌كردنی خۆراكی زۆر و هه‌مه‌جۆر له‌ ئه‌نجام دا ئیشتیها زیاد ئه‌كات .
٦- هه‌ندێ له‌خانمان واز له‌كاركردن ئه‌هێنن پاش هاوسه‌ری بۆیه‌ به‌ ناچاری كاتێكی زۆر ئه‌مێنه‌وه‌ به‌ دیار ته‌له‌فزێون و ئه‌نته‌رنێت بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ بێ جووڵه‌ و وه‌رزش.
٧- دوای دووگیانی و مناڵ وون كێشی زۆرێنه‌ی خانمان زیاد ئه‌كات .
٨- هه‌ندێ له‌ خانمان خۆیان ئیش و كاری ناو ماڵ ناكه‌ن و مناڵه‌كانیان په‌روه‌ده‌ ناكه‌ن له‌ به‌ر بێ كاتی و ده‌وامی زۆر یان هۆكاری تر به‌مه‌ش جوڵه‌یان كه‌م ئه‌بێته‌وه‌.
٩- زۆربه‌ی ڕۆژانی كۆتایی هه‌فته‌ و پشووه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ و خواردنی چه‌ور و فاست فوودو خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان به‌ تایبه‌ت ئێواران و شه‌وانه‌.
١٠- غه‌مباری و دڵخۆش نه‌بوون دوای هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌ست كردن به‌ نائومێدی و نائاسووده‌یی هه‌ندێ كه‌س له‌م كاتانه‌دا په‌نا ئه‌به‌نه‌ سه‌ر خواردن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

به‌رازی گینیایی ئاژه‌ڵێكی تایبه‌ت و به‌سوود

ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا – هۆلاند ئه‌م گیانداره‌ سه‌ر به‌خێزانی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort