سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » پێنجه‌مین ساڵیادی شاعیری نه‌ته‌وه‌

پێنجه‌مین ساڵیادی شاعیری نه‌ته‌وه‌

ئێواره‌ی رۆژی 4-8-2018 له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا پێنجه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان شێركۆ بێكه‌س له‌ پاركی ئازادی له‌ سلێمانی كرایه‌وه‌، ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی لێپرسراوانی حزبی‌و حكومی‌و شاعیران‌و رۆشنبیران‌و رووناكبیران‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆر به‌ڕێوه‌چوو.

راپۆرت: تارق کەمال فۆتۆ: حەمە عومەر

به‌رزترین لوتكه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی
له‌سه‌ره‌تای‌ ڕیوڕه‌سمه‌كه‌دا مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكردوو رایگه‌یاند: ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست هاوخه‌مه‌كانی به‌رزترین لوتكه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی به‌تایبه‌تی شیعری كوردی شێركۆ بێكه‌س، سوپاس كه‌ كاك هه‌ڵۆ پێی خۆشبوو ئه‌م ساڵ ئێمه‌ش له‌خزمه‌تاندا وه‌ك كه‌سێك له‌ساڵی 1976 وه‌ كاكه‌ شێركۆ ده‌ناسم وه‌ قۆناغی جۆراوجۆری سیاسی پێشمه‌رگانه‌‌و ژێرزه‌مین‌و سه‌رزه‌مین‌و سه‌ركه‌وتن‌و شكست‌و هه‌موو ئه‌مانه‌ن ته‌ی كردووه‌، پێم خۆش بوو لێره‌و له‌حزورتان هه‌ندێك راستی مێژوویی سه‌باره‌ت به‌ شێركۆ بێكه‌س باس بكه‌م. كه‌ ره‌نگه‌ باسی نه‌كه‌ین مێژووی سیاسه‌ت‌و مقاومه‌ت مێژووی جوامێری شێركۆ بێكه‌س وه‌ك پێویست نه‌چێته‌ ناو نه‌وه‌ی نوێ‌و دوو توێی لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: من ئه‌دیب نیم‌و ره‌خنه‌گری ئه‌ده‌بیش نیم ئه‌وه‌ هه‌ر هیچ شاعیر نیم‌و هه‌رگیز ناتوانم توخنی شیعر بكه‌وم، چونكه‌ شیعر زۆر زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌سیاسه‌تمه‌دار وه‌ له‌وانه‌ی له‌دونیای سیاسه‌تدا كارده‌كه‌ن، سیاسه‌تمه‌دار بتوانێ شاعیر بێت هه‌یه‌ شیعری نووسیوه‌ به‌ڵام شاعیر نیه‌، بۆیه‌ من وه‌ك سیاسییه‌ك قسه‌ ده‌كه‌م، له‌رێگه‌ی كاك ره‌ئوف بێگه‌رده‌وه‌ كاك شێركۆم له‌به‌هاری 1976 ناسیووه‌ ئه‌و كاته‌ من فه‌رمانی گرتنم ده‌رچوو بوو كاكه‌ شێركۆ ته‌رحیل كرابوو بۆ خوارووی عیراق مانگی جارێك ده‌هاته‌وه‌ بۆ سلێمانی، له‌یه‌كێك له‌ سه‌فه‌ره‌كانیدا من‌و هه‌ندێك له‌ نووسه‌ره‌كان سه‌رگه‌رمی ئه‌وه‌ بووین ناوه‌ندێك دروست بكه‌ین به‌ناوی (ناوه‌ندی ئه‌ده‌بی به‌ره‌نگاری) نه‌ئه‌مه‌وێ ناوی ئازاكان بێنم كه‌ كاریان له‌گه‌ڵدا كردین نه‌ ئه‌مه‌وێ ناوی ئه‌وانه‌ش بێنم كه‌ كاریان نه‌كرد، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم كاك شێركۆ له‌یه‌كه‌م دانیشتن كه‌به‌ئاسانی نه‌یده‌توانی سه‌ردانی شاره‌كه‌ی خۆی بكات، ئاماده‌ بوو به‌دڵ‌و به‌گیان له‌گه‌ڵماندا بێت بۆ بناغه‌ی رێچكه‌ی ئه‌ده‌بی كه‌ به‌رامبه‌ر فاشیه‌كانی عیراق دابرێژێ هه‌موو جارێك ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ به‌شێك بێت له‌ئه‌ده‌بی به‌ره‌نگاری.
وتیشی:» به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ونمان پێوه‌ ده‌بینی (ناوه‌ندی ئه‌ده‌بی به‌ره‌نگاری) وه‌ك فه‌له‌ستینی‌و ڤیتنامی‌و دونیا ئێمه‌ بۆمان نه‌چووه‌ سه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ هه‌بوو، ئێمه‌ی ئه‌وكاته‌ی كۆمه‌ڵه‌، له‌ژێر كاریگه‌ری ئایدۆلۆجێتی چه‌پا نه‌مانویست ریالیزمی سۆشیالیزم بكه‌ین به‌بناغه‌ی ئه‌ده‌بی به‌ره‌نگاری ئه‌وكاته‌ وه‌ هه‌ندێكی تر پێچه‌وانه‌ بیریان ده‌كرده‌وه‌ ئه‌یان وت ده‌بێت ئه‌ده‌ب فراوانتر بێت وه‌ به‌گشتی بیر له‌ ئه‌ده‌بی به‌ره‌نگاربوون بكه‌ین نابێ ئه‌ده‌بی به‌ره‌نگاری شه‌ته‌كی ئایدۆلۆجێتیك له‌ئایدۆلۆجێته‌كان بگرێ ئێمه‌ ئه‌م تێزه‌مان ره‌ت ده‌كرده‌وه‌ به‌ڵام رۆژگار ده‌ریخست تێزی دووه‌م له‌ تێزی یه‌كه‌م راستر بێت، له‌ئه‌نجامیشدا كه‌ شۆڕش به‌رپا بوو بینیمان تاك تاك‌و پۆل پۆل له‌ ئه‌دیبه‌ ئایدۆلۆجیه‌ جیاوازه‌كان هه‌ره‌ دڵسۆزه‌كانیان ئه‌وانه‌ی خه‌می نه‌ته‌وه‌‌و كوردستانیان بوو ئه‌وانه‌ كه‌وتنه‌ ئه‌ده‌بی به‌ره‌نگاری له‌ رۆژنامه‌كان‌و گۆڤاره‌كان كۆمه‌ڵێ چیرۆك‌و تێكستی جوان بڵاو كرده‌وه‌ له‌ئاسمانی دونیای به‌ره‌نگاریه‌ هاوشانی پێشمه‌رگه‌ هه‌رگیز كه‌متریان له‌پێشمه‌رگه‌‌و شه‌هیدان نه‌ئه‌كرده‌وه‌.»


مه‌لا به‌ختیار وتیشی:» من بیرمه‌ یه‌كه‌م شیعر كه‌ شێركۆ بێكه‌س ناردی به‌ناوی جوامێره‌وه‌ بۆ ئێزگه‌ی گه‌لی كوردستان بڵاومان كرده‌وه‌ شیعری هه‌ژاری زاڵ بوو، له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه‌ هاتبوو بۆ سلێمانی ئاربیجی ته‌قاندووه‌ زیلی سوتاندووه‌ شه‌هیدیان كردووه‌ بردویانه‌ بۆ مه‌یته‌ب خانه‌كه‌ كه‌ گوایه‌ داگیركه‌ر وتوویه‌تی كه‌س نازانێ ئه‌مه‌ كوڕی كێیه‌،بێ دایك‌و باوكه‌،كاتی به‌عس زانی سه‌دان ژنی عه‌با به‌سه‌ر رۆیشتوون بزانن هه‌ژار زاڵ كوڕی كامیانه‌، ره‌نگه‌ 100 جار كه‌متر شیعری هه‌ژاری زاڵمان نه‌خوێندبێته‌وه‌ ئه‌و كاته‌ جه‌نابی مام جه‌لال‌و كاك نه‌وشیروان خوای گه‌وره‌ لێیان خۆشبێت، وه‌ من ده‌مزانی جوامێر شێركۆ بێكه‌سه‌، به‌كه‌سی ترمان نه‌ئه‌وت ناوی جوامێری بۆ خۆی هه‌ڵبژاردبوو به‌ناوی شه‌هید ملازم جوامێره‌وه‌ كه‌ یه‌كێك بوو له‌ گه‌وره‌ترین قاره‌مانی مێژووی كۆن‌و نوێ، خۆم له‌ فازل به‌راكی سه‌رۆكی موخابه‌راتی ئه‌وكاته‌ی عیراق له‌ مفاوه‌زاتی 1984 بیستوومه‌ وتوویه‌تی مێژووی ئه‌من‌و موخابه‌راتی عیراق قاره‌مانێكی وای به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینی.»

تێكسته‌كانی‌ شێركۆ بێكه‌س بۆ شۆڕشی نوێ‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان‌و شه‌هیده‌كان بووه‌.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیشدا مه‌لا به‌ختیار باسی له‌وه‌كرد: له‌مه‌وه‌ ده‌مه‌وێ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌نێوان شیعر‌و سیاسه‌تدا هه‌یه‌ بۆچوونی خۆم بڵێم پێم وایه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره‌یه‌ به‌هره‌‌و سیاسه‌ت ته‌ڵاق بدرێ هه‌ڵه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه‌ سیاسه‌ت به‌زۆر بسه‌پێنری به‌سه‌ر به‌هره‌دا، هه‌رگیز له‌مێژوودا ئه‌وه‌ ناچێته‌ سه‌ر دیزاین بۆ شعوری ئه‌دیبه‌كان دابنرێ به‌پێی ئه‌و دیزاینه‌ شیعر بوترێ، ئه‌مه‌ هه‌رگیز نه‌وتراوه‌ ئه‌وه‌ی شێركۆ بخوێنێته‌وه‌ من خۆم به‌یه‌كێك له‌ ده‌روێشه‌كانی شێركۆ ده‌زانم، هه‌مو شیعره‌كانی شێركۆ بخوێنه‌ره‌وه‌ سیاسه‌تی لێ ده‌رناكرێ جگه‌ له‌ شیعره‌كانی دڵداری باقی شیعره‌كانی شیعری نه‌ته‌وه‌یه‌، به‌ره‌نگاری بۆ پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌كان، زۆرترین تێكسته‌ شیعری شێركۆ بێكه‌س بۆ شۆڕشی نوێ‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان‌و شه‌هیده‌كانی یه‌كێتییه‌، كه‌م شه‌هیدی سه‌ركرده‌‌و فه‌رمانده‌ی قاره‌مان هه‌یه‌ شێركۆ شیعری بۆ نه‌ووتبێت كه‌م داستانی قاره‌مانی پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌ شێركۆ شیعری بۆ نه‌نووسی بێت، شیعری بۆ شه‌هید ئارام‌و جه‌مالی عه‌لی باپیر‌و حه‌مه‌ره‌ش وتووه‌، شێركۆ بێكه‌س له‌روانگه‌ی پابه‌ندبوونی به‌ نه‌ته‌وه‌كه‌ی نووسیویه‌تی شێركۆ هه‌رگیز ئه‌ندامی یه‌كێتی نه‌بووه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ نزیك بووه‌ یه‌كێتی یه‌كه‌م نوێنه‌ری خۆی بۆ سۆشیال دیموكرات شێركۆ بێكه‌س بووه‌، په‌یوه‌ندی حزبیشی به‌یه‌كێتییه‌وه‌ بووه‌. قه‌ت رۆژێك له‌رۆژان نه‌ جه‌نابی مام جه‌لال كاك نه‌وشیروان نه‌ ئێمه‌‌ومانان دیاره‌كانی ناو شۆڕش رۆژێك له‌رۆژان داواكاریه‌كمان له‌ شێركۆ ‌و ئه‌و ئه‌دیبانه‌ی به‌بیری جیاواز شتیان نووسیووه‌ داواكاری‌و ئه‌ركمان له‌سه‌ریان نه‌بووه‌ دروشمی یه‌كێتی نان‌و ئازادی بووه‌.
راشیگه‌یاند: بۆیه‌ شیعری شێركۆ له‌دونیای سیاسه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك ئاوێته‌ بووه‌ هه‌رگیز ناتوانرێ شێركۆ له‌سیاسه‌ت، نه‌ته‌وه‌، ئازادی، ژن، له‌هه‌مووشی گرنگتر له‌دژایه‌تی سه‌له‌فیه‌ت ئازاترین شاعیره‌كانی كورد بووه‌ بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر ئیسلامی كۆنه‌په‌رستی، له‌هه‌موو یادێكی ژنان شێركۆ ده‌ورێكی به‌رچاوی هه‌بووه‌ بۆیه‌ شێركۆ بێكه‌س شۆڕه‌سوار بووه‌ تیایا‌و ئێمه‌‌ومانان ئێستا له‌ ساڵرۆژیا قسه‌ ده‌كه‌ین نه‌ك من هه‌ركه‌سێكی تری سیاسه‌تمه‌دار بێت قسه‌ له‌سه‌ر گڵگۆكه‌ی بكات هه‌ر كه‌سێك بێت له‌شێركۆ بچووكتره‌، شێركۆ زۆر گه‌وره‌یه‌‌و لوتكه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره‌یه‌ له‌دونیای داهێنان‌و مقاومه‌ت‌و له‌هه‌موو ته‌مه‌نیا یه‌ك وشه‌ی بۆ داگیركه‌ری یان چه‌وسێنه‌ری نه‌وتووه‌. بۆ شێركۆ لوتكه‌یه‌‌و ئێمه‌ له‌دامێنه‌وه‌ سه‌یری ده‌كه‌ین بۆیه‌ هه‌زار ره‌حمه‌ت له‌م شاعیره‌ به‌رزه‌ كه‌ پێم وابێت نه‌ك ساڵرۆژ، جاری بوارێكی ئێجگار زۆرماوه‌ كه‌ شێركۆ بناسێنین به‌خه‌ڵك نووسه‌ران‌و ئه‌دیبان شێركۆ زۆری مابوو من چاوه‌ڕێم ده‌كرد شێركۆ خه‌ڵاتی نۆبڵ بهێنێت. شێركۆ كه‌متر نه‌بووه‌ له‌وانه‌ یكه‌ خه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه‌ سوپاس بۆ كاكه‌ هه‌ڵۆ كه‌ پێی خۆشبوو من وه‌ك هاوڕێیه‌كی باوكی 42 ساڵ بێت ئێستا ناسیومه‌ شه‌ره‌فێكی زۆر گه‌وره‌یه‌ كه‌ ناسیومه‌ سوپاس بۆ ئاماده‌بونتان.


دواتریش پارێزگاری سلێمانی وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: له‌ ئێواره‌یه‌كدا له‌ سلێمانی كۆبووینه‌ته‌وه‌ كه‌ رۆحی زیندوی شێركۆ‌و شه‌نگال‌و ره‌فیق حیلمی‌و به‌كرعه‌لی ‌و مه‌ردایه‌تی‌و جوامێری‌و شكۆمه‌ندی ئێوه‌‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی فه‌رهه‌نگی‌و ئه‌ده‌بی كوردی ئێمه‌، به‌تایبه‌تی‌و بۆ ئه‌م شاره‌و كوردستانه‌ له‌ نالییه‌وه‌ بۆ ئێستا درێژه‌ی هه‌یه‌‌و سه‌ره‌تا‌و كۆتاییه‌كه‌ی‌و درێژی ره‌وته‌كه‌ی ئه‌م شاره‌ گه‌وره‌‌و كوردستانه‌ شیرینه‌یه‌، جێگه‌ی شانازییه‌ كه‌ له‌و كاته‌ی نالی خۆڵی ئاڵتونی زمانی كوردی دۆزییه‌وه‌ سه‌ربه‌رزانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو سه‌رزه‌نشته‌كرا به‌هاو بایه‌خی به‌ وشه‌‌و ڕسته‌‌و تێكستی كوردی نوسییه‌وه‌ درێژه‌ی كێشا تا له‌ بۆته‌ی گۆران‌و ئه‌وانه‌ی تریشا له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌ وه‌ك مامۆستاو وه‌ستا مایه‌وه‌و گه‌شه‌ی كردوو ئه‌توانم بڵێم ته‌فه‌ڕودی كرد‌و كردی به‌ئاڵتون.
پارێزگاری سلێمانی وتیشی:» ئه‌و ئاڵتونه‌ی وڵاتان له‌ رێی تێكسته‌كانی شێركۆوه‌ ئێمه‌ بناسن ئێمه‌ی مناڵانی ئه‌م شاره‌ له‌ رێی شێركۆوه‌ تێكۆشان‌و هه‌ڵوێست بناسین، كه‌ ده‌ڵێم شێركۆ چونكه‌ هه‌ر ناو ڕاناوێك بخه‌ینه‌ لای شێركۆ به‌قه‌د شێركۆ گه‌وره‌ نییه‌، كاتی ده‌ڵێن شیركۆ بێكه‌س بێكه‌سی گه‌وره‌ له‌ بێكه‌سی ده‌خات هه‌موو به‌ها مرۆڤه‌كان ده‌بن به‌ شێركۆ ده‌توانیین شیركۆ بۆ گه‌وره‌ی مه‌زنی سه‌روه‌ری له‌م نیشتمانه‌ی ئێمه‌ به‌كاری بهێنیین ئه‌و توانی ره‌وتی ئه‌ده‌بی كوردی له‌م شاره‌ی ئێمه‌ بپارێزی به‌رده‌وام ئاماده‌‌و هه‌ڵوێستی هه‌بووه‌، شیركۆ بێكه‌س توانیویه‌تی رسته‌و واتا‌و وشه‌ی كوردی زیندو بكاته‌وه‌ بۆیه‌ توانیویه‌تی ئێمه‌ تێكه‌ڵ به‌دونیا بكات‌و هه‌زاران وشه‌ی تازه‌ بهێنێته‌ فه‌رهه‌نگی كوردییه‌وه‌. شێركۆ بێكه‌س سێ شتی هه‌ڵبژارد كه‌ شارستانێتی نوێ له‌هه‌موو دونیا له‌سه‌ریان دروست ده‌بێت، ئه‌ویش وشه‌ی نوسراو، تێكستی نوسراو ، جوانی هه‌ڵبژارد كه‌ كرۆكی هونه‌ره‌ جوانه‌كانه‌، به‌هاو به‌ره‌مزكردن به‌ سروشت سه‌یركردن پێی ده‌وترێت ژن. من وه‌ك پارێزگاری سلێمانی سوپاسی ئاماده‌بونتان ده‌كه‌م هیوادارم ئه‌م سه‌كۆیه‌ بێته‌ بنیاتناری شاره‌كه‌مان ئیتر زۆر سوپاس.»

ده‌ربه‌ندی په‌پوله‌ به‌ئینگلیزی
هه‌ر له‌ ڕیوڕه‌سمه‌كه‌دا،چۆمان ئه‌حمه‌د هه‌ردی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو وتی:» ئیواره‌تان باش من كتێبی ده‌ربه‌ندی په‌پوله‌م وه‌رگێرایه‌ سه‌ر زمانی ئینگلیزی، ئه‌م ساڵ له‌ به‌ریتانیا چاپ كرا، هه‌موان ده‌زانین مامۆستا شیركۆ نوێنه‌ری كوردان بوو شاعیری به‌رگری‌و نه‌ته‌وه‌ بوو ئه‌و ده‌نگی كه‌سی په‌راوێز خراوبوو، ده‌ربه‌ندی په‌پوله‌ به‌ حه‌وت ساڵ ته‌وام كرد كاتێك گوێم له‌ ده‌ربه‌ندی په‌پوله‌ بوو زۆر خۆشحاڵبووم زۆربه‌یم له‌به‌ر كردبوو، هه‌ڵه‌بجه‌‌و ئه‌نفال نه‌هامه‌تیه‌كان پانتایه‌تێكی گه‌وره‌ی داگیر كردووه‌ لاوانه‌وه‌‌و گۆرانی‌و شین‌و شایی تێدایه‌.
سه‌لام سه‌عید قه‌زازیش چه‌ند وشه‌یكی بۆ شێركۆ وت: ئیواره‌تان باش ماییه‌ی شانازیمه‌ بتوانم چه‌ند وشه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی شاعیری گه‌وره‌ی شاره‌كه‌مان بڵێم هه‌موان ده‌زانیین ته‌مه‌ن زۆر كورته‌‌و ئه‌و ماوه‌ی بۆی دیاریكراوه‌ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و مرۆڤه‌ شاعیر بوو ئه‌وا ته‌واو به‌رنامه‌كان ده‌گۆڕدری، كاك مه‌لا به‌ختیار جوانی وت چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ بووین زه‌مه‌ن هات‌و كاك شێركۆی له‌ئێمه‌ كرد، حه‌یف زه‌مه‌ن ده‌رفه‌ت نادات به‌زۆر كه‌س كه‌ڵه‌ پیاوی وه‌ك مام جه‌لال‌و كاك نه‌وشیروان‌و شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری ده‌باته‌وه‌ خه‌ڵكی گه‌نده‌ڵیش سه‌د ساڵ ده‌ژی به‌داخه‌وه‌.
هه‌ر له‌ڕویوره‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین شیعر پێشكه‌شكرا،كۆسار كه‌مالی شاعیر به‌ پارچه‌ شیعرێك كۆره‌كه‌ی رازانده‌وه‌ بۆ یادی شیركۆی مه‌زن.

چیرۆكێكی ناخ هه‌ژێن
خاتونێك به‌ناوی ژیلای حسێنی یه‌كێك ده‌بێت له‌و خاتونانه‌ی كه‌ بۆخۆشی نوسه‌ر‌و شاعیره‌، زۆر شه‌یدای شێركۆ بێكه‌س ده‌بێت، كاتێك ده‌زانی شیرۆكۆ بێكه‌س سه‌فه‌ری تارانی كردووه‌، ژیلا خان په‌یوه‌ندی پێوه‌ ده‌كات‌و ده‌یه‌وێت بچێته‌ دیداری‌و خێرا جانتا ده‌پێچێته‌وه‌ ده‌یه‌وێت به‌ره‌و تاران بڕوات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ رێگادا خاتو ژیلای حسێنی‌و منداڵه‌كه‌ی به‌ رووداوێكی هاتوچۆ گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.
خاتو ناهید حسێنی خوشكی ژیلای حسێنی باسی چیرۆككه‌ی وتی:» ئیواره‌تان باش زه‌حمه‌ته‌ دوای ئه‌و بیره‌وه‌رییه‌ قسه‌كردن 22 پێش ئێستا ئه‌و چیرۆكه‌ی تۆماركرا چیرۆكێكی بێ گه‌رانه‌وه‌ بوو، دوای دوو رۆژ هه‌وڵدان تا قسه‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستا شێركۆ كرد‌و مه‌وعیدی لێوه‌رگرت، ژیلا زۆر دڵخۆشبوو كاك شێركۆ زۆر هه‌وڵیدا سه‌فه‌رێكی تر بیبێنی، به‌ڵام ژیلا سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕوات كاتێك ماڵ ئاوایان كرد ژیلا وتی به‌خوات ئه‌سپێریم كاك شێركۆ وتی به‌شیعرت ئه‌سپێرم، هه‌ر ته‌له‌فونه‌كه‌ی دانا ژیلا دواین شیعری نوسی‌و وتی:» تۆ منت به‌شیعر سپارد من تۆ به‌و خه‌ونه‌ سه‌وزانه‌ی به‌ باڵای شیعره‌كانته‌وه‌ ده‌یان بینم، تۆ شه‌و نخونیت پێره‌وادیم‌و ئازاری بێ بڕانه‌وه‌، من ئارامی ئۆخ ژن حه‌سانه‌وه‌. ئه‌م شیعره‌ له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك وه‌ره‌قه‌و دیوانێكی حافز چووه‌ جانتاكه‌ی ژیلاوه‌ وه‌ك پێشه‌كشییه‌ك بدرێت به‌كاك شێركۆ كاره‌ساته‌كه‌ بوو جانتاكه‌یان بۆ هێنامه‌وه‌ دواتریش منیش شیعره‌كه‌م ناردبۆ كاك شێركۆ‌و ئه‌ویش شیعری ژیلای بۆ به‌ڕێكردم، كاك شێركۆ زوو زوو ده‌یوت دڵم برینداره‌ بۆ ئه‌و مردنه‌ی ژیلا، منیش زۆر له‌كاتان ناگرم شیعرێكتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م بۆ رۆحی كاك شیركۆ.
هه‌ر له‌ ڕیوره‌سمه‌كه‌دا، ده‌وه‌ن مه‌عروف خوێندنه‌وه‌ی بۆ كتێبی نامه‌كانی شێركۆ بێكه‌س كرد كه‌ له‌ نوسینی كامه‌ران سوبحان بوو له‌ خوێندنه‌وه‌كه‌یدا باسی له‌ گرنگی ئه‌ده‌بی نامه‌ گۆرینه‌وه‌ له‌ ئه‌وروپا‌و دواتر له‌ كوردستانیش كردو دوچامه‌كه‌ی نالی‌و سالمی وه‌ك نمونه‌یه‌كی مێژوویی‌و نامه‌كانی شێركۆ بیكه‌سیشی وه‌ك نمونه‌یه‌كی نوێ پێشكه‌ش ده‌كرد.
خاتو سروه‌ عوسمان له‌ هه‌ولێره‌وه‌ هۆنراوه‌یه‌كی پێشكه‌شی رۆحی شێركۆ‌و یاده‌كه‌ كرد به‌ده‌م پارچه‌ مۆسیقای كه‌مانچه‌كه‌ی هه‌ڵۆ غه‌ریب‌و هاوڕێكانییه‌وه‌.
له‌ كۆتایشدا، هه‌ڵۆی شێركۆ بێكه‌س كۆمه‌ڵی شیعری شێركۆ بێكه‌سی خوێنده‌وه‌‌و چه‌ند شیعرێكی خۆیشی پێشه‌كشی ئاماده‌بووانی یاده‌كه‌ كرد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شیعر و جیهانی ژنانه‌

سۆهه‌یلا مه‌یهه‌می-سنه‌ ئه‌گه‌رچی به‌ وته‌ی (ناتالی ساروت) به‌شكردنی ئه‌ده‌بیات به‌ ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort