سەرەکی » دۆسێ » لووتكەی ئیستەنبوڵ بۆ تاوتوێكردنی رەوشی سوریا

روسیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا بەشداریی دەكەن

لووتكەی ئیستەنبوڵ بۆ تاوتوێكردنی رەوشی سوریا

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا رایگەیاندووە، بۆ مەبەستی تاوتوێكردنی بابەتە ئیقلیمییەكان و پەرسەندنی رووداوەكان لە سوریا، وڵاتەكەی بەنیازە لوتكەیەك لە ئیستەنبوڵ لە 7ی ئەیلولی داهاتوو رێكبخات و تێیدا هەریەك لە فەرەنسا و ئەڵمانیا و روسیا بەشداریی بكەن.
رۆژنامەی (حوڕییەت)ی توركیا، لەزاری ئەردۆغانەوە بلاویكردبۆوە كە لەگەڵ فەرەنسا و ئەڵمانیا و روسیادا بابەتە ئیقلیمییەكان و رەوشی سوریا و دوایین پەرسەندنەكان لەو وڵاتەدا تاوتوێ‌ دەكەن.
ئەردۆغان ئاماژەی بە وردەكاریی زیاتری لوتكەكە و ئەو بابەتانە نەكردبوو كە تاوتوێ‌ دەكرێن، بەڵام رایگەیاندبوو كە هەرچی لە توانایاندابێت لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا لە ناوچەكەدا دەیكەن.
ئەردۆغان لەكاتی گەشتەكەی بۆ باشووری ئەفریقا بە رۆژنامەوانانی وڵاتەكەی رایگەیاندبوو»لەدرەوەی چوارچێوە چوار قۆڵییەكە، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆكردن لەگەڵ روسیا».
سەرۆكی توركیا لە وتوێژەكانی لە جۆهانسبێرگ لە پەراوێزی لوتكەی وڵاتانی برێكس (بەرازیل و روسیا و هیندستان و باشووری ئەفریقا) كە لەگەڵ چەند سەركردەیەكی تری دەرەوەی كۆمەڵەكە بانگێشت كرابوو، لەگەڵ فلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا كۆبووەوە، بەپێی میدیاكانی روسیا «ئەردۆغان لە لوتكەی ئیستەنبوڵ لە 7ی نیسانی داهاتوو، وێڕای وتوێژ لەگەڵ ئەڵمانیا و فەرەنسان بە جیا لەگەڵ لایەنی روسیادا كۆدەبێتەوە».
دوابەدوای ئەو راگەیاندنەی توركیا، هیچ تەئكیدكردنەوەیەكی دەستبەجێ‌ لەلایەن مۆسكۆ پان پاریس یان بەرلینەوە بڵاونەكرابۆوە.
چاوەڕوان دەكرێت، ناكۆكییە بەردەوامەكانی سوریا دە حەوت ساڵە درێژەیان كێشاوە، لە سەرو ریزبەندی باسوخواسەكانی لوتكەی داهاتووی ئیستەنبوڵ بن، لەلایەكی تریشەوە روسیا و توركیا و ئێران سەرپەرشتی وتوێژەكانی ئەستانە دەكەن كە لە ماوەی رابردوودا بووە مایەی رێكەوتن لەسەر هێوركردنەوەی شەڕەكان لە سوریا، وێڕای ئەوەی لەسەر ئاستی سیاسی هیچ پێشكەوتنێكیان لێنەكەوتەوە.
لەو دەمەی وتوێژەكانی ئەستانە لە سەرەتای ساڵی 2017وە لەبارەی سوریاوە دەستیانپێكردووە، زۆربەیان خۆیان لە هەوڵی هێوركردنەوەی شەڕەكاندا بینیوەتەوە لەنێوان هێزەكانی سوپای سوریا كە لەلایەن روسیا و ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەكرێت لەگەڵ گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن.
لە مانگی نیسانی رابردوودا سەرۆكی توركیا چاوی بە حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران و فلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا كەوتبوو لە ئەنقەرە.
بەپێی رۆژنامەی (حوڕییەت)ی توركیا، ئەردۆغان رایگەیاندبوو، بەمنزیكانە لە تاران كۆدەبینەوە، بەبێ‌ ئەوەی وادەیەك بۆ ئەو یەكتر بینینە دیاریی بكات.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، دانوستانێكی تەكنیكی لەبارەی چارەسەری ناكۆكییەكانی سوریاوە لە هاوینە هەواری سوچی لە روسیا سازكرا.
لە هاوینەهەواری سوچی باشووری روسیا، گەڕێكی نوێ‌ بۆ وتوێژەكان لەبارەی سوریاوە بە چاودێری مۆسكۆ و ئەنقەرە و تاران سازكرا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە نوێنەرانی ولایەتە یەكگرتووەكان بەشدارییان ناكرد و ئۆپۆزسیۆنی سوریاش بە هەردوو باڵی چەكدار و سیاسی، بەشدارییەكی رواڵەتییان كردبوو، ستیڤان دی مستۆرا نێردەی نێونەتەوەیی بۆ سوریا بەشداریی كرد، ئوردنیش لەو دانوستانەدا رۆڵی چاودێر بینی.
بۆ مەبەستی چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی سوریا كە حەوت ساڵە بەردەوامن، پێشتر چەند گەڕێكی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەنێوان ئۆپۆزسیۆنی سوریا و نوێنەرانی حكومەتی سوریا لە جنێڤی پایتەختی سویسرا بە سەرپەرشتی ستیڤان دی مستۆرا نێردەی نێونەتەوەیی بۆ سوریا سازكران، بەڵام ئەو وتوێژانە نەبوونە مایەی كۆتایهێنان بەو جەنگە ئەهلییەی كە لەو وڵاتەوە لە ساڵی 2011وە بەرپا بووە و تێیدا زیاتر لە 350 هەزار كەس كوژراون و نیوەی زیاتری دانیشتوانی سوریای ئاوارەی ناوەوە و دەرەوەی وڵاتەكە كردووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەڕووی مەیدانییەوە، هێزەكانی سوپای سوریا تا دێت پێشكەوتنی گەورە بەدیدەهێنن و زۆربەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن كۆنترۆڵ دەكەنەوە، دوایین پەرەسەندنیش لەو بارەیەوە، كۆنترۆڵكردنەوەی پارێزگای دەرعا بوو لە باشووری وڵاتەكە.
ململانێكانی سوریا كە لەسەرەتاوە سیمای ململانێیەكی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بەخۆوەبینی، لەئێستا لایەنی براوە تێیدا بەرەی روسیا و ئێرانە كە پشتیوانی لە مانەوەی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد دەكەن لە دیمەشق، هەرچی لایەنی ئەمریكا و وڵاتانی خۆرئاوا و توركیا و وڵاتە عەرەبییەكانە، خەریكە بە تەواوەتی جڵەوی دەستپێشخەرییەكان لەدەست دەدەن، لەكاتێكدا لە سەرەتای دەستپێكردنی ناكۆكییە چەكدارییەكان لەو وڵاتە، هەموو پێشبنییەكان روو لەوەبوون كە گۆڕانكارییەكی ریشەیی لە سوریادا دروست دەبێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لوتكەی 39ی ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو لە سعودیە

وەفدە بەشداربووەكان لە لوتكەی ئەنجومەنی هاریكاریی وڵاتانی كەنداو لە 9ی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort