هاوتاكردنی مووچەی هەرێم و بەغدا – knwe.org
سەرەکی » ئابووری » هاوتاكردنی مووچەی هەرێم و بەغدا

هاوتاكردنی مووچەی هەرێم و بەغدا

فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی كوردستان زانیاریەك لەبارەی رێكخستنەوەو هاوتاكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم‌‌و عیراق لەگەڵ سیستمی بەغدا دەدات‌‌و سەرۆكی فراكسیۆنەكەش رایدەگەیەنێت، ئەگەر حكومەت باری دارایی باشبێت، دەتوانین بڕیارێك دەربكەین‌و دواتریش حكومەت جێبەجێی بكات.
دلێر ماوەتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاندوە، بۆ دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان، چاوەڕوانی گەڕانەوەی دەستەی سەرۆكایەتی دەكەین كە لەئێستادا لەدەرەوەی وڵاتن، هەركاتیش بگەڕێنەوە ئەوا دانیشتنەكان دەستپێدەكاتەوە.
سەبارەت بەڕێكخستنەوەو دەرماڵەی فەرمانبەران‌‌و هاوتاكردنیان لەگەڵ سیستمی مووچەی عیراق بەتایبەت كە چەند فەرمانگەیەك لەیەككاتدا بەشێكی مووچەخۆرەكانیان سەر بە بەغداو بەشێكی دیكەی سەر بەهەرێمن‌و ئەوانەی هەرێم مووچەیان كەمترە، دلێر ماوەتی وتی:»وەك پەرلەمان لاریمان نییە، بەڵام دەبێت حكومەت جێبەجێی بكات، ئەگەر قەیرانی دارایش بەكۆتابێت ئەو بابەتە دەتوانرێت چارەسەربكرێت‌و یەك بڕیاری بۆ دەردەكەین تایبەت بەهاوتاكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ بەغداو حكومەتیش بەدڵنیاییەوە جێبەجێیدەكات».
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا گرفتیان لەگەڵ حكومەتدا هەیە لەیاسای چاكسازیدا، هەر پڕۆژەیاسایەك كە تایبەت بێت بەشایستەی دارایی‌و گۆڕانكاریی لە مووچەو دەرماڵەكان، دەبێت پێشوەختە بخرێتە بەردەمی حكومەت، ئەگەر رەزامەندی لەسەر بدات، ئەوكات دەتوانرێت لەپەرلەمانەوە كاری لەسەربكرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

״ئاوەدانكردنەوەی عیراق پێویستی بە 80 ملیار دۆلارە״

سەعد حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: بۆ ئاوەدانكردنەوەی ...