دۆسێی ئەمریکا و ئێران و رەنگدانەوەی لە میدیای ئەڵمانیا – knwe.org
سەرەکی » راپۆرت » دۆسێی ئەمریکا و ئێران و رەنگدانەوەی لە میدیای ئەڵمانیا

دۆسێی ئەمریکا و ئێران و رەنگدانەوەی لە میدیای ئەڵمانیا

ئامادەکردنی: بێژەن بورهان

لە ئەنجامی گرژیەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێكی سەرۆكایەتی واژۆكرد بۆ سەپاندنەوەی سزاكانی وڵاتەكەی بەسەر ئێراندا، ئەوەش بە دوو قۆناگ دەبێت. ئەم بڕیارە نوێیە ترەمپیش، بووە ماییە گرنگی پێدانی میدیاکانی ئەڵمانیا.

سزا نوێکانی ئەمریکا
بە پێی بڕیارەكە سزاكەی ئەمەریكا بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەكرێت، یەكەم لە 7.8 دەسـتپـێدەكات و سزا دەخرێتە سەر بازاڕی دراوی ئێران و قەدەغە دەخرێتە سەر بازرگانیكردن بە ئاڵتون و كانزاكانی دیكە، هەروەها ڕێگەی پێنادرێت هیچ تەكنەلۆژیایەكی پەیوەست بە كەرتی پـیشەسازی و دروستكردنی ئۆتۆمبیل بۆ ئێران بنێردرێت، قۆناغی دووەمیش لە ٥/١١ دەستپـێدەكات، لەبەندەرەکانی ئێرانەوە قەدەغە دەخرێتە سەر هەناردەی نەوتی ئێران و ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بە پێی قسەکانی ترەمپ سەرەڕای ئەوەی فشاری ئابوری دەخاتە سەر ڕژێمی ئێران، بەڵام دەرگای واڵایە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی گشتگیرانە لەگەڵ تاراندا.

دەرگای گفتوگۆ داناخرێت
ڕۆژنامەی « فرانکفۆرتەئەلگێماینە زایتۆنگ» دەڵێت: لە دوای ئەوەی ترەمپ دڵنیا بوو لەوەی کە کشانەوەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بە هیچ شێوەیەک هەڵسوکەوتەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناگۆڕێت و کار ناکاتە سەر سیاسەتەکەی لەمەڕ هەژمونی خۆی لەو ناوچەیەدا، بۆیە هەنگاوی تری بەهێزتری نا، ئەویش سەپاندنی ئەو سزایانەیە کە پێدەچێت ئێران زۆر مشەوەش بکات، لە هەموی گرنگتر ئەوەیە کە فشارەکان هەموی لە ڕێی سزاوە نەبن بەڵکو دەرگای گفتوگۆ و دیپلۆماسیەتیش کراوەبێت و لەو ڕێیەشەوە هەوڵ بدرێت ناکۆکیەکان چارەسەر بکرێن.

سنور بۆ تاران دادەنێن
رۆژنامەی « دێر تاگس شپیگل» لەبەرلینەوە نوسیویەتی: ئێران کێشەی هەر بەرنامەی ئەتۆمی نییە، بەڵکو دەستێوەردانی لە زۆربەی کێشە و ئاشوبەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک یەمەن و سوریا و عیراق و یارمەتیدانی گروپە چەکداریە توندڕەوەکانی وەک حیزبوڵڵا و هەڕەشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل ئەمانە هەموی کێشەن بۆ ئەمریکا، بۆیە ترەمپیش دەیەوێت سنورێکی بۆ دابنێت.

وەزع تێک چووە
پێگەی دۆیچە ڤێللاش نوسیویەتی: کە لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی بارودۆخی ناوخۆی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵەوە شڵەژاوەو ئابوری ئەو وڵاتە کەلە ماوەی چل ساڵی ڕابردودا لەڕیزبەندی ١٧ بوە کەچی ئێستا چۆتە ٢٧، تمەن بە جۆرێک دابەزیوە کە هیج کاتێک وانەبوە، برسیەتی و نەبونی بە جارێک بڵاوبۆتەوە کە خەڵکی هەراسان کردوە هەربۆیەشە هاتونەتە سار جادەو خۆپیشاندان ساز دەکەن، بەو بڕیارانەی ئێستاش باردوخەکە جارێکی تر تێکچون بە خۆوە دەبینێ و تاران چەند هەنگاوێکی ناوە بۆ نەهێشتنی کاریگەریەکانی بەڵام پێناچێت فریای بکەوێ وسزاکانی سەری خۆڕاگری وبەرگەگرتنیان دەوێ.

گوێ بەخەڵک ناددەن
تەلەفزیۆنی NRT لە ڕیپۆرتاژێکی دوو سێ ڕۆژ لەمەوبەریدا، باسی ئەو ئاڵۆزیانەی کردو چەند دیمەنێکی بێ وەزعی بازاڕەکانی ئێرانی نیشاندا، پەیامنێرەکە دیمانەی لەگەڵ چەند بازرگان و شارەزایەک کرد و تیایدا ئاماژەیان بەو زیانە گەورانە کرد کە دەوڵەمەند و خاوەن پارەکان لەئەنجامی ئەو ئاڵۆزیانە بەریان کەوتوە، لە کۆتایی بەرپرسە ئێرانیەکان ڕایانگەیاند، کە ئەو هاشوهوشانەی ئەمریکا نایانترسێنێ ودەتوانن بەرگەی هەموو ئەو سزایانە و هی تریش بگرن، بۆیە کەناڵەکە پێی وابو کە بەرپرسان یان ئاگایان لەو زیانانە نیە کە خەڵکی بەری کەوتوە یان خۆیان تێرن وگوێ نادەنە ژیان گوزەرانی خەڵک .

گۆڕانکاری ناوخۆیی ڕوو دەدات
ڕۆژنامەی « تاگس زایتۆنگ» یش وایدەبینی کە ئەو فشار و سزایانەی سەر ئێران و دابڕینیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاریگەری خێرا دەکەنە ناوخۆی وڵاتەکە و لەوانەیە حکومەت بگۆڕێت، بە تایبەتیش لە نێوەندی سیاسی وڵاتەکەشدا جیاوازی بیروڕا هەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمریکا و دوو باڵە سەرەکیەکە لەیەکتری دڕدۆنگن، بۆیە ڕۆژنامەکە ئەو سزایانە بە دەروازەیەک دەبینێت بۆ گۆڕان لە سیاسەتی ئێران ودەستاودەستکردنی دەسەڵات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ناتۆی‌ عه‌ره‌بی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌دی‌ نایه‌ت

جیۆپۆلیتیكال فیوچه‌رز جۆرج فریدمان ئه‌مریكا پلانێكی‌ راگه‌یاند بۆ به‌ستنی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ...