یەكێتی: هەڵبژاردن لەكات و ساتی خۆیدا – knwe.org
سەرەکی » مانشێت » یەكێتی: هەڵبژاردن لەكات و ساتی خۆیدا

یەكێتی: هەڵبژاردن لەكات و ساتی خۆیدا

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جارێكی دیكە تەئكید لە بەڕێوەچوونی «هەڵبژاردن لەكات و ساتی خۆیدا» دەكاتەوە.

״یەكێتی لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردن لەكات و ساتی خۆیدا بكرێت״
تەئكیدكردنەوەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی خۆیدا بەردەوامە و دوای چەند جارێك دووپاتكردنەوەی ئەم تەئكیدكردنەوەیە لە زاری لێپرسراوەكانی یەكێتییەوە، دوێنێش حاكم قادر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن وتی: یەكێتی لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردن لەكات و ساتی خۆیدا بكرێت، راشیگەیاند: یەكێتی هەمیشە پابەندە بەوەی هەڵبژاردنەكان لە كات و ساتی خۆیدا بكرێت، ئاماژەی بەوەشدا «پابەندین بە بڕیارەكانی كۆمسیۆن و پەرلەمان و حكومەتی هەرێمەوە».
سەرەتای ئەم هەفتەیەش سەعدی ئەحمەدی پیرە وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: تائێستا، 30/9، كاتی هەڵبژاردنە ‌و هیچ داوایەك لەلایەن یەكێتیی نیشتمانییەوە پێشكەش نەكراوە بۆ ئەوەی دوابخرێت ‌و هیچ بەرنامەیەك بۆ دواخستنی لەئارادا نییە.

رێوڕەسمی یەكترناسینی كاندیدەكانی لیستی یەكێتی بەڕێوەچوو
هەر لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، دوێنێ لە سلێمانی رێوڕەسمی یەكترناسینی كاندیدەكانی لیستی ژمارە ١٠٥ی یەكێتی بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەكەدا شۆڕش ئیسماعیل ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن پیرۆزبایی لە قوباد تاڵەبانی وەك سەرۆكی لیستی ١٠٥ی یەكێتی و كاندیدەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرد و رایگەیاند: لیستی ١٠٥ی یەكێتی چۆن متمانەی ئۆرگانەكان و كادرانی مسۆگەر كرد، بەهەمانشێوە دەنگی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەدەست دەهێنێت، «هەمووشمان بە یەك تیم كار بۆ سەرخستنی لیستی یەكێتی دەكەین». وتیشی: مام وتەنی بە زمانی گوڵ بانگەشە دەكەین.

״لە هەڵبژاردن نەترساوین״
كوردستانی نوێ-ش لە لاپەڕە یەكی ژمارەی دوێنێیدا وتارێكی بە ناونیشانی «لە هەڵبژاردن نەترساوین، تارماییەكەی چییە؟»، بڵاوكردەوە.
لە وتارەكەی كوردستانی نوێ-دا كە میدیاكان بە بایەخەوە بڵاویانكردەوە، هاتووە: یەكێتییەكان ئامادەن و مەشقی خۆیان وا دەكەن كە هەر دەڵێی سبەینێ هەڵبژاردنە، ئاماژەبەوەشدراوە «ناخوازین پێش وەختی رەسمیی خۆی كەمپینی هەڵبژاردن رابگەیەنین، بەڵام هەر بۆ دڵنیایی ئەوانەی ئارەزوویان لە دیموكراسییە و بۆ دڵخۆشی هەڤاڵانی یەكێتیش دەڵێین: لیستی 105 بە سەرۆكایەتیی هەڤاڵ قوبادی مام جەلال، ئامادەی نەبەردیی دیموكراسیی هەڵبژاردنە».

لیستی ژمارە 105 ی یەكێتی ئامادەیە
شایانی باسە، بڕیارە رۆژی 30/9/2018، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بە لیستی ژمارە 105 و بە 100 كاندید، كە قوباد تاڵەبانی سەرۆكایەتیی لیستەكە دەكات، بەشداریی هەڵبژاردن دەكات. ناوی كاندیدەكانیشی پێشكەش بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێم كردووە. ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆنیش بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

(وردە كووت) زنجیرەیەك وتار لە بارەی دەستووری عیراق و پڕۆسەی سیاسییەوە

هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، زنجیرە وتارێكی ...