حكومەتی سودانی باشوور و یاخیبووان رێكەوتنێكی نوێ‌ ئیمزا دەكەن – knwe.org
سەرەکی » دۆسێ » حكومەتی سودانی باشوور و یاخیبووان رێكەوتنێكی نوێ‌ ئیمزا دەكەن

سلڤا كیر: ئەمجارە پێكدێیین

حكومەتی سودانی باشوور و یاخیبووان رێكەوتنێكی نوێ‌ ئیمزا دەكەن

لە خەرتومی پایتەختی سودان، رێكەوتنێكی نوێ‌ لەنێوان حكومەتی باشووری سودان و گروپی سەرەكی یاخیبوان لەو وڵاتە ئیمزاكرا، بە وتەی سلڤا كیر سەرۆكی باشووری سودانیش، رێكەوتنی ئەمجارەیان وەك رێكەوتنەكانی تر شكستخواردوو نابێت و پێكدێن.
دوای ئەوەی هەردوو لایەنی حكومەتی سودانی باشوور و و یاخیبوانی وڵاتەكە چەند رێكەوتنێكیان ئیمزاكردبوو، بەڵام پاش چەند رۆژێك شەڕوپێكدادان دەستییان پێكردبۆوە و رێكەوتنەكان دووچاری شكستخواردن هاتبوون، گەشبینی ئەمجارەی سەرۆكی وڵاتەكە لەبەرەی سەركەوتنی رێكەوتنی ئەمجارە بە گوتەی خۆی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە «وەك رێكەوتنەكانی پێشوو بەسەر هەردوولادا نەسەپێنراوە».
بەر لە ئیمزاكردنی رێكەوتنەكە، سلڤا كیر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی لە جوبای پایتەخت رایگەیاندبوو»سەفەر دەكات بۆ خەرتوم و لە مەراسیمەكەدا كە 5ی ئاب ساودەكرێت، ئیمزا لەسەر رێكەوتنەكە دەكات».
لە مەراسیمی ئیمزاكردنی رێكەوتنی نوێی ئاشتی، ریك مشار (سەرۆكی بزوتنەوەی میللی رزگاریخوازی سودانی باشوور- ئۆپۆزسیۆن) كە لە ساڵی 2013وە شەڕ لەگەڵ هێزەكانی سلڤا كیر دەكات، ئامادەبوو.
ململانێكان كە بەهۆی ناكۆكییە تایبەتی و نەژادییەكانەوە لەو وڵاتەدا كەڵەكەبوون، بونە مایەی كوژرانی دەیان هەزار كەس و ئاوارەبوونی چارەكی دانیشتوانی وڵاتەكە كە ژمارەیان 12 ملیۆن كەس دەبێت، وێڕای وێرانكردنی ئابوری سودانی باشوور كە بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو دەبەستێت.
هەموو رێكەوتنەكانی پێشووو شكستیان هێنا، نوێترینیان لە 2015دا بوو كە دوای چەند مانگێك شەڕوپێكدادان دەستییان پێكردەوە، سلڤا كیر هۆكاری ئەوەی بۆ دەستوەردانە دەرەكییەكان گەڕاندۆتەوە.
سودان و وڵاتانی تری خۆرهەڵاتی ئەفریقا، لە رێكەوتنەكانی ئاشتی 2015 و 2018 نێوەندگیری كردووە.
بە گوتەی سیلڤا كیر»رێكەوتنەكەی ساڵی 2015 بەسەریاندا سەپێنرا، بواری ئەوەیان پێنەدرا گوزارشت لە ویست و خواستەكانیان بكەن.بۆیە كاتێك بەرێكەوت بۆ ئیمزاكردنی خۆپارێزیی نیشاندا، بۆچوونەكانی ئەویان بەهەند وەرنەگرت تا رێكەوتنەكە لەبەرچاوییان داڕما».
سەرۆكی سودانی باشوور بە رۆژنامەوانانی راگەیاندبوو»رێكەوتنی نوێ‌ رووبەڕووی هەمان شارەنوس نابێت. ئەم رێكەوتنە (2018)، شكستناهێنێت و ئێمە دڵنییاین، چونكە گەلی سودانی باشوور لەئێستادا رازیی بووە بەوەی كە دەبێت ئاشتی لەنێو چین و توێژەكانیدا بهێنێتەدی».
سلڤا كیر رایگەیاندبوو»دانوستانە تایبەتەكانی پەیوەست بە رێكەوتنی ئاشتی تەواوكران و كێشە هەڵپەسێردراوەكانیش لەپاش ئیمزاكردنی رێكەوتنەكە، چارەسەردەكرێن».
هەندێك لە گروپەكانی ئۆپۆزسیۆن گومانیان بەرانبەر بە رێكەوتنە نوێیەكەش دەربڕیبوو، لەو بارەیەوە بزوتنەوەی میللی زرگاریخوازیی سودان دەڵێت، كەموكوڕییەكی زۆری تێدایە، لەوانە «ئاماژەپێنەكردنێكی مەترسیدار هەیە سەبارەت بە رێژەی دابەشكردنی دەسەڵات لە هەموو ئاستەكانی حوكمڕانی».
20 ئەندامی سلڤا كیر لە حكومەتی نوێیدا دەبن كە لە 35 ئەندام پێكدێت، گروپەكەی ریك مشار و گروپەكانی تری ئۆپۆزسیۆن، پاشماوەی پشكەكانی ترییان لە پۆستەكاندا پێدەبڕێت.

كیر بە رۆژنامەوانانی راگەیاندبوو»رێكەوتنەكەمان ئیمزاكرد و و پابەند دەبین پێوەی و جێبەجێشی دەكەین».
هەر لەو چوارچێوەیەدا، دەردریری محەمەد ئەحمەد وەزیری دەرەوەی سودان رایگەیاندبوو»لە خەرتومی پایتەخت، رێكەوتنی دابەشكردنی دەسەڵات لەنێوان حكومەت و گروپە ئۆپۆزسیۆنەكانی كۆماری سودانی باشوور ئیمزاكرا».
بە گوتەی دەردیری:»لە 5ی ئایار رێكەوتنی ئاستی لە هۆڵی (سەداقە) لە خەرتوم ئیمزاكرا و تێیدا ژمارەیەك لە سەرۆكەكانی وڵاتانی ئەفریقا و ئەندامانی دەزگای حكومی گەشەپێدانی خۆرهەڵاتی ئەفریقا (ئیگاد) ئامادەی بوون».
هەر لەو چوارچێوەیەدا، «بەرەی رزگاریی نیشتمانی» ئۆپۆزسیۆنی چەكدار بە سەركردایەتی جەنەراڵ تۆماس شریلۆ، لە بەیاننامەیەكدا رەتیكردبۆوە ئیمزای كۆتایی لەسەر رێكەوتنەكە بكات.
حكومەتی سودانی باشوور بە سەرۆكایەتی سیلڤا كیر میاردیت و ئۆپۆزسیۆنی چەكداری سەر بە ریاك مشاری جێگری پێشووی سەرۆك، لە مانگی تەمموزدا لە خەرتوم رێكەوتنێكیان ئیمزا كرد بۆ دابەشكردنی دەسەڵات، هەندێك لە گروپەكانی تری ئۆپۆزسیۆن خۆیان بەدوورگرتبوو.
دوو لایەنی سەرەكی ناكۆكییەكان لە سودانی باشوور، رازیبوون لەسەر پاشەكشەپێكردنی هێزەكانیان لە ناوچەكانی جێنیشتەجێی هاوڵاتیان، ئەمەش لە چوارچێوەی رێكەوتنێكی ئەمنی كە لە خەرتومی پایتەختی سودان ئیمزاكرا.
راگەیاندنی رێكەوتنەكە دوای ئەو مۆڵەتەبوو كە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لایەنە ناكۆكەكانی دیاریی كرد لە كۆتایی مانگی حوزەیرانی رابردوو، تا بگەنە رێكەوتنێكی سیاسی تەواوەتی ، بە پێچەوانەوە سەزایان بەسەردا دەسەپێنرێت.
جەنگی ئەهلی لە سودانی باشوور كاتێك سەریهەڵدا كە سەرۆك سیلڤا كیر ریاك مشاری جێگری بە پیلاندانان بۆ كودەتا تۆمەتبار كرد، جەنگەكەش كە مانگی كانوونی یەكەمی 2013وە بەرپابوو، بووە مایەی كوژرانی دەیان هەزار كەس و ئاوارەبوونی چەندان ملیۆن هاوڵاتی وڵاتەكە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بیری‌ نه‌ته‌وه‌یی له‌ هۆنراوه‌كانی‌ (برایم ئه‌حمه‌د )دا

ئه‌م باسه‌ به‌شێكه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌كادیمی‌،كه‌ له‌لایه‌ن (سامان سه‌لاح له‌تیف)، ...