سەرەکی » راپۆرت » پێشینه‌ی‌ خانوبه‌ره‌ی گونده‌كان هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌

پێشینه‌ی‌ خانوبه‌ره‌ی گونده‌كان هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌

پرۆژه‌ی‌ «پێشینه‌ی‌ خانووبه‌ره‌ بۆ گوندنشینان» كه‌ یه‌كێك بوو له‌پرۆژه‌ پڕسوودو بایه‌خه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان‌و كابینه‌ی‌ یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان كه‌ وه‌ك هه‌ر هه‌وڵ‌و كارێكیتری كه‌می یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان پێشكه‌شی هاوڵاتیانی گونده‌كانی‌ كردو له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پێشوازییه‌كی باشی لێكراو تاكو پێش قه‌یرانه‌كانی‌ ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت 172303 كه‌س سودمه‌ندی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بووبوون.
دوای‌ چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وامی‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی‌ قه‌یرانه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان‌و لاوازبوونی توانای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رده‌وامیدان به‌پرۆژه‌كه‌. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ئێستادا وه‌ستاوه‌‌و مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیانیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست وه‌رناگیردرێت.
ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه‌ له‌ساڵی 2014دا یه‌خه‌ی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی گرت، گۆتاوه‌ڕۆكه‌ی‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیانیش به‌به‌هێزی ده‌ركه‌وت‌و هاوڵاتیان توانای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ سولفه‌ی‌ خانوبه‌ره‌یان نه‌ما، بۆیه‌ له‌یاداشتێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم داوای‌ ڕاگرتنی ئه‌و سولفه‌یه‌ی كردو تاكو ده‌ستكاریكردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی سولفه‌كان ڕاگیران.
بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ پێشینه‌ی‌ خانوبه‌ره‌، په‌رله‌مان‌و هاوڵاتیانیش چاوه‌ڕێی حكومه‌تی هه‌رێمن
هاوڵاتیان چاویان له‌په‌رله‌مانه‌ پرۆژه‌ی‌ نوێی هاوشێوه‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ پێشینه‌ی‌ خانوبه‌ره‌ په‌سه‌ند بكات. هاوكات په‌رله‌مانیش چاوه‌ڕێیه‌ حكومه‌ت باشبونی دۆخی ئابوری ڕابگه‌یه‌نێت تاكو پرۆژه‌كان له‌خزمه‌تی گوندنشیناندا بكه‌ونه‌وه‌كار
هاوڵاتییه‌كی گوندنشین ده‌ڵێت «له‌سایه‌ی پرۆژه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانی‌ گوندنشین سودمه‌نبوون‌و پێویسته‌ دووباره‌ ئه‌م پێشینه‌یه‌ ده‌ست پێبكاته‌وه‌و حكومه‌ت خه‌مێك له‌گوندشینان بخوات»
لوقمان حسێن بۆ گوندستانی‌ نوێ وتی «ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی گونده‌كان خانووه‌كانیان گه‌یاندووه‌ته‌ هه‌یكه‌ل‌و وازیان لێهێناوه‌. خۆیشیان توانایه‌كی ئه‌وتۆیان نییه‌ خانووه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن. چونكه‌ له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و هاوڵاتیانه‌ پشتیان به‌پێشینه‌ی‌ خانوبه‌ره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ستبوو»
نه‌سره‌دین عه‌لیش وتی «پرۆژه‌ی پێشینه‌ی‌ خانووبه‌ره‌ دیارده‌ی‌ كۆچی له‌لادێكانه‌وه‌ بۆ شاره‌كان وه‌ستاندو پێچه‌وانه‌ی‌ كرده‌وه‌. ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ كه‌ پێشتر ماڵ‌و موڵكی خۆیان ده‌فرۆشت‌و ده‌چونه‌ شاره‌كان له‌دوای‌ ڕاگه‌یاندنی پرۆژه‌ی‌ پێشینه‌ی‌ خانوبه‌ره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ گونده‌كانیان‌و سه‌رقاڵبوون به‌ئیش‌وكاری گونده‌وه‌»
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ دارایش له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ڵێت «پرۆژه‌ی پێشینه‌ی‌ خانوبه‌ره‌ هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام وه‌ك هه‌موو پرۆژه‌كانیتر وه‌ستاوه‌»
په‌رله‌مانتار عه‌باس فه‌تاح جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ (گوندستانی‌ نوێ) وتی «پرۆژه‌ی‌ پێشینه‌ی‌ خانوبه‌ره‌ وه‌كو هه‌موو پرۆژه‌كانی‌ خزمه‌تگوزاریتر له‌شاران و پرۆژه‌ی‌ هاوسه‌رگیری، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ حكومه‌ت نه‌یتوانی‌ درێژه‌ی‌ پێبدات. هه‌ركاتێكیش حكومه‌ت بارودۆخی باش بوو ئه‌وا ئه‌م پرۆژه‌یه‌یش ده‌كرێته‌وه‌. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ خزمه‌تێكی زۆری به‌لادێنشینه‌كان گه‌یاندو توانیان گونده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕیكوپێك ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌»
وتیشی « ئێمه‌ له‌لیژنه‌كه‌ی خۆماندا پرۆژه‌یترمان هه‌یه‌ به‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ گونده‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ خوله‌كه‌مان ته‌واوبوو و كه‌وتینه‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و نه‌مانتوانی‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بگه‌یه‌نین به‌به‌رهه‌م»
پێشینه‌ی‌ خانوبه‌ره‌ له‌گونده‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ بووه‌هۆی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ گونده‌كان، هاوكات هێزی كاری له‌گونده‌كاندا خسته‌وه‌گه‌ڕو به‌رهه‌می خۆماڵیش زیادیكرد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لە هەوڵی دروستکردنی حکومەتی سێبەردابوون

ئامادەکردنی: بێژەن بورهان ڕۆی 11/11 فەرمانگەى پۆلیسی تاوانی ئەڵمانیای فیدڕاڵ ...