سەرەکی » هەمەڕەنگ » سلێمانی ده‌بێته‌ بناغه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ سینه‌ما

سلێمانی ده‌بێته‌ بناغه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ سینه‌ما

ئێواره‌ی رۆژی (10/9/2018) له‌هۆتێل رامادا له‌سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌لا به‌ختیار، سه‌رۆكی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكاران، خولی سێهه‌مینی فێستیڤاڵ کە كۆمپانیای مه‌ستی فیلم بەڕێوەی دەبات راگه‌یه‌ندراو هاوكات ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رمایه‌داران و بازرگانانی سلێمانی، كه‌ هاوكارو پشتیوانی به‌ڕێوه‌بردنی دووه‌مین فێستیڤاڵ بوون، ئاماده‌بوون و خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێبه‌خشرا.
له‌وته‌یه‌كیدا، مه‌لا به‌ختیار، سه‌رۆكی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، وتی: ئه‌مڕۆ لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین، كه‌ ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی سێهه‌مین فێستیڤاڵی سینه‌مای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، به‌هه‌موو توانا‌یه‌كه‌وه‌و به‌ئه‌زمون وه‌رگرتن له‌هه‌ردوو فێستیڤاڵی رابردوو، ئاماده‌یه‌و له‌رۆژی (20/10/2018) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌روه‌ك چۆن له‌یه‌كه‌مین فێستیڤاڵدا، به‌ڵێنیاندا به‌رده‌وامبن، هه‌ر به‌شێوه‌یه‌ به‌رده‌وامن و هیواشیخواست كه‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ سێهه‌مین فێستیڤاڵ، مایه‌ی ره‌زامه‌ندی سینه‌ماكاران، هونه‌ردۆستان و فیلم دۆستان بێ و فێستیڤاڵه‌كه‌ش له‌خه‌م بڕه‌خسێ.
لەبەشێکی تری وتەکەیدا سەرۆکی فێستیڤاڵ وتی: باوه‌ڕموایه‌ ئه‌گه‌ر ره‌وته‌كه‌ به‌وشێوه‌یه‌ بڕوات، ئه‌وا له‌شه‌شه‌مین و حه‌وته‌هه‌مین فێستیڤاڵ، سلێمانی ده‌بێته‌ بناغه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ سینه‌ما، بۆ فێستیڤاڵی سینه‌ماو له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌بین به‌پێشه‌نگی فێستیڤاڵه‌ سینه‌ماییه‌كان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

5 × three =

x

هەواڵێ هاوشێوە

پیشانگه‌ی تایبه‌ت بۆ کارە هونەرییەکانی…

پیشانگه‌ی تایبه‌ت بۆ کارە هونەرییەکانی جه‌لال بۆسكانی ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌و ...