ئامانجی تیمی وه‌رزشی سه‌رۆكی لیستی 105 – knwe.org
سەرەکی » وەرزش » ئامانجی تیمی وه‌رزشی سه‌رۆكی لیستی 105

ئامانجی تیمی وه‌رزشی سه‌رۆكی لیستی 105

یادگار ساڵح

وه‌رزش له‌كوردستان مێژوویه‌یی دوورودرێژی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌دوای راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991-ه‌وه‌ قۆناغه‌ زێرین و گرنگ و دیاره‌كه‌ی وه‌رزشی ده‌ستپێده‌كات، له‌و كاته‌شه‌وه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رۆڵێكی كاریگه‌رو داهێنه‌رو بونیاتنه‌ری تێیدا هه‌بووه‌.
یه‌كێتی وه‌ك چۆن له‌شاخ هه‌ڵگرو ئامانجی رزگاری و به‌دیهێنانی ئه‌و رۆژه‌ بووه‌ كه‌ ئێستا ئێمه‌ تێیدا ده‌ژین، به‌هه‌مان شێوه‌ حه‌زو ئاره‌زووی كادرو پێشمه‌رگه‌كانی فه‌رامۆش نه‌كردووه‌، به‌رده‌وام چالاكی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی هه‌بووه‌، له‌پاڵیشدا وه‌رزش ئه‌نجامدراوه‌، به‌ڵام رۆڵه‌ گرنكه‌ی (ی.ن.ك) له‌دوای راپه‌رینه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، ئه‌و كاته‌ی له‌مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان لیژنه‌یه‌كی وه‌رزشی دامه‌زراو بووه‌ چه‌ترێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی وه‌رزشكاران.
له‌هه‌مان كاتدا (ی.ن.ك) ئه‌و لیژنه‌یه‌ی دایمه‌زراند پاڵپشتێكی به‌هێزیش بوون بۆ رێكخستنی چالاكی و خول و پاڵه‌وانێتی و دامه‌زراندنی ده‌یان یانه‌و تیپ، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی دامه‌زراندنی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان له‌ ساڵی 1995، كه‌ ئه‌ندازیار و رێ نیشانده‌رو پێكهێنان و دامه‌زراندنی لیژنه‌كه‌ش بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌گه‌رێته‌وه‌.
تا ئه‌و كاته‌ی رۆحی گه‌وره‌ی له‌ژیاندا بوو، به‌رده‌وام پاڵپشت و هانده‌ره‌ گه‌وره‌كه‌ی وه‌رزش و وه‌رزشكاران بووه‌، هه‌موو كات خه‌می وه‌رزشكارانی به‌خه‌می خۆی زانیوه‌و هیچ كات درێغی له‌هاوكاریكردنیان نه‌كردۆته‌وه‌، هه‌ر له‌دابینكردنی پێداویستی و پاس و دروستكردنی هۆڵ و یاریگای تایبه‌ت به‌یارییه‌كان، یاخود پێدانی بودجه‌ به‌یانه‌كان، بۆنمونه‌ش هه‌ردوو یانه‌ی سیروانی نوێ و سلێمانی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌به‌رده‌وامی بودجه‌یه‌كی بۆ دابینكردبوون.
ئێستا تیمێكی وه‌رزشی دروستبووه‌ و ده‌بنه‌ هاوكاری هه‌ڤال قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی 105 یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ، له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ستێره‌و یاریزانێكی ئاست به‌رزو دیاری كوردستان و عیراق ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی كیشوه‌ری ئاسیاش ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتیان هه‌بووه‌، پاڵپشتی خۆیان بۆ لیستی 105ی دووپاتكردۆته‌وه‌، هه‌ر له‌خۆڕانییه‌و به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و خزمه‌ته‌ زۆرو بێ ئه‌ندازه‌یه‌ی یه‌كێتی و سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌گه‌رێته‌وه‌، ئه‌و تیمه‌ سه‌ره‌رای ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی وه‌رزشكاره‌ دیارو به‌تواناكان و بوونه‌ پاڵپشتی وه‌رزش و وه‌رزشكاران، له‌هه‌مان كاتدا ده‌بنه‌ پردێك بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر، به‌بێ گوێدانه‌ جیاوازی ره‌نگ و بیروبۆچون، وه‌ك چۆن یه‌كێتی له‌پێشودا به‌هه‌مان شێوه‌ كاری كردووه‌، به‌تایبه‌ت هه‌ڤاڵ قوباد به‌هه‌مان رێچكه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لالدا ده‌راوات، كاتێك مام له‌هه‌ر كۆر و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك و له‌سه‌ردانی بۆ هه‌ر شارو شارۆچه‌یه‌ك، به‌رده‌وام وه‌رزشكارانی له‌یاد بووه‌و له‌گه‌ڵیان دانیشتوه‌و پێداویستییه‌كانی بۆ دابنیكردون، به‌هه‌مان شێوه‌ سه‌رۆكی لیستی 105ی یه‌كێتی-یش به‌ر له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و له‌كاتی به‌رێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كه‌یدا وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، له‌هه‌ر سه‌ردانێكیدا بۆ هه‌ر شاروشارۆچكه‌یه‌ك وه‌رزشكارانی له‌یاد بووه‌و به‌ته‌نگ داواكارییه‌كانیه‌وه‌ چووه‌، بۆیه‌ دڵنیاشم سه‌ركه‌وتنی لیسته‌كه‌ی مام ده‌بێته‌ سه‌ركه‌وتنێكی تری وه‌رزش و وه‌رزشكاران، ده‌بێته‌ هێنانه‌دی خه‌ونه‌ گه‌وره‌كه‌ی وه‌رزشكاران و ده‌رگای زیاتریان به‌روودا ده‌كرێته‌وه‌، تا بتوانن له‌پاڵه‌وانێتیی و خوله‌ گرنگه‌كانی جیهان به‌شداربن، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ تیمه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی یه‌كێتیی له‌ په‌رله‌مان، ئه‌ركی گرنگیان دانان و رزگاركردنی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستانه‌ كه‌ به‌رهه‌م و ره‌نج و خه‌باتی یه‌كێتییه‌ بۆ وه‌رزشكاران له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا تێیكه‌وتووه‌، ئه‌مه‌ش به‌ دانانی یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ ئۆڵۆمپی وه‌ك هه‌ر هه‌رێمێكی تر، كه‌ ئێستا به‌هۆی ئه‌و دژایه‌تیانه‌ی لیژنه‌كه‌ ده‌كرێت، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و نه‌هێشتنی و به‌رده‌وامی پیلانگێری له‌دژیدا.
هه‌رچه‌نده‌ ئێستا لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی له‌كوردستان وه‌ك رێكخراوێكی ناحكومی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، بۆیه‌ هه‌وڵه‌كانی تیمه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مان بۆ به‌ نیشتمانیكردنی ئه‌و لیژنه‌یه‌ ده‌بێت، ته‌نانه‌ت بۆ لیژنه‌ی باڵای تیپه‌ میللییه‌كان به‌هه‌مان شێوه‌ گرنگی زیاتری پێبدرێت، وه‌ك چۆنه‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌ باشه‌كانی یه‌كێتی كه‌ بۆ خزمه‌تكردنی تیپی میلی و گه‌ڕه‌ك و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان دروستكراوه‌و ساڵانه‌ش بودجه‌ی تایبه‌تی پێده‌درێت، خولیان له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كان بۆ ده‌كرێته‌وه‌و به‌رده‌وامیش پێدوایتسیان بۆ دابینكردون، بۆیه‌ تیمه‌ وه‌رزشییه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ قوباد كه‌ به‌خۆبه‌خشی كاره‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌ركێكی قورسیان له‌سه‌رشانه‌و هه‌وڵ بۆ هێنانه‌دی ده‌ده‌ن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

وه‌ر‌زش و رۆڵی لە سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا

سه‌ربه‌ست که‌رکوکی دوابەش هه‌ڵبه‌ته‌ چه‌ند هۆکارێک هه‌بوون هانده‌ربوون بۆ ئه‌وه‌ی ...