سەرەکی » وتار » چرۆ شه‌هاب » بێكاری و هەلی كار

فۆكەس پۆینت

بێكاری و هەلی كار

بێكاری یەكێكە لە دیاردەكان كە زۆرینە وڵاتانی دونیا پێوەی دەناڵێن و هیچ وڵاتێك نیە لەم جۆرە دیاردەیە بەشێوەیەك لە شێوەكان لێی بێبەش ببێت، بەشێوەیەكی گشتی بێكاری لەساتەوەختی دەركەوتنی شكستی ئابوریەوە ڕێژەكەی بەرەو هەڵكشان دەچێت ئەمەش لەكاتی دروست بونی قەیرانی ئابوری كاتیدا ڕوودەدات كە بێگومان دروست بونی قەیرانە ئابوریەكەش دەگەڕێتەوە بۆ هۆكاری نێوخۆیی لە كاروباری ئیداری یاخود ڕێك نەخستن و خراپی لەنێوان بازاڕی كار و دەرچوان، هەروەها یەكێكی تر لە هۆكارەكان دەگەڕێتەوە بۆ دەرئەنجامی ئەو پاڵەپەستۆ دەرەكیەی كە دەكەوێتە سەر سیتنس ئابووری وڵات، هەوو ئەمانە ڕووبەڕوی وڵاتان دەبنەوە لە كاتێكدا وڵاتان و پێگەی سیاسی و جوگرافییان بەهێزە و لە هەمان كاتدا دەوڵەتن چ جای ئەوەی ئەم جۆرە لە شكستی ئابوری دوچاری هەرێمێك ببێتەوە كە دەوڵەتی نییە و بەردەوام لە ڕێگەی پیلانەكانەوە دینگەكان بەر هێرش و داڕوخان دەبنەوە و لە هەر گەشەسەندنێكی ئابوریدا گورزی كەمەر شكێنی پێدەگەیەنن.
لە زۆربەی وڵاتانی دونیا بەردەوام دەوڵەت مەداران بەهەماهەنگی لەگەڵ توێژەران لەڕێگەی توێژینەوەی زانستیەوە دەگەڕێن بە دوای هۆكارەكانی دروست بونی بێكاری و لە هەوڵداندان بۆ چارەسەركردنی لە ڕێگەی بەردەست خستنی هەلی كار بۆ هاونیشتمانیانیان،ئەگەر بێتوو وردتر بڕوانین دۆزی بێكاری لەدیاردەی بێكاریەوە سەری هەڵداوە ، هەربۆیە ئەگەر بەشێوازێكی زانستیانە لە بونی بێكاری نەكۆڵدرێتەوە بێگومان چارەسەرەكان ئاسان نابن.
لە توێژینەوە زانستیەكاندا دەركەوتووە گرفتی بێكاری ( كۆمەڵایەتی ، فێركردن،سیاسی،ئاسایش و ئارامی) زەمینە سازی دەكەن لە دروست بون و سەرهەڵدانی تاوان و توندڕەوی و كاری توندوتیژی، هەر لەڕوانگەی ئەمجۆرە توێژینەوانەوەدا، دەردەكەوێت كە بێكاری مەترسیەكی گەورەیە لەسەر ژینگەی سیاسی و كۆمەڵایەتی و فێركردن و ئاشتی و ئاسایش و ئارامی وڵات، لەپێناو دروستكردنی گەورەترین بەربەست لەدروست بونی ئەم مەترسیانەوە بەرنامەی كاری لیستی 105 ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئارامی و هەلی كار و خزمەتە، گەر بەوردی لە دروشمەكان بڕوانین دەبینین یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەهەستكردن بە بەرپرسیارێتیەكی گەورە شانی داوەتە بەر هەرسێ دروشمەكە و دەیەوێت پراكتیزەی بكات و هەوڵی جێبەجێكردنی بدات، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هەستیان بەڕوودانی مەترسی گەورە كردووە لەسەر ئارانی و ژیانی هاونیشتمانیانی خۆی بەبێ جیاوازی تائیفی و مەزهەبی و ئاینی.

هەلی كار
لەبونی بێكاری بێگومان تەنها چارەسەر بەدەست خستنی هەلی كارە لە وڵاتدا، گرفتی سەرەكی لە دابینكردنی هەلی كار بەبوژاندنەوە و خستنە گەڕی دەیان و سەدان كارگەی جۆراوجۆرە، لەگەڵ ئەمانەشدا خوێندن و دەرچون لە زانكۆكان پێویستە بەپێی پێویستی بازاڕبێت، لەگەڵ ئەمانەشدا پێویستە متمانەی هاونیشتمانیان بە كەرتی تایبەت دەستەبەر بكەین كە بێگومان ئەمەش بەدانانی پڕۆژەیاسای تایبەتە بەیاسای كارە،چونكە لای هەموان ئاشكرایە لەبەر نەبونی متمانەی كاركردن لە كەرتی تایبەتدا وایكردووە كە تاك ڕوو لەكەرتی گشتی بكات و بەردەوام چاوی لەدامەزراندن بێت لەناو دامەزراوەكانی حكومەت.
كەواتە وا پێویست دەكات لەناو پڕۆژە یاسای كار پشتیوانی تەواوی كارمەندانی دامەزراوەی كەرتی تایبەت بكرێت و هەموو فەرمانبەرێك هەست بكات مافەكانی پارێزراوبێت و یاسایەك هەبێت پشتیوانی بكات، بۆ ئەمەش بێگومان لیستی 105 ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان خۆی خستۆتە ژێرباری خزمەتكردنێكی گەورە بە دەستەبەركردنی هەلی كار و ڕەوینەوەی ئەو گرژییەی بەهۆی بێكاریەوە بەرۆكی تاكەكانی كۆمەڵگەی كوردەواری گرتووە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەقامگیریی سیاسی

سەقامگیری سیاسی بە بەشێكی گرنگی سەقامگیری كۆمەڵایەتی گشتی دادەنرێت ئەمەش ...