سەرەکی » ئابووری » له‌ دوای‌ راپه‌ڕین كێ‌ بواره‌كانی‌ بازرگانی‌ و ئابووریی‌ و وه‌به‌رهێنانی به‌گه‌ڕ خسته‌وه‌

له‌ دوای‌ راپه‌ڕین كێ‌ بواره‌كانی‌ بازرگانی‌ و ئابووریی‌ و وه‌به‌رهێنانی به‌گه‌ڕ خسته‌وه‌

عه‌بدوڵڵای حاجی سه‌عید*

له‌دوای‌ راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان و داماڵینی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دیكتاتۆریی به‌عسی‌ فاشست له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، دوای‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ساڵی‌ 1992 و دروستبوونی‌ یه‌كه‌م كابینه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان. هه‌رێمی‌ كوردستان له ‌رووی‌ ئابووریی‌ و بازرگانییەوە داڕمابوو، له‌ قه‌یرانێكی‌ ئابووریدابوو. ده‌ستبه‌جێ‌ ی‌.ن.ك به ‌به‌رنامه‌یه‌كی‌ تۆكمه‌وە هاته‌ پێشه‌وه‌و به‌ ئامۆژگاریی‌ و سه‌رپه‌رشتیی‌ سه‌رۆك مام جەلال به‌ مه‌به‌ستی‌ بووژانه‌وه‌ی‌ ژێرخانی‌ ئابووریی‌ هه‌رێم كه‌ له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ گونده‌كان و گه‌یاندنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و رێگاوبان و پردو پڕۆژه‌ی‌ ئاو و بنكه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ و قوتابخانه‌و ژیاندنه‌وه‌ی‌ باخ و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریی‌ ده‌ستیپێكرد. دوای‌ ئه‌وه‌ به‌رنامه‌كه‌ی‌ ی‌.ن.ك بریتیبوو له‌ بنیادنانه‌وه‌ی‌ ژووره‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازییه‌كانی‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم، سێكته‌ره‌ ئابوورییه‌كانی‌ یه‌كێتیی‌ هاورده‌و هه‌نارده‌كاران، پیاوانی‌ خاوه‌نكار، یه‌كێتیی‌ وه‌به‌رهێنان.
لایه‌نێكی‌ تری‌ به‌رنامه‌ ئابوورییه‌كه‌ی‌ ی‌.ن.ك به ‌سه‌رپه‌رشتیی‌ سه‌رۆك مام جەلال پێكهێنانی‌ په‌یوه‌ندیی‌ بازرگانی‌ و ئابووریی‌ بوو له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ دراوسێی کوردستان وەک ئێران و توركیاو زۆر به‌په‌له‌ په‌یوه‌ندییه‌كان گه‌یه‌ندرانه‌ ئاستێكی‌ باڵا له‌ ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ دراوسێ‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌گه‌ڵ ئێران.
بۆ یه‌كه‌مجار وه‌فدی‌ بازرگانیی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ شاری‌ كرماشانی‌ كرد له‌گه‌ڵ ژووری‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌ و بازرگانانی‌ ئه‌و شاره‌دا كۆبوونه‌وه‌و سیمیناری‌ ئابووریی‌ سازكراو له‌گه‌ڵ كارخانه‌و كۆمپانیاو بازرگانه‌كانی‌ ئێراندا گرێبه‌ستی‌ بازرگانیی‌ ئیمزاكرا.
یه‌كه‌م پیشا‌نگەی‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازیی‌ ئێران لەساڵی‌ 2001 له ‌شاری‌ سلێمانی‌ له‌ هۆڵی‌ كارگه‌ی‌ جلوبه‌رگی‌ ئاماده‌كراوی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.
به‌رنامه‌كه‌ی‌ ی‌.ن.ك به ‌سه‌رپه‌رشتی‌ و رێنمایی‌ سه‌رۆك (مام جەلال) ده‌ستكرا به‌ سه‌وزكردنی‌ شار و شارۆچكه‌كان و له‌پێشه‌وه‌ دروستكردنی‌ پاركی‌ ئازادی‌ كه‌ بوو به‌ گه‌وره‌ترین پارك له ‌شاری‌ سلێمانی‌ و سه‌دان پاركی‌ تر له ‌شه‌قام و كۆڵانه‌كان و ده‌روازه‌كانی‌ شاره‌كاندا، دواجار پاركی‌ هه‌واری‌ شار به‌ شێوازێكی‌ جوان و دڵگیر.
به‌رنامه‌ی‌ ی‌.ن.ك به‌ چاودێریی‌ و رێنمایی سه‌رۆك (مام جەلال ) بواری‌ ته‌ندروستی‌ گه‌شه‌ی‌ پێدراو سه‌دان بنكه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ گونده‌كاندا دروستكران، بۆ خزمه‌تی‌ گوندنشینانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و دروستكردنی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ پێشكه‌وتوو له‌ قه‌زاو ناحییه‌كان ، دروستكردنی‌ ده‌زگای‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شۆڕش و چه‌می‌ رێزان بۆ خزمه‌تی‌ پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و دروستكردنی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ هیوا كه ‌باشترین نه‌خۆشخانه‌یه‌ له‌ عیراق و هه‌رێمی‌ كوردستاندا بۆ چاره‌سه‌ریکردنی نه‌خۆشیی‌ شێرپه‌نجه‌ بەبێ‌ به‌رامبه‌ر.
دروستكردنی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شار ناسراو به ‌نه‌خۆخشخانه‌ی‌ چوارسه‌د قه‌ره‌وێڵه‌یی كه‌ پێشكه‌وتووترین نه‌خۆخشخانه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشییه‌ جۆراوجۆره‌كان.
هه‌ر له‌بواری‌ ته‌ندروستیدا جه‌نابی‌ سه‌رۆك مام جەلال خه‌مخۆری‌ دابینكردنی‌ داوده‌رمان ‌بوو به ‌كوالێتی‌ به‌رز بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
له‌ڕووی‌ دادگاو دادوه‌رییشە‌وه‌ هەر له‌سه‌ر ده‌ستی‌ سەرۆک مام جەلال بۆ یه‌كه‌مجار ژماره‌یه‌كی‌ ژن كران به ‌دادوه‌ر.
له‌سه‌ر ده‌ستی‌ جه‌نابیان دادگای‌ ئازادكرد کە به‌یاسا كاربكه‌ن بۆئه‌وه‌ی‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك ده‌ست له ‌كاروباری‌ دادگا وه‌رنه‌دا.
له‌سه‌ر ده‌ستی‌ ی‌.ن.ك بواری‌ په‌روه‌رده‌ به ‌سه‌رپه‌رشتیی‌ مامی‌ گه‌وره‌ گه‌شه‌ی‌ پێدراو سه‌دان قوتابخانه‌ له‌گونده‌كان له‌شارو شارۆچكه‌كاندا دامه‌زرێنراو ده‌یان زانكۆی‌ پێشكه‌وتوو كرایه‌وه‌ كه‌ سه‌رمه‌شقی‌ هه‌موویان زانكۆی‌ سلێمانی‌ بوو. به‌رجه‌سته‌كردنی‌ خوێندنی‌ هاوچه‌رخ له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان.
له‌ڕووی‌ په‌یوه‌ندیی‌ ئابوورییه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی‌ ی‌.ن.ك به‌سه‌رپه‌رشتیی‌ جه‌نابی‌ سه‌رۆك مام جەلال په‌یوه‌ندیی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و بازرگانان و سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌رانی‌ دنیای‌ ده‌ره‌وه‌ رێكخرا ، به‌جۆرێك سه‌دان كۆمپانیای‌ جۆراوجۆر له‌ سلێمانی‌ و شاره‌كانی‌ تری‌ هه‌رێم نووسینگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆیان دامه‌زراند و به‌شدارییان كرد له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ كوردستان و دامه‌زراندنی‌ پڕۆژه‌ی‌ جۆراوجۆر له‌سه‌ر ده‌ستی‌ ی‌.ن.ك.
مه‌رزی‌ باشماخ و مه‌رزی‌ په‌روێزخان و مه‌رزی‌ حاجی‌ ئۆمه‌ران و مه‌رزی‌ پشته‌ و مه‌رزی‌ كێلێ‌ كرانه‌ مه‌رزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌سه‌ر ده‌ستی‌ ی‌.ن.ك و بواره‌كانی‌ كشتوكاڵ پیشه‌سازیی‌ گه‌شتیاری‌ گه‌شه‌ی‌ پێدراو كرایه‌ سه‌ر شاڕێگه‌ی‌ خۆی‌.
ئێستاش دروشمی‌ «ئارامی‌ ، هه‌لی‌ كار ، خزمه‌ت « كه‌ دروشمی‌ یه‌كێتییه‌ بۆ چوار ساڵی‌ داهاتوو، ده‌بێته‌ بنچینه‌و بنه‌مای‌ كاركردن بۆ نه‌هێشتنی‌ كه‌موكوڕییه‌كان، نوێنه‌رانی‌ ی‌.ن.ك كه‌ ده‌چنه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ به‌ڕێز قوبادی‌ مام جەلال، به‌و گیانه‌وه‌ به‌و هه‌سته‌ به‌رزه‌وه‌ ده‌چنه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، بۆیه‌ هه‌موولایه‌ك به ‌هه‌ستكردن به‌ لێپرسراوێتییەوە رێز له‌ میژووی‌ ی‌.ن.ك بگرن، رێز له ‌سه‌روه‌رییه‌كانی‌ بگرن، رێز له‌ خوێنی‌ شه‌هیده‌كانی‌ بگرن، ڕێز له‌ هه‌موو ئه‌و خزمه‌ته‌ بگرن كه‌ پێشكه‌شی‌ ئه‌م میلله‌ته‌ی‌ كردووه‌، رێز له‌ رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی‌ مامی‌ گه‌وره‌ بگرن.
رۆژی‌ 30/9 بكه‌نه‌ كه‌رنه‌فاڵی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ ی‌.ن.ك و وه‌فاداری‌ بۆ خوێنی‌ شه‌هیدان و ده‌نگبده‌ن به ‌لیستی‌ 105، لیستی‌ شه‌هیدان، لیستی‌ مامی‌ گه‌وره‌ (مام جەلال)، ده‌نگبده‌ن به‌ قوبادی‌ مام جەلال کە گه‌نجێكی‌ خاوه‌ن ئه‌زموون و دڵسۆزو كارامه‌و لێهاتووە، ده‌نگدان به‌لیستی‌ 105 ده‌نگدانه‌ بۆ خزمه‌تی‌ گه‌لی‌ كوردستان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.

*یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ بازرگانی‌ و كاسبكاران

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پارەی ڤیزا بۆ ئێران لەم كەسانە وەرناگیرێت

یەکەی ئابووری لێكتێگەیشتنێكی نوێ لەنێوان پارێزگای سلێمانی و وەفدێكی باڵای ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort