پریشکی تۆپەکانی knn لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە – knwe.org
سەرەکی » مانشێت » پریشکی تۆپەکانی knn لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە

پریشکی تۆپەکانی knn لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە

چەند رۆژێكە، كەناڵی KNNی زمانحاڵی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردەكەوە، دەستی بە هەڵمەتێكی بوختان بەخشینەوەو درۆو دەلەسە كردۆتەوە دژ بە یەكێتی و دەستكەوتەكانی میللەتەكەمان، كە ئەمەش وەكو پیشەی هەمیشەییان مایەپووچ دەردەچێت، بەتایبەت كە گۆڕان لە ئێستادا رەوشی ناوخۆ و تەنانەت جەماوەرەكەشی زۆر خراپەو بەحیسابی خۆیان بەو زمانە كۆن و بەسەرچووە دەیانەوێت پێگەی خۆیان بگێڕنەوە، ئەمە لەكاتێكدا نازانن ئەمە گوزەشت!!
لێرەدا، ئێمە هیچ توانج و سەرنجێك نانووسین، بەڵكو كۆمێنتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی چەند هاوڵاتییەكی كوردستان كە زۆرینەشیان هەڵسووڕاو و ئەندام و لایەنگری گۆڕانن، بڵاودەكەینەوە، دوای ئەوە خوێنەری بەڕێز خۆت حوكم بدە:
مەریوان بەردەسپی: پارەكەی یەكێتیان لێبڕاوە بۆیە دەستتان بە هاتوهاوار كردوە، بەتایبەت مدیری تازەتان، چونكە ئەویش هێشتا پارەكەی لە بەغدا جێگیر نەبۆتەوەو ترسی لێنیشتوە..
رەوەز خەراجیانی: كابرا وتی كاكە بۆ لێم دەدەی، لەبەر ئەوەی كەچەڵم، هیچت بەرامبەر كابرای كەتە پێ ناكرێ‌ و لەمن دەدەی…!!، KNN یش هیچی لەگەڵ تەلەفزیۆنەكەی دۆستی كۆنتان و و دوو كەناڵە سێبەرەكەی پارتی پێ ناكرێت، پەلاماری ناڕەوای یەكێتی دەدات.. حەیف…
Amanj Malla Hakem: دەنگتان نەماوە هەر خەریكی قسەی هەلەق و بەلەقن، رۆژەك بە پارتی دەگرن رۆژەك بە نەوەی نوێ رۆژەك یەكێتی ، ئێوە تەواو بون واز بێنن، یەكێك نەزانێت جڤاتی ئێوە زۆر تەبایە …. پارەی یەكێتی و پارتی نەبێت ئێوە ئەو قەلە نین رۆژی دوو هێلكان بكەن .
Soran Jamal ئێوە ئاژاوەچی و فیتنە و بی سفەتن …. بەرامبەر پارتی قسە بكەن.
دلاوەر حسێن : خانەی راپەڕاندنێك كۆنترۆڵی تەلەفزیۆنێكی بۆ نەكرێت، چۆن بەیانی دەتوانن حوكمی وڵاتێك بكات؟؟، ئەوانە لەبیریان چوو، كەچۆن فرمێسكی تیمساحیان بۆ بۆردومانەكەی بارەگاكانی حزبی دیموكرات دەڕشت، كەچی هەر ئەم گۆڕانە بوو پێشتر لە KNN و رۆژنامەی رۆژنامەی ئەو كاتەیان راپۆرتیان لەسەر ئەوە دەكرد كە گوایە حكومەتی هەرێم پارە دەدات بەو حزبانە.. ئەی ئەگەر ئەوە خیانەت نییە چییە؟؟!.
Twana Ali ههههه گۆڕان حاڵی جوانە وتیان باشتان گۆڕی، وزیری دارایی لە گۆڕانەو بوە پارتی….

Baxtawar Hasan بەخوا بە جنێودان بە یە كێتی دەنگەكانتان بۆنایەتەوە تازە خە ڵك باشی ناسیون
جوتیار تاوەگۆزی: هانام بۆ كاك عومەری سەید عەلی هێناوە كە ئەبێ‌ ئەو ئەقڵیەتەی KNN رابگرێت كە ئیشی تێدا دەكەن، چونكە دڵنیام هەموویان دەگەڕێنەوە ماڵە گەورەكە.
Abdulrahman Kh Hamad ئەوە 25 ملیۆن دۆلارەكەتان ناداتێ ئێستا بۆیە وادەكەن
Shaxawan Baxtyar زۆر سەغڵەت دیارن لە قسەكانتان دیارە 10 كورسی دەهێنن
نەژاد گوڵ شفتە: چەند ساڵ لەكۆلێژی زمان دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر دەرسی پێ دەوتین لەسەر رۆژنامەگەری و ئەخلاقەكانی، شەرمم بەخۆم دێ ئەوە تەلەفزیۆنەكەی دكتۆر هەڤاڵ بێت..!
Nawzad Talib دەریا بە دەمی …. نابێت .ئەوەنیشانەی دۆڕاندنتانە. وردە وردە فت دەبن
عەزیز دڕەیی: برادەران هەموو شتێك لەگەڵ یەكێتی بڕاوەتەوە،ـ ماڵە گەورەكە، گەورەتر دەكرێ‌ كەچی KNN تەنها لەبەرئەوەی دوو كورسی زیاتر بێنن و بە حیسابی خۆیان بە پێگەیەكی بەهێزتر بچنە مفاوەزات لەگەڵ یەكێتی بۆ گەڕانەوە، ئەو هاتوهاوارە دەكات، نازانێت ئەگەر ئاوا بڕوات ئەوە ماڵە گەورەكە بەسەر خۆی و یەكێتیش دەڕوخێنێت و ئەوانەی تر پێیان خۆش دەبێت.
abdulmutaleb zangana: أذهب إلی أقصی الیسار تجد نفسك فی أقصی الیمین، برای ان حملە فی خدمە حزب دیمقراطی كردستانی و مطابق مع حملە الاعلام بارتی…
بەڕێز پشدەری: ئەو كچە كاندیدەی پارتی زمانی KNNببڕێت كەس گلەیی لێ‌ ناكات…

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پێكهێنانی حكومەتی نوێ لایەنەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆدەكاتەوە

لە بەغدا و هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی ...