سەرەکی » ئاراستە » تەنیا لیستی 105 دەتوانێت بەڵێنەكانی بباتە سەر

تەنیا لیستی 105 دەتوانێت بەڵێنەكانی بباتە سەر

ئیسماعیل مەحمود

یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بە لیستی 105 ئێستا لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی قورسدایە و وەك حزبێكی سەرەكی و كاریگەری گۆڕەپانی سیاسی كوردستان و عیراق بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات.
حزبە بەشدارەكانی ئەم هەڵبژارنەی هەرێمی كوردستان، هەریەكەو بەجۆرێك ئاڵای بەشدارییكردنیان لەم هەڵبژاردنانەدا هەڵكردووە، بەشێوازی تایبەتی خۆیان بانگەشە دەكەن، بانگەشەكانیان هەر یەكەو ریتم و هێڵێكی تابیەتی گرتووە كە هەموویان ختوكەدانی هەست و سۆزی خەڵكن.
بانگەشەكردنی ئەو حزبانە هێندێكیان بە هێرشێكی بەرنامە بۆ داڕێژراو كە ماوەیەكی زۆر پێش بانگەشەی هەڵبژاردنەوە دەستیان پێكردووە و هێرشەكەیان بۆ سەر حوكمڕانی 27 ساڵەی دەسەڵاتاداریی كوردی و بەتایبەتیش بۆ سەر یەكێتیی نیشتمانی كوردستان چڕ كردۆتەوە و لەو رووەشەوە دروشمی زۆر قەبەو گەورەتر لە قەبارەی خۆیان و ژمارەی جەماوەرەكەشیان بەرز كردۆتەوە، ئەوەش خۆی بۆ خۆی نیشانەی پەلاماردانی بەردی گەورەیە بۆ هاویشتن.
هەر ئەو حزبانە ناڕەزایەتیی خەڵكیان قۆستۆتەوە لە بێ مووچەیی و قەیرانی دارایی و بارو دۆخی ناسەقامگیری ئەم هەرێمە و بە دروشمی جۆراو جۆر لەشێوەی نەهێشتنی گەندەڵی و عەدالەتی كۆمەڵایەتی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی دژایەتی مەحسوبییەت و مەنسوبییەت سنگە كوتێیانە بۆ هاتنە پێشەوە كە هەموو ئەو دروشمانەیان تەنیاو تەنیا ختوكەدانی هەستی خەڵكی هەرێمی كوردستانەو هیچی تر و بەدڵنیاییشەوە لە ئەرزی واقیعدا هیچ بەرێك لە درەختی ئەم بەڵێنە زەبەلاح و دروشمە بریقەدارانە سەوز نابن.
ئەم بانگەشە كەرانە خۆیان كردۆتە خەمخۆرو سوپەر و قەلغانی دەنگەدەرانی كوردستان و وا خۆیان پیشان دەدەن كەئەوە تەنیا ئەوانن دەتوانن لە ئاستی ئاوات و خواست و داواكارییەكانی خەڵكەی كوردستاندا بن بە كوردانی ناوچە دابڕێنراوەكانیشەوە، وا خۆیان دەنوێنن كە ئەگەر ئەوان دەنگ نەهێنن ئەوا كوردستان وێران و ژێرو زەبەر دەبێت و داری بەسەر بەردییەوە نامێنێت، ئەگەر ئەوانیش براوەی هەڵبژاردنەكان بن ئەوا هەرێمی كوردستان بە ناوچە دابڕێنراوەكانیشەوە دەكەن بە بەهەشتی سەر روی زەمین و داد پەروەری كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئارامی باڵ بەسەر ناوچەكەدا دەكێشێت بەجۆرێك بەهەشتێك دەخوڵقێنن كە هیچ مرۆڤێكی ئەم سەرزەمینە بە خەویش نەیبینیبێت.
بەڵام ئەگەر سەیری یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بكەین لەم هەڵبژاردنانەدا سواری شەپۆلی ناڕەزایەتی خەڵك نەبووەو دروشمی توڕەیی خەڵك و قەیرانی دارای و بودجەو موچەو ناڕەزایەتی فەرمانبەران و مامۆستایانی نەكردۆتە چەكی دەستی، دروشمی ئەم هەڵبژاردنەی زۆر ژیرانە و واقیعیان هەڵبژاردووە كە بریتییە لە (ئارامی و هەلی كار و خزمەت) و زۆریش دڵنیاین كە هەرسێ دروشمەكە ئەستەم نین و لیستی 105 و كەسی یەكەمی لیستەكە هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ئەگەر دەنگی زۆرینەی دەنگدەرانی كوردستان بباتەوە هیچ دوودڵییەكی تیادا نییە لەتوانایاندایە جێبەجێیان بكەن.
با هەموولایەك ئەوە باش بزانن كە یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لە هەموو ئەوحزبانە زیاتر هەست بە ئازارەكانی كۆمەڵانی خەڵك، بێ مووچەیی، ناشەفافی لە هەموو سێكتەرەكاندا، ناداد پەرەوەریی لەزۆر بواریی ژیانی سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵی كوردەواری و لەهەمووشی گرنگتر ئەوەیە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و لیستی 105 لەهەموویان زیاتر بەرپرسیارێتی گەورەی لەو رووەوە لەئەستۆدایە.
جوانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لەوەدایە وەك ئەو حزبانە بەڵێنی ئەوەی نەداوە گۆچانەكەی موسای پێبێت و لەكاتی دەرچوونیدا كوردستان بكات بەبەهشتی سەر روی زەمین، بەڵێنی گەورەی وای نەداوە دواجار پاش هەڵبژاردن بە درۆزن دەبچێت و لەبەردەم دەنگدەرانیدا روگیر بێت وخەڵكی كوردستان بەچاویدا بدەنەوە پرسیاری ئەوەی لێبكەن بلێن كوا بەڵێنەكانت.
لیستی 105 دەڵێت ئارامی و هەلی كارو خزمەت، ئەم سێ دروشمە بەدیهێنانیان لە لایەن سەرۆكی لیست و كەسی یەكەمی لیستەكە هەڤاڵ قوباد تاڵەبانییەوە زۆر سەخت نین وەك خۆی لە هەموو كۆبوونەوە جەماوەرییەكاندا دووپاتی دەكاتەوە ئەگەر دەنگی زۆرینەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەدەستبهێنن ئەوا لە ئاستی لێپرسراوێتی و جێبەجێكاری بەڵێنەكانیان دەبن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چالاکیەکانی 16 رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی جێندەری دەستی پێكرد

ئاشنا رەئوف زیاتر لە 1/3 ژنان ڕوبەڕوی توندوتیژی لەسەر بنەمای ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort