پەیامی کاندیدانی لیستی ١٠٥ ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان – knwe.org
سەرەکی » ئاراستە » پەیامی کاندیدانی لیستی ١٠٥ ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پەیامی کاندیدانی لیستی ١٠٥ ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئه‌م كاته‌تان باش من سه‌ردار محمد غه‌فور كوڕی شه‌هید حه‌مه‌غه‌فور ئاغجه‌له‌ری، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌رم له‌ یاسا له‌ وڵاتی به‌ریتانیا، به‌رێزان ئێمه‌ی مێژوویه‌كی پڕ له‌ سه‌روه‌ری‌و قوربانی دانمان هه‌یه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانمان، خاوه‌نی خاكێكی سروشت ره‌نگینین كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ سامانی سروشتی‌و له‌رووی مرۆییه‌وه‌ لێشاوێك له‌ گه‌نجی به‌توانا‌و خاوه‌ن بڕوانامه‌مان ئاماده‌یه‌، كاتی ئه‌وه‌یه‌ بڵێین پیر‌و گه‌نج‌و منداڵی كوردستان شایه‌نی ئه‌وه‌ن شان به‌ شانی گه‌لانی خۆشبه‌ختی جیهان ژیانێكی مرۆ ئاسا به‌رێبكه‌ن‌و چیتر ته‌مه‌نیان نه‌روات له‌ شه‌ر ململانێ‌و برسێتیدا، هه‌ر بۆیه‌ وه‌ك كاندیدێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌رله‌مان به‌ ناوه‌ندێكی دیموكراسی یاسایی ده‌بینم كه‌ تیایدا به‌و ئاراسته‌یه‌ خه‌بات بكه‌م كه‌ ئێوه‌ به‌م سه‌روه‌ته‌ مرۆیی‌و سروشتیه‌وه‌ كه‌ هه‌تانه‌ شایه‌نی ژیانێكی باشترن، ده‌نگ بده‌ن به‌ كاندیدی ژماره‌ 13 له‌ لیستی ژماره‌  105ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.

من عیماد شاكر سه‌عید گۆران ناسراو به‌ پارێزه‌ر عیماد شاكر كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانم ژماره‌ 28 له‌سه‌ر لیستی 105 یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌ڵێن بێت ببمه‌ پردێك له‌ نیوان خه‌ڵك‌و هۆڵی په‌رله‌مان هه‌موو هه‌وڵێك ئه‌ده‌م بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆی یاسا كاركردن له‌ پێناو ناوچه‌ زوڵم لێكراوه‌كان له‌ ڕووی خزمه‌تگوازرایه‌وه‌ كاری له‌ پێشینه‌ی من په‌نا به‌خوا جێگای متمانه‌ی ده‌نگده‌رانم ده‌بم.

من ناوم هه‌ژان حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌ده‌ كچی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ حه‌سه‌ن كوێستانیم له‌ ساڵی 1983 له‌ شاغ له‌ دایك بووم ده‌رچووی ئاماده‌یم‌و پێنچ له‌ ڕێكخراوه‌كان كارمكردووه‌ نۆ له‌ بوواری ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری هاوسه‌رانی ژنانی شاغ‌و پێشمه‌رگه‌ كارمكردووه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌مان خاوه‌نی شه‌ش شه‌هیدی سه‌نگه‌ری یه‌كێتین داواكرم له‌ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان‌و كه‌م ئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر‌و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان‌و زیندانیانی سیاسی‌و ژنانی شاغ‌و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان متمانه‌م پێ بده‌ن‌و به‌ڵێن ئه‌ده‌م درێژه‌ پێده‌ری ڕێبازی مام جه‌لال‌و حه‌سه‌ن كوێستانی باوكم بم بۆ خزمه‌تی نیشتمانه‌كه‌م كاندیدی ژماره‌ 29 له‌ لیستی 105 یه‌كێـتی نیشتمانی كوردستان.

من مامۆستا هاوژین كچی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ فه‌خره‌دین ئاوه‌بۆره‌كه‌ی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له‌ زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر‌و بیركاری كاندیدی ژماره‌ 30 له‌سه‌ر لیستی 105 یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان خزه‌مه‌ت‌و تێكۆشانی رابردووی خێزاكه‌م ده‌كه‌م به‌ گه‌واهیده‌ری پلان‌و به‌رنامه‌كانی داهاتوم كادره‌كه‌م بۆ پێشخستنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌و خوێندنی هاوچه‌رخ له‌ ڕێگه‌ی دابینكردنی ژیانێكی خۆشگوزه‌راتر بۆ مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران‌و ئه‌زمونی 27 ساڵ بێ باوكیم ده‌خه‌مه‌ خزمه‌تی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان‌و ئه‌نفال‌و زیندانیانی سیاسی‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان‌و هێزه‌كانی به‌رگری‌و فریاكه‌تن‌و سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ڵێن ئه‌ده‌م درێژه‌پێده‌ری رێبازی شه‌هیدان ده‌بم بۆ بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێزو ئاوه‌دان له‌ ڕێگه‌ی ئابووریه‌كی شه‌فاف‌و به‌هێزو هه‌مه‌ جۆر كارده‌كه‌م بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موان له‌ ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان.

ناوم چرا عومه‌ر خوشكی شه‌هید ئاسۆی ده‌لاك‌و شه‌هید شاهۆ كاندیدی ژماره‌ 31 له‌ لیستی 105 یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان داوا له‌سه‌رجه‌م كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و زیندانیانی سیاسی‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان‌و سه‌رجه‌م چین‌و توێژو هاوڵاتیان ده‌كه‌م ده‌نگ بده‌ن به‌ چرا خوشكی شه‌هید ئاسۆی ده‌لاك ده‌نگدان به‌چرا وه‌فایه‌ به‌شه‌هید ئاسۆ به‌ڵێن ئه‌ده‌م هه‌میشه‌ داكۆكاری سه‌رسه‌خت بم شه‌هید ئاسۆ ئاسایی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پیرۆزبایی بۆ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق

د.بەرهەم ساڵح بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆماری عیراق، چەندین پەیوەندی ...